Chapter:|7|

2.3K 288 318
                                        

کچەکە لە ئۆتۆمبێلی تاکسیەکە هاتە خوارەوە و سەیری کۆمپانیا بەرز و شوشەییەکەی کرد.. هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خۆی کۆکردەوە و چاویلکەی تایبەت بە ڕۆژی لەچاو کردەوە و خستیە ناو جانتاکەی و ڕووی سوڕاند بۆ لای جۆنگ ئین کە سەری بۆی لەقاند بۆیە کچەکە لێوەکانی کرد بە خەتێکی ڕاست و بە پێڵاوە پاژنەبەرزەکەیەوە بەرەو پێشەوە بە باوەڕبەخۆبوونەوە هەنگاوینا...

کچەکە وا دیار بوو کەوا بەرگەگر و بەهێزە بەڵام لەناوەوە دەلەرزی ، دڵی دەلەرزی بەجۆرێک لەجۆران چونکە ئەمجارە جۆن سوک ئەبینێت و کچەکەش ناتوانێ بەهیچ شێوەیەک بەرگەی ئەمە بگرێت..

ئەمە کۆتا لێدانیان دەبێت لە پلانی یەکەمدا بۆیە پێویستە کچەکە جۆن سوک ببینێت و سەرقاڵی بکات تا جۆنگ ئین لە پەڕاوەکان دەگەڕێت چونکە کچەکە بەتەواوی نازانێت پەڕاوەکان لە کوێ دانراون

کچەکە هاتە ژوورەوە و ڕووکەشی خێرا گۆڕا بۆ جدیەت بەرەو ئەسانسەرەکە ڕۆشت و دەستی نا بە دوگمەکە و دەرگاکە بویەوە و کۆمەڵێک فەرمانبەر لەناو ئەسانسەرەکە بوون می چاش بە هێمنی ڕێی کرد و لەپێشیان وەستا لەناو ئەسانسەرەکە...

لەکۆتاییدا ئەسانسەرەکە وەستا لە بەشی پێش کۆتایی می چاش هاتە دەرەوە و بەرەو لای سکرتێرەکە ڕۆشت کە خەریک بوو بە شتێک..

می چا بە پەنجەکانی لە مێزەکەی دا سکرتێرەکەش سەری بەرز کردەوە و زەردەخەنەی کرد

" شتێکت دەوێت خانم؟ "

" دەمەوێت هەر ئێستا چاوم بە جۆن سوک بکەوێت! "

بە ساردی و تێڕامانی جدیەتەوە وای وت بۆیە سکرتێرەکە کەمێ شڵەژا و وتی

" ببورە بەڵام چاوپێکەوتنت هەیە لەگەڵی؟ "

" چی؟.. چۆن دەوێریت بەم شێوە بێ شەرمانە قسەم لەگەڵ بکەیت؟ دەزانیت من کێم؟ "

بەلوتبەرزیەوە قسەی کرد و وای لەم کچە کرد لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکێ و خێرا بە ڕێزەوە بۆ می چا چەمایەوە وە جۆنگ ئینیش قاقایەکی لێدا لەکاتێکدا سەیری کچەکەی دەکرد و لەنزیک گوێی می چا بە نزمی وتی

" ئەمەیە کچەکەی من "
- لۆ شیکردنەوە کچەکەی من لێرە بە مەعنای ئەوەی نیە عەلەساس کای بابی کچەکەیە😂یەعنی ئەوە ئەو کچەیە کە ئیمنە یان بەمەعنای ئەوە تەربێتی منە و my girl و ئەوشتۆکانە لۆیێ لە جێی دیکە کە دیتتان بەو مەعنایەی کە گۆتم لێکی بدەنۆ-

می چا هەستی بە ئاسودەیی کرد هەموو جەستەی دادەگرێ وە سکرتێرەکەش بەترسەوە قسەی کرد کاتێ سەیری کەمێ لە پەڕاوەکانی کرد

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Apr 13, 2020 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

THE DARK FEELS || KAI ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن