" ئامادەیت؟ "
جۆنگ ئین پرسیاری لە می چا کرد کە خەریکی هێنانە خوارەوەی تەنورە کورتەکەی بوو و شێوەی ڕێک ئەخست.
کچەکە تاڵێک لە قژە درێژەکەی خستە پشتی گوێی و چاویلەکەی ڕۆژی لە چاوکرد.
کچەکە مکیاجێکی نەرم و هێمنانەی لە ڕوخساریدابوو تا تۆزێک پێگەیشتووتر دەریبخات جگە لە بچووکی تەمەنی... سوراوێکی پەمەیی بریقەدار و کەمێ برژانگ پڕکەر(مەسکارا) و سێبەری ڕەش لەدەوری چاوەکانی(ئایشادۆ/پشتچاو)دا
" بەڵێ ، دەزانیت پێویستە چی بکەیت وایە؟ "
کوڕەکە بە زەردەخەنەوە سەری بۆ کچەکە لەقاند لەکاتێکدا سەیری شێوە سەرنجڕاکێشەکەی دەکرد.. نزیکەی هەفتەیەک دەبێت کەوا ئەوان پیلان بۆ ئەم ڕۆژە دائەنێن و هەموو شتێکیان ئامادەکردووە کە پێویستیان پێیەتی
وە هەموو ئەوەی کە لەسەریانە بیکەن ئەمەیە کەوا دەست بە پیلانەکە بکەن ، بۆیە پێویستە کوڕەکە بچێت و پەڕاوەکان بدزێت وە کەسیش ناتوانێت بیبینێت وە بیگەیەنێت بە کچەکە تا ئەوەی لەسەری ماوە ئەویش تەواوی بکات.
کوڕەکە توانی زۆر شت لەم کچەوە فێربێت وە دەربارەی جیهانە نوێکەی ، بۆیە ئێستا خەریکە لە زۆر شت دەگات کە کچەکە دەیڵێت
لەناکاو کوڕەکە هەستی بە ئازارێکی لەپڕ کرد لەسەریدا و کشایەوە پاش و کەوتە سەر زەویەکە
" ئای خوایە جۆنگ ئین چیتە؟ "
کچەکە بۆ ئاستی جۆنگ ئین دابەزی و توند دەستەکانی گرت بە شڵەژاوی و چاودێری جوڵەی دەکرد کوڕەکەش بەهێزەوە چاوی داخستبوو و وێنەی شازادە خاتوونی لە خەیاڵیدا بۆ دروست بوو
" ئایا تۆ باشیت؟ "
کچەکە چاویلکەی ڕۆژەکەی لەچاوی داگرت و بەهەردوو دەستی ڕوخساری کوڕەکەی گرت چونکە ڕووخساری ئارەقێکی زۆر دەکات.. کوڕەکە چاوەکانی کردەوە و سەری بەرز کردەوە و چاوی لە چاوی کچەکە بڕی بەڵام خۆی چاوەکانی فراوان بوون کاتێک بۆی دەرکەوت ئەوەی لەناو خەیاڵیدا بوو لەگەڵ می چا دا یەک شێوە بوون
" می چا!؟ "
بە قوڕسی ناوی هێنا و دواتر هەموو هێزی جەستەی خستە سەر دەستی و هەڵسایە سەر پێ
" من باشم.. با بڕۆین بەرلەوەی دوابکەوین "
" گەر باش نیت بهێڵە با کارەکە دوابخەین بۆ بەیانی "
" مەحاڵە "
کوڕەکە ئەمەی وت و دەستی کچەکەی گرت لەناکاو لە کۆڵانێکی چۆڵ بەدەرکەوتن و کچەکە قسەی کرد لەکاتێکدا دوبارە شێوەی خۆی ڕێک خستەوە و دەشترسا نەکا یەکێ بیبینێ و بیناسێتەوە و ئاشکرا ببێت
أنت تقرأ
THE DARK FEELS || KAI ||
Adventureتەنها ناوی دووبارە بکەرەوە سێ جار وە لەبەردەمت پەیدا دەبێت. "جۆ.......ئین!" "جۆنگ.......؟" "جۆنگ ئین؟!" وەرگێڕدراوە