Part 1. Mafea

1.1K 153 12
                                    


رۆسی

بەیانیەکی خۆشە لەگەڵ بەرکەوتنی تشکی خۆر خەبەرم بویەوە

چاوەکانم وردەوردە ئەکرانەوە ھەڵسام لەسەر جێگاکەم سەیری وێنەی دایکو باوکم کرد

؛بەیانیتان باش خۆشەویستەکانم

دواتر ھەڵسامو چومە لای پەنجەرەی ژورەکەم وە کردمەوە ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشا وە سەیری ئاسمانم کرد

؛بەیانیەکی چەندە خۆشە حەزم لە رەنگی ئاسمانە

دواتر چومە لای دۆڵابەکە ئیتر بەدوای جل ئەگەرام تا بۆ ئەمڕۆ لەبەری کەم چونکە لەگەڵ لوھان ئەچم ناوم ئەنوسم لە قوتابخانە تازەکە

خۆم ئامادە کردو چومە خوارەوە لوھان چاوەروانی ئەکردم لەناو ئوتومبێلەکەی

چوم لەپاڵیا دانیشتم

؛بەیانیت باش برا جوانەکەم

؛بەیانی تۆش باش رۆسی

دواتر گەیشتین دوای چارەسەر کردنی کێشەی وەرگرتن
چومە پۆلەکە وە خۆم ناساندو چومە لای کوڕێک دانشتم کە مامۆستاکە فەرمانی پێکردبوم

رۆسی ؛سڵاو
تایمین؛سڵاو بەخێر بێیت من ناوم تایمینە خۆش حاڵ ئەبم بە ھاورێیەتیت

وای خوایە چەند جوانو قشتە
؛منیش خۆشحاڵ ئەبم بە ھاورێیەتیت

دوای وانەکان لەگەڵ تایمین چوینە باخچەی قوتابخانەکە

تایمین ؛لەوانەکانتا چۆنی

رۆسی ؛تەمەڵم چەنکە من لەبەر راھێنان ھیچ کاتێکم بۆ نامێنێتەوە تا وانەکانم تەواو بکەم
تایمین ؛راھێنان!!!

رۆسی ؛من راھێنەری ئسپ سواریم واتە بەکورتی مامۆستام

تایمین ؛بەراست ....سەرسام بوم

دوای وتنی کۆمەڵێک وشە زەنگەکە لێی دا چوینە پۆلەکەمان دوای تەواو بونی قوتابخانە لوھان ھات بەدواما

وە رۆشتمە ژورەکەم ئۆھھ رۆژێکی وشک بو تەنانەت نەم توانی راھێنانەمەم ئەنجام بدەم

باشە خۆ ئێستاش ئەتوانم ئەنجامی بدەم

ھەڵسام لەسەر جێگاکەم جلی راھێنانەکەم لەبەر کردو چومە تەوێڵە گەورەکەی خۆمان

.ڕون کردنەوە ؛رۆسی خاوەن ماڵێکی گەورەیە وە ھەر لەناو ماڵەکەی خۆی تەوێڵەیەکی زۆر گەورەی ئەسپی ھەیە کە نزیکەی٣٤ ئەسپی تێدایە وە لەگەڵ ھۆڵێکی گەورەی راھێنان وە ئەسپێکی تایبەتی ھەیە کەدیاری باوکی بو پێش ئەوەی بمرێ بۆ رۆژی لەدایکبونی پێشکەشی کردبووە باوکی پێشتر بەناو بانگترینو باشترین ئەسپسواری جیھان بوە وە ئەم دیاریەی پێدا تا ببێتە جێگرەوەی بۆیە لای زۆر ئازیزەو ھەمو ساڵێک لە پێش برکێ ئەو ئەسپەی بەکار ھێناوە وە بۆتە براوە ناوی ئەسپەکە بڵینگە

Mafia 🕷writing by:zinaazad Where stories live. Discover now