🕸🕷part-31-mafea🕷🕸

575 118 20
                                    


بەسەر پەیژەکان ئەڕۆشتم گوێم لە دەنگی ئەو گەمژەیە کە چۆن بانگم ئەکاو قسەی بێ مانا ئەکا من ھەرگیز رۆس نادەم بە کەس

چومە سەرەوە چومە ژورەکەم

دەرگام کردەوە رۆسم بینی کە لە سەر قەراخی پەنجەرەکە دانشتوە سەری لە قاچەکانیدا ون کردوە
چومە نزیکی؛رۆس تۆ باشی

راستەوخۆ بەپەلە ھاتە خوارەوە بەھەردو دەستی قاچەکانمی لەباوەش کرد سەری بەرز کردەوە تا بمبینێ چاوەکانی وەک تاڤگەن ھەناسەی خێرایە

رۆس بەگریانەوە ئەی وت؛جیدی تکایە لێت ئەپاڕێمەوە مەم دە بەو تکایە بالێرە بم تکایە من مەدە بەو من زۆر ئەترسم

قاچەکانمی توند ئەکوشی ھەستم بە لەرزینی دەستەکانی ئەکرد

دابەزیم تا ئاستی ئەو دەستم خستە سەر شانی سەیری چاویم کرد
؛من نات دەم بەو مەترسە باشە؟؟؟ —زۆر بە ھێمنی وتم
رۆس کەمێک زەردەخەنەی کرد کاتێک ئەم وشانەم وت
سەری بە بەڵێ جوڵاند فرمێسکەکانی زیاتر کەوتن

؛بەسە تەواو مەگری
ھەڵسامەوە سەر قاچم ؛دەی ھەستە خۆت کۆکەرەوە من رقم لە کچی گرینۆکە
دواتر ڕۆشتمە خوارەوە

بیرم لە یۆن ئەکردەوە باشە ئەبێ چی بکا نانا من ھەرگیز رۆسی پێ نادەم

رۆس ئەمرۆ زۆر سەیر بو بۆچی قۆڵی گرتم بۆچی وتی کە من موڵکی جیدیم خۆ پێشتر من ئەو قسەیەم بوتایە لێم توڕە ئەبو
ئایا ھەستی ھەیە بۆم نانا گەمژە مەبە ئەو وتی بینینی من بۆ ئەو وەک مردنە

دوای دوکاتژێر چومە سەرەوە رۆس خەوتوە لەسەر جێگاکەم

چومە پاڵی قژیم لائەدا چاوەکانی کردەوە

رۆس ؛چی ئەکەی !!!!!!!!😮

جیدی ؛ھیچ تەنھا ھەستم کرد قژت بێزاری کردوی بۆیە ھەوڵم دا لای دەم

رۆس ؛ئمم سوپاس ...ێۆھھ ببورە لەسەر جێگاکەت خەوتوم —ویستی ھەڵسێ لەسەر جێگاکەم

؛پاڵکەوە —بە ھێمنیەوە وتم

رۆس ؛ھا!!!!😦

؛تەنھا بخەوە —وتمو چاوەکانم داخست

پاش کەمێک

رۆس ؛جیدی بۆچی وتت کە من نادەی بەو نەفرەتیە

چاوەکانم کردوە :من ئەبێ بپرسم بۆچی وتت مەمدە بەو منیش ئەو کارەم کرد کە لێی ئەترسای ئەو لێتی بکا

رۆس شلەژا

؛ناتوانی جوابم بدەیەوە کەواتە بخەوە

دوبارە چاوەکانم داخست

بۆ دو کاتژێری تر کە تازە خەو منی بردبۆوە  من ھەڵسام رۆس منی زۆر بەتونی   ئەکوشی نازانم بەڵام پێم وایە خەون ئەبینێ ئارەقی کردوەو دوسێ وشە ئەلێ لێی تێ ناگەم

تکایە جیدی

مەمدە

نامەوێ

تکایە

جیدی

فرمێسکەکانی ئەھاتە خوارەوە بەدەستم بۆم سڕی وە ئەمویست ھەڵی ستێنم ؛رۆس ..ھێی رۆس...رۆسسسس—ھاوارم کرد ھەڵسا چاوی بە ھەمولایەک ئەگەڕاو ھەناسەکانی زۆر بە خێرای ئەدا رەنگی تێک چوبو

؛رۆس تۆ باشی خەونت ئەبینی

رۆس ؛خەون ....جیدی —بە گریانەوە ناوی ھێنام

نازانم بۆ دڵم ژان ئەکا

:ھمم

رۆس ؛تۆ من نادەی بەو وایە ؟؟؟؟؟—فرمێسکەکانی ئەھاتە خوارەوە

؛باشە رۆس تەواو من تۆ نادەم بەو... شەو قسەمان کرد —لەباوەشم گرت دەستم بە پشتی دا ئەھێنا تا ئارام بێتەوە ئاخخ یۆن ھەرچی بکەی بێ سودە

پاش ئارام بونەوەی وتم بچێ خۆی بشوا تا ئارەقی جەستەی لاچێ

نامەیەکم بۆ جێ ھێشت

چومە خوارەوە

؛رۆوان ھێی رۆوان —

رۆوان ؛ بەڵێ  گەورەم

؛سەیارەکەم بۆ ئامادە بکە

رۆوان ؛بەسەر چاو

سواری سەیارەکەم بوم گەشتمە ئەو شوێنەی کە ئەمویست

چومە ژورەوە

کاتێک ئەوم بینی باوەشم پیا کرد زۆر بیرم کردوە تێر بۆنم کرد

سڵاو چۆنن باشن چۆن بو؟؟

ڤۆتو کۆمێنت 😊

بایییی😘

Mafia 🕷writing by:zinaazad Where stories live. Discover now