🕸🕷part-47-mafea🕷🕸

516 110 15
                                    



جیدی
ئەمە سێ ڕۆژ تێپەڕی لەوەتەی کە رۆس نیوەی پاسەوانەکانمی بردوە ئەبێ چی بکا خەریکی چیە  باشە سەر ئەکەوێ لەو کارەی کە ئەیکا

ھەندێ جار خەمی بۆ ئەخۆم ھەنێجار لە بیرمی دەر ئەکەم جار وایا بیریئەکەم تا ئەو حەدەی کە ئەمەوێ بچم بۆ لای چەند جارێک تا بەر دەرگای ماڵەکەی چومو دواتر بە ھۆش خۆم ھاتومەتەوە ئاخۆ من گەمژەم کە ئەو گرینگی بە من نادا من بۆچی وا ئەکەم بۆ ناتوانم لە بیری کەم ئەی ئەو زۆر بە ئاسانی لە بیری کردوم وەک ئەوەی کە ھەر نەبوبێتم لە ژیانیا کێ ئەڵێ خۆش ویستنی من فێڵێک نەبو تا ڕابکا چەند بە ئاسانی ھەڵی خەڵەتاندم ئاخخ چەندە گەمژەم خۆزگە پارەکانم بەو بێکەڵکە نە گۆڕیبایەوە خۆزگە دوبارە ئەگەڕامەوە بۆ ئەو کاتەی کە رۆس لە ژیانما نەبو لە دڵما نەبو ئایا ئەتوانم من لەبیری بکەم ئەمە پسیارێکی زۆر قورسە بەقەت ھەوڵدانبۆ لەبیرکردنی کەی من وا بومە کەی جیدیو ئاشقیا وتوە من چەندە گۆڕاوم خۆم خۆم ناناسم

رۆس

ئای ئێم ؛خاتونەکەم ئەوەی داوات کرد کردمان ئەو کەسە ئافرەتە وە تەنھا ئەم وێنەیەمان دۆزیەوە

سەیرم کرد بەڵام بوەستە من ئەم کەسەم بینیوە بەڵام لەکوێ نازانم خوایە با بیرم بکەوێتەوە

؛سەیرکە بەردەوام بن شتی زیاترم ئەوێ ئەم وێنەیە بەس نیە بجوڵێن

ھەمویان ڕۆشتن بەتەنیا لە ژورەکەم ماومەوە بەردەوام ئەم وت؛من ئەوە ئەناسم بەڵێ ئەی ناسم کێیە خوایە من لەکوێ بینیومە

لەسەر سیسەمەکەم دانشتم ھەر سەیری وێنەکەم ئەکرد دواتر ھەڵسامو چومە ژوری براکەم لەسەر سیسەمەکەی پاڵ کەوتم زۆر بیری ئەکەم بۆچی تایمین ھەواڵم پێ نادا ئایا باشە خوایە با ھیچی لێ نێ تەنھا ئەوم ھەیە بەرگەی لەدەست دانی ناگرم

سەرم نوقوم کرد لەسەرینەکەی ئاخخ بیری ئەم بۆنەم ئەکرد وەک بۆنی بەھەشت وایە بۆ ساتێک چاوەکانم داخست نەم ویست لە بۆنکردنی براکەم زیاتر ھەست بە ھیچ شتێکی تر بکەم منئێستا لە بەھەشتدام وردە وردە ھەست بە تەڕ بونی سەرینەکە ئەکەم ھەڵسام
؛ئاخخ بوەستە لە ڕشتنی ئەم نەفرەتیە —بە بێ ھێزی وام ئەوت لە کاتێک فرمێسکەکانم بەردەوام بون لە ھاتنە خوارەوە
وێنەیەکم ھەڵ گرت لەسەر چەکمەجەکەی براکەم کە وێنەی منو باوکمو براکەمە لەگەڵ بڵینگ بیرمە زۆر باش بیرمە کە ئەوە ئەو ڕۆژە بو کە باوکم بۆ یەکمجار بەھۆی بڵینگەوە سەرکەوت ئەو ڕۆژە خۆشترین ڕۆژ بو بۆ ھەمومان بەتایبەتی باوکم سەیرم ئەکرد ھەمویان زەردەنەیان ئەکرد بە منیشەوە
وێنەکەم بە سنگمەوە نوساند گریانەکانم زیاتر بون ھەنسکم ئەدا

؛من زۆر تەنیام باوکە ھەست بەتەنیای ئەکەم تۆو بڵینگ ڕۆشتن براکەم لە مەترسیایە تایمینیش نیە کەس لام نیە کەس نیە ئارامیم بۆ بێنێ کەس نیە فرمێسکەکانم بۆ بسڕێ کەسێک نیە لە باوەشم بکا من چیم ماوە تالە پێناویا بژیم ھا ئەمەوێ بێمەلات ئەمەوێ قاچەکانت ماچ بکەم وە داوای لێبوردن بکەم چونکە من ئەو کەسە نەبوم کە متمانەت پێی ھەبو من ئەو کەسەنەبوم کە دیارەکەت بپارێزم ھەرگیز شایەنی بڵینگ نەبومە زۆر بیری ئەکەم زۆر زۆر وا ھەست ئەکەم نیوەیم لەگەڵ ئەو ڕۆشت
ئەزانی دو ھەفتەی تر پێشبڕکێیەک ھەیە باشە چۆن بەشدار بم من قەت ناتوانم بێ بڵینگ ناتوانم باوکە ھەرگیز بێ ئەو ئەگەری بردنەوەم نابێ من دۆڕام خۆم بەدەستەوە ئەدەم من وائەکەم بەیانی واز لە پێشبڕکێو شتی وا دێنم

دواتر بەدەم بیرکردنەوە خەیاڵ خەوم لێکەوتلەسەر جێگای براکەم
بەیانی خۆم شۆردو جلمگۆڕی چومە دەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کە پێشبرکێیەکەی لێ ئەکرا کاتێک چومە ژورەوە ھەمویان بەسەرسامیەوە سیریان ئەکرد

کامێراکان بەرەو ڕوم داگیرسان چومە پێشەوە بۆ لای بەڕێوبەری پێشبڕکێیەکە

بەڕێوبەر؛ئۆھھ سڵاو ڕۆس زۆر دڵگرانم بۆ ڕوداوەکەیتەوێڵەکەت وە خەمبارم بۆ مردنی بڵینگ

گوێم بە قسەکانی نەدا تەنھا بەساردیەوە وتم؛واز دەھێنم

بەڕێوبەرەکە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم ؛رۆس باسی چی ئەکەی !!!!!!!

ڕوم بۆ کامێراکان سوڕاند بە ھاوارەوە وتم ؛من واز دەھێنم چیرت ئەندام نیم لە پێشبڕکێی ئەسپ سواری —ھەست بە پڕ بونی چاوەکانم کرد بۆیە بێ وتنی شتێکی تر ڕاستەوخۆ ڕامکرد کامێراکان بەدەورمەوە بون تا گەیشتمە ناو سەیارەکەم

لە کاتی ڕۆشتن خۆم بۆ نەگیرا فرمێسکەکانم لە کۆتایا ھاتنە خوارەوە

ئای ئێم؛خاتونەکەم تۆ باشی ؟؟؟

؛ھیچ باش نیم —گریانەکەم گۆڕی بۆ گریانێکی بەدەنگ ئای ئێم سەیارەکەی وەستاند

ئای ئێم ؛لێرەبە ئاوت بۆ ئەکڕم —چوە خوارەوە تا ئاو بکڕێ

ھەستم بە دوبارە ڕوخانێکی تازە کرد کە بەر جەستەم کەوت دڵم خەریکەلەخەما بەرگە ناگرێو ڕائەوەستێ

پاش کەمێک ئای ئێم گەڕایەوە ئاوەکەیپێدامو خواردمەوە

پاشان دوبارە دەستی کرد بە لێخوڕین لە ناکاو قسە کرد؛خەم مەخۆ خاتونەکەم ئەو کەسەی مایەی ئەو دڵتەنگیەی تۆیە بە دەستی خۆم گیانی ئەکێشم

زەردەخەنەم تێکەڵ بە گریانەکەم کرد؛سوپاس ...

سڵاو چۆنن باشن ئەرێ چۆن بو 😊
کاکە چیرۆکێکی خۆشە یان نا واب زانم ڕەشی بکەمەوە زۆر بێ مانایە 😔ئەمە ئاخیرەمین دانە پارتە سوپاس بۆ خوێندنەوەتان بەڵام ئەبێ وازی لێ بێنم چونکە کەس ڤۆت ناکا سوریتان ئەکەم بەخوای بایییی😭😒😒
👇👇👇


















کورە گاڵتە ئەکەم بەخوا تا تەواوی نەکەم واز ناھێنم 😂جا ھەنێک کەس ھەن زۆر ھانەری چاکن بۆم سوپاسیان ئەکەم ئەوان بونەتە مایەی بەھێزیم کورە قەرزارتانم چۆن بیدەمەوە؟؟؟

ئاھ بەھەر حاڵ ویستم گاڵتەیەک بکەم وتم بزانم حەز بە چیرۆکەکەم ئەکەن چی بو دڵ تەنگ بون یان وتتان ئۆخەیباڕەشی بکاتەوە بێزار بوین ئەوەنە پارتی زۆرە 😂کامەیان بیڵێن😄
دەی باشە ڤۆتو کۆمێنت بای😘😘

Mafia 🕷writing by:zinaazad Where stories live. Discover now