🕸🕷Part-11-mafea 🕷🕸

552 121 2
                                    


بەیانیە بەڵام چ بەیانیەک نەفرەت لەگەڵ دەنگە نەفرەتیەکەی ئەو دڕندەیە ھەڵسام لەسەر سەرم ڕاوەستاوە چاوەکانم کردەوە وە ترسام لەو شێوە ترسناکەی کە ھەیەتی بەشێوەیەکی زۆر توڕە سەیرم ئەکا ئەبێ چیم کردبێ تا وا توڕە بێ

جیدراگۆن ؛ئەوە بۆ پانزە جارە ھەڵت بانگت بکەم چ نەفرەتیەکی تۆ ھاااااا—ئاخیر وشەی بە ھاوارەوە وت

لەگەڵ ھاوەرەکەی ھەڵسامو زۆر ترسام ؛ببورە لێم من تۆزێک خەوم قورسە —شەرمەزار بوم ئاخخ

جیدراگۆن دوبارە ھاواری کرد ؛تۆ زێک!!!!دەی خێرا نابێ خزمەتکارەکەی من تەمەڵ بێ تێ ئەگەی دەی وەرە خوارەوە

دواتر ڕۆشت

ئاخ نەفرەتت لێ بێ گەمژە بۆ وا ھاوار ئەکەی ئۆھھھھ —سەرو قژم تێک یا لە توڕەییان

دواتر جلەکانم گۆڕی چومە خوارەوە

ویستم دانیشم لەسەر کورسیەکە بەڵام دوبارە قسەی کرد خۆ ناتوانی کەمێک نەرم بێ

؛ھەڵسە بڕۆ ئاوم بۆ بێنە —بە ساردیەوە وای وت
سولجی تەنھا سەرسورماو بو

باشە ئەمە چ گەمژەیەکە ئاو لەبەردەمیەتی جا نەڵێ پێشمی بدە

ویستم ئاوی سەر مێزەکەی بۆ تێکەم

جیدراگۆن ؛ئەم ئاوە ناخۆم   بڕۆ لە چێشت خانەکە ئاوی گەرمم بۆ بێنە

چوم بە توڕەی کە وام کرد جیدراگۆن ھەستی پێ بکە بەلام بۆچی زەردەخەنە ئەکا ھیچ لەو مرۆڤە ناگەم

چومە چێشت خانە

سولجی ؛جیدی ئەوە چی ڕۆئەدا بۆ وا سەیر مامەڵە ئەکەن

جیدراگۆن ؛لەبەر ئەوەی رۆس خزمەتکاری تایبەتی منەو لە ژورەکەی من ئەمێنێتەوە

سولجی بەم قسانە دڵ خۆش بو زەردەخەنەی کرد

جیدی ؛ئێستا بۆ چی زەردەخەنە ئەکەی ھا

سولجی وەڵامی نەداوە

من گەڕامەوە لەدەستم گلاسە ئاوەکە ھەبو دام پێی بەڵام چی ھیچی لێ نەخواردەوە زۆر زۆر توڕەم خەریکە ئەتەقم تەنھا ئەیەوێ ماندوم بکا

دوای نان خواردن لەگەڵ جیدی چومە سەرەوە
جیدراگۆن ؛من ئەڕۆمە سەر کار بڕۆ شتەکانت بێنە ژورەکەم دەست لەیەک شتی ژورەکەم نەدەی ئەھا بەراست نەکەی بچیتە ئەم ژورە تێدەگەی گەرنا ئەتکوژم

؛باشە بەسەر چاو —زەردەخەنەم کرد بۆچی نەچمە ئەم ژورە ئەبێ چی لێ بێ

پاشان رۆشت منیش چومو کەلوپەلەکانم کۆکردەوە دەرگای ژورەکەیم کردەوە بەڵام چیم بینی بەڕاستی ژورێکی جوانە ھەموی سورو ڕەشە زۆر جوانە گەڕام بە ژورەکەدا 

بۆ شەو کاتێک لە کاری چێشت خانە تەواو بوم چومە ژورەکەی جیدی وە ئەو لەوێ نەبو نازانم لە کوێیە بەڵام لام گرینگ نەبو چوم بۆ کردنەوەی دەرگاکەی  ناو ژورەکە کە
چومە دەرەوە بەراستی شوێنێکی بچوکە بەڵام ھەست بە ئارامی ئەکەم دەستم بە ئاسنەکەوە گرت من ئێستا لە بەرزایم سەیری ئەملام کرد تەوێڵەی ئەسپەکانم بینی ؛ بڵینگ تۆ بلێی ئێستا چی بکەی بەڕاستی بیرت ئەکەم بیری ئەم کاتانە ئەکەم کە بەیەکەوە ڕاھێانمان ئەکرد وە سەر ئەکەوتین لە پێشبڕکێیەکان بیری شوێنەکەم ئەکەم وابزانم ناتوانم بتان بینمەوە بمبورە خۆت ئەزانی بەویستی خۆم نەڕۆشتوم بمبورە

جیدراگۆن ؛چی ئەکەی لێرە ؛—بەھێمنیەوە وای وت

سڵاو چۆنن باشن  چۆن بو ئەزانم کەم بو چی بکەم تازە نوسیومە بەپەلە

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر نەکەن

گەر ھەڵەتان بینی  خۆتان لەخەت بەن بەحیساب نەتان بینیوە 😅

باییییی😘

Mafia 🕷writing by:zinaazad Where stories live. Discover now