Part 1

798 93 27
                                    

ھەست بە خنکان ئەکات
.
.
.
سێری پێچەوانەی خۆی ئەکا لە ئەو ئاوێنەیەی بەرامبەری
.
سێری چاوەکانی شانەکانی،شێوەی پێستی ئەو پەڵانەی لەسەریەتی
.
ئەبینێت چۆن لێی کەم ئەکرێتەوە بەراورد ئەکرێ لەگەڵ ئەندامەکاندا ئەو خراپترین گۆرانیبێژە لە ناو گروپەکەدا
.
وەک جیمین دەنگێکی خۆشی نیە،وەک جۆنگکوک دەنگێکی ئارامی نیە،وەک تای دەنگێکی قوڵی نیە
.
ھەروەھا ئەو خراپترین دانسەرە لە ناو گروپدا
.
سێری شێوەی جەستەی ئەکات،بیر ئەکاتەوە بۆ بە ڕوخساری گروپ ھەڵبژێردراوە لەوانەیە باشتر جۆنگکوک یان تای بوایە
.
چونکە ناشرینە،کاسێکی کەمە،بەھرەدار نیە،ئەو شایەنی ئەو شوێنە نیە
ـ
ئازار لە پەنجەکانی دەستی پێکرد،شتێکی بە ئازار و ئازاری ئەیات بەپەلە سێری کرد و بەرچاوی ڕون بۆیەوە
ـ
"نەفرەتی چیم کرد"ئەمە ئەڵێ دوای ئەوەی سێری ئاوێنە شکاوەکەی بەردەمی ئەکا
ـ
خوێن لە ھەموو دەستی تک تک دێنە خوارەوە
ـ
جین بە پەلە دەستی لابردوو دەنگێکی بە ئازاری دەرکرد بەڵام نەیویست خوێنەکە بووەستێنێ
ـ
"ھیۆنگ"دەنگی یۆنگی لەو دیوی دەرگاکەوە"تۆ باشیت"
ـ
"بە-بەلێ-من باشم"ئەیەوێ درۆ بکات،بەڵام کە یۆنگی دەنگە بە ئازارەکی جینی بیست دەستی کرد بە نەفرەت لێ کردن
ـ
"ھیوادارم باشبیت من ھاتم"
ـ
پێش ئەوەی جین شتێک بلێ دەرگاکە کرایەوە یۆنگی سێری جینی کرد
ـ
جین زۆر شلەژا کاتێک بینی یۆنگی ڕوخساری پڕە لە شۆک،بەلام ھێشتا خۆی بە ھێمنی ھێڵایەوە تا نەبێتە ھۆی نیگەرانی بۆ یۆنگی
ـ
"باشە پێم بڵێ چی بووە"
ـ
"من-"
ـ
"ھیچ شتێک نەبووە"
ـ
"درۆم لەگەڵ مەکە جین ھیۆنگ"یۆنگی ئەمەی وت کاتێک چاوی لەسەر شوشە شکاوەکان و خوێنی دەستی جینە
ـ
"نەخێر من-"
ـ
"نامجون وەرە بۆ ئێرە"یۆنگی ھاواری کرد
ـ
"نا نا بانگی مەکە"
ـ
بەڵام نامجون بە پەلە ھات "چیە؟چی بووە"
ـ
دەم و چاوی زەرد ھەڵگەڕا کاتێک سێری جینی کرد"ھیۆنگ مەجوڵێ"ڕۆشت بۆ لای شوشە شکاوەکان ویستی کۆیان بکاتەوە چوو شتێک بێنێت تا ھەڵیانگرێت
ـ
جین بەردەم چاوی تەڵخ بوو دوای ئەوەی فرمێسکەکانی کۆ بۆیەوە
ـ
"ھاوڕێیان تکایە بۆستن...من باشم"
ـ
دوای ئەوەی ئەوانەی تر ھاتن سێری یۆنگی ئەکەن تا بۆیان ڕوو بکاتەوە لە کاتێکا نامجون ھات و پارچە شکاوەکانی ھەڵگرت
ـ
لەناکاوێکا جین ھەستی بە خراپی کرد کاتێک بینی وای لەوانەی تر کرد نیگەران بن و ئەو شوشانە کۆبکەنەوە کە ئەو شکانویەتی
ـ
"ھیۆنگ"تایھیۆنگ ئەمەی وت دوای ئەوەی دەستی خستە سەر قۆڵی جین
ـ
"تکایە ئارامبە باشە؟ھیچ کەسێک لێت توڕە نیە"
ـ
جین سەری جوڵان بە مانای نەخێر دەنگی گریانەکانی دەرکەوتن
ـ
"بمبورن تکایە،بمبورن"
ـ
"داوای لێ بوردن مەکە"جۆنگکوک وتی دوای ئەوەی دەستی خستە سەر دەستی جین و سێری ئەکرد دەیویست ئەو پارچانە لە دەستی دەربێنێ بێ ئەوەی ئازاری بات
ـ
جین بۆی دەرکەوت کە ئێستا تەنھا ماکنەی لاین لەلای ماونەتەوە ئەوانی تر ڕۆشتون
ـ
بێگومان ئەوانی تر ڕۆشتون تاوەک و قسە بکەن سەبارەت بە ئەو کارەی ئەمڕۆ کردوویەتی
ـ
جیمین بە دەنگێکی پڕ لە سۆزەوە "ئەمە ھەڵەی تۆ نیە"
ـ
جین لەو کاتەیا قاچەکانی دەلەرزین و دەستی کرد بە گریان ھەرسێکیان ڕایان کرد بۆ لای تاوەک و نەکەوێت
ـ
جیمین دەستی کرد بە گریان باوەشێکی توندی کرد بە جینا،جۆنگکوک بە نەرمی دەست بە پشتی جینا ئەھێنێ تاوەکو ئارام بێتەوە،تایھیۆنگ سێرێکی ئاوێنەکەی کردوو
ـ
"بۆچی"نازانێت مانای ئەم ئەم پرسیارەی چی بوو
ـ
جین بە دەنگێکی پڕ لە گریانەوە "نازانم"
ـ
ھەرسێکیان وەڵامەکەیان قبوڵ کرد،لە کاتێکا خۆی نازانێت چی ڕو ئەدات،جیمین لێی تێ ئەگات چونکە جین تاکە کەس بوو کە زۆر یارمەتی ئەیا کاتێک بە ھەمان حاڵەتی جیندا ئەڕۆشت
ـ
ھەرسێکیان تەنھا سێر ئەکەن و ھیچ ناڵێن بۆ ئەو ھاوڕێیەی ھەمیشە زاردەخەنە لەسەر لێوی بوو کە ئێستا ئاوا ئەیبینن بۆ ئەوان قورسە
ـ
جەیھۆپ ھات و برینەکانی جینی پاک کردەوەو بەستی و،یۆنگی دوای ماوەیەکی زۆر ھاتەوە دوای ئەوە ھەموویان چونە ژوری خۆیان بۆ خەوتن
ـ
ھەردوکیان لەسەر سیسەمەکەیان پاڵ کەوتن و وا خۆیان دەردەخەن کە خەوتون بەڵام ھیچکامیان نەخەوتون
ـ
یۆنگی ھیچ شتێکی نەوت چونکە وا بیری ئەکردەوە کە ئەبێ پش و بات بە مێشکی
ـ
کاتێک جین خۆی لە ژێر بەتانیەکەوە شاردبۆیەوە خەوی لێ نە ئەکەوت
ـ
دوایتێپەڕ بونی کاتژمێر دووی بەیانی
ـ
"لە کەیەوە؟"یۆنگی ئەو بێدەنگیەی شکان
ـ
وەڵامی زۆر ھەیە بۆ ئەو پرسیارە بەڵام جین زانی مەبەستی چیە
ـ
درۆ کردن چیتر سودی نیە بۆیە ڕاستیەکانی وت
ـ
"لە سەرەتاوە"بە خەمباریەوە جین وەڵامی دایەوە"بمبورە"
ـ
یۆنگی چاوەکانی داخست و ھەوڵی یا فرمێسکەکانی نەیەنە خوارەوە
ـ
ـ
ـ
ئۆکەی گایس ھیوادارم نەگریابێتن 🌚💔
ـ
ـ
خۆم زۆر گریام کاتێ ئەمنوسی 😭🤦🏼‍♀️💔
ـ
بیرکردنەوە لەوەی جین ھەوڵی شتێکی وابات ھەست ئەکەم ئەمرم دوربێ خوایە بڵێن ئامین🥺🤲🏻
ـ
ڤۆت و ڕای خۆتان لە بیر مەکەن 🥺🍼
ـ
ـ
ئەنیوەیس ھیوادارم بە دڵتان بوبێت لۆڤیوتان ئەکەم
باییییی🎀🦋

LETTERS Where stories live. Discover now