گیانەکەم یۆنگی"جین ئەمەی نوسی و کەمێک وەستا ئەو تەنانەت تا ئێستا بیری بۆ ئەوە نەچووە ئەمە بنوسێ
تا ئێستا بیری لەوە نەکردۆتەوە کە ڕۆژێک دا بنیشێت ئەمانە بنوسێت ھەموو کات بە پێکەنین و گاڵتەکانی خەمەکانی شاردۆتەوە بەڵام ئێستا بە تەواوەتی بێ ئومێد بووە
ئەو ھەموو ساڵە ئەیوت کە زۆر بەھێزترم کە ناتوانن ئەوان بمشکێننەوە بەڵام نەیزانی کە ڕۆژێک دێت بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە-کە بەتەواوەتی کوڕەکان لەدەست بدات و نەمێنێت
لەلایەکی ترەوە جین بیری لەوە ئەکردەوە لەلایان بمێنێتەوە نایەوێت بەجێیان بھێڵێت
کێ خواردنیان بۆ دروست ئەکات؟کێ ماڵەکە پاک ئەکاتەوە؟کێ جلەکانی جۆنگکوک کۆ ئەکاتەوە کاتێک لەو ناوە فرەی ئەدات؟کێ نامە بۆ نامجون و یۆنگی ئەنێرێ سەرزەنشتیان ئەکات کە زۆر لە ستۆدیۆ ئەمێننەوە؟
ویستی دان بەخۆیا بگرێت و وا بیربکاتەوە کە خۆیان بەسن کە بتوانن ئەمانە بکەن
ئەو دڵنیایە کە زۆر ڕاھێنراو ھەیە کە بیانەوێ شوێنەکەی بگرنەوە
ئەمە ئەوەیە کە جین بیری لێ ئەکردەوە،بیری لە پارەو سامان نە ئەکردەوە ھەتا کوڕەکان لەگەڵی بن
جین ھەموو کات ئەوەی کردویەتی بۆ کەسانی تر بووە چی ئەبێ ئەم جارە خۆپەرست بێت
ئەو ئازار ئەچێژێ و ئەیەوێ ڕزگاری بێت،نایەوێ کەسێکی تر ئازار بدات
و ئێستا کە لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتوەو نامە بۆ ئەندامەکان ئەنوسێت،شەش نەمە ئەبێ کاتێک تەواو ئەبێت-و لەوانەیە زیاتر بێت چونکە خێزانەکەشی گرنگن و تەنانەت مانجەرەکەشیان
سێرێکی نوسینەکەی کردەوە"گیانەکەم یۆنگی"دوای ئەوە دەستی کردەوە بە نوسین
"نامەوێ بیخەیتە سەر خۆت چونکە ھیچ پەیوەندیەکی بەتۆوە نیە،ھیوادارم تێ بگەیت کە ئەمە ھەڵەی تۆ نیە،تۆ پاڵپشتیەکی باش بویت بۆ من ھەموو کاتێک
ئەمەوێ ئەوە بزانیت کە باشترین ھاوژوریت کە ھەموو کاتێک ویستومە،نەکەیت کە خەتاکە بخەیتە سەر خۆت کە ئاگادار نەبویت،تۆ باشرینی من بویت،بەھەرحاڵ تۆ ھەموو جارێک وات لێ ئەکردم سەربەرز بم ئەی وانیە؟