جۆنگکوک زۆرترین شوێنی داگیرکرد لە جێگاکەی جین دوای ئەوەی خەوی لێکەوت جین گوێی پێنەدا بۆ ئەوەی ماکنەی بە ئارامی بخەوێت
دەفتەرەکەی دەرھێنا،بەڵام بۆ ماوەی چەن خولەکێک تەنھا سێری پەڕە سپیەکەی ئەکرد
سێرێکی جۆنگکوکی کردەوە،قسەکانی ماکنەی لە گوێچکیدا دەزرنگایەوە-ئێمە شایەنی تۆ نین ھیۆنگ ،ئێمە خۆشمان ئەوێیت-وا بیری کردەوە کە زۆر بێ ئەقڵ بێت کە وا لەوان دەکات
بەڵام ئەمە باشترە بۆ ئەوان،دوای ڕۆشتنی پێویست ناکات نیگەرانی ببن و بە نەرمی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن ،چونکە کاتێک ئەڕوات دڵخۆش ئەبێت.
ئەم بیرکردنەوەیە وای لێکرد دەستکات بە نوسین لە پەڕە سپیەکەدا گیانەکەم جۆنگکوک
تا ئێستا بیری لەوە نەکردۆتەوە نامەکەی جۆنگکوک چۆن بێت،نامەکەی یۆنگی وشەی سادە و سپاس کردن و نامەکەی تای داوای لێبوردن،ھوسۆک سوپاس گوزاری و جیمین شانازی کردن.بەڵام جۆنگکوک چیرۆکێکی ترە.
ئایە ئەبێت زۆر بە ھەست بێت؟یاخود سادە بێت نامەکەی؟یاخود بەپەلە بینوسێت و تەواوی بکات؟
جین نازانێت چی بکات،بەڵام بیری لە شتی تر کردەوە،بیری لە قسەکانی خۆی و جۆنگکوک دەکردەوە ئەمە وای لێکرد وشەکان بەئاسانی بۆی بێت.
من ببورە،من ببورە تکایە.
وەستا،نابێت ھۆکاری داوای لێبوردنەکەی بنوسێت چونکە ئەمە بۆ جۆنگکوک زۆر قورس دەبێت دوای ئەوەی ھۆکارەکانی بۆ باسبکات بۆیە ھەناسەیەکی قوڵی ھەلمژی و دەستی کردەوە بە نوسین.
بەڕاستی بیڵێم نەمزانی کە ئەگەمە ئەم کارە کە نامە بۆ ھەموتان بنوسم،تەنانەت لە قورسترین ڕۆژەکانم،چونکە ئێوەم ھەیە.
ھەرگیز گومانت نەبێت لە خۆشەویستیم بۆ تۆ،تکایە،چونکە ئێوە جیھانی منن منیش ئێوەم زۆر خۆش ئەوێت لە ھەموو شتێک زیاتر.من ببورە بۆ ڕۆشتنم،نەکەی بیر کەیتەوە کە ئەمە پەیوەندی بە ئێوەوە ھەیە،من تەنھا ھیلاکم.
ئەو ئەزانێت کە وشەی"ھیلاک"وشەیەکی زۆر خەمۆکیە،بەڵام ھیچ وشەیەکی تر نادۆزێتەوە کە ئەوەی ھەستی پێ ئەکات دەریببڕێت تاوەکو ھەستی ھیلاک بونی کە لەوانی تر بێ بەھرە ترە دەرببڕێت،ھیلاکە لەو کەسەی کە ھەیە،لەگەڵ ئەو ژیانەی دەژی.
ھیوادارم بزانیت کە چەن شانازیت پێوە دەکەم،من خێزانت نیم و ھەڵیش نادەم ببم،بەڵام وا ھەست ئەکەم کە خۆم بە خێوم کردووی.