یۆنگی پێداگری کرد تا جین خواردنی ئێوارە لێ نەنێ بەڵام جین بە قسەی نەکردوو لێی نا شتێکی ئەوەنە زۆر نیە ئەو تەنھا ئەیەوێ بۆ یۆنگێ و ئەندامەکان دەرببڕێت کە نەخۆش نیە
کێشەکە لە ناو مێشکیایەتی نەک لە ڕوخساری دەرەوە،بۆیە ئەتوانێ کارەکانی بەباشی بکات
"زۆر خۆشە جین ھیۆنگ"تای وتی کاتێک تامی خواردنەکەی ئەکرد
"قسە مەکە کاتێک دەمت پڕی لە خواردنە"جین بەگالتەوە بە تای وت
ئەمە یەکەم جار نیە وەسفی خۆشی خواردنی بکەن بەڵام ئەمە دڵخۆشی ئەکات چونکە ھەموو کاتێک ئەوە ئەکەن
"نا ھیۆنگ ئەو ڕاست ئەکات خواردنەکە زۆر بەتامە"ھوسۆک وتی
یۆنگی سەری جوڵاند بە مانای ئەوی ھاوڕایە لەگەڵ قسەکەی ھوسۆک،جین کوڕەکانی بینی کاتێک نودڵزەکە بە خێرای ئەخۆن و پێیان خۆشە
ھەستی بە ئەوە کرد کە دڵی پڕ بووە و خەریکە ئەگری کاتێک جیمین داوای قاپێکی تر کرد دوای ئەوە ھاتەوە ھۆش خۆی و قاپێکی تری بۆ تێکرد بەڵام گوێی لە چرپەی قسەکردنی ئەندامەکان بوو
"شتێکی خراپمان وت؟"ئەو گوێی لێ بوو
"وادیارە ئێمە خەیاڵ ئەکەین"
"نا ئەو بەڕاستی سەریسوڕما.."
"وادیارە ئێمە زیادە ڕۆی ئەکەین لە ھەڵسوکەوتەکانماندا لەوانیە ماندوو بێت.."
جین گەڕایە بە قاپێکی پڕ نودڵز،دڵنیابۆیەوە لەوەی کە ڕوخسارە خەمباریەکەی لابردووە ،قاپەکەی یا بە جیمین
"کەسێکی تر قاپێکی تری ئەوێ؟"
"خۆت ھیلاک مەکە ھیۆنگ"یۆنگی وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆ کرد
"خۆمان ئەتوانین قاپەکانمان پڕ کەین"
"بەڵام ئەمە ناتوانێ"ھوسۆک وتی کاتێک بە زەردەخەنەیەکی بە فیزەوە دەستی ھێنا بە قژی جیمینا
جیمین بەپەلە ئاوڕی یایەوە بۆی و زلەیەکی لێدا ،جین پێکەنی کە ئەوەی بینی