👣covert👣((chapter~18))

1.1K 326 72
                                    

Hi
Guys
Injoy
~
کاتێک سەیری چاوەکانیم کرد
وە ئەو بزەیەی سەر لێویم بینی
دڵنیا بومەوە لەوەی کە ئەو کوشتویەتی
بەپەلە وتم ؛/ت.ت.تۆ نەبوی وایە ؟../
زەردەخەنەی درۆیم کرد
بە ساردیەوە سەیری کردمو گڵاسەکەی بڵند کرد تا ئاوی نێو گڵاسەکەی بخواتەوە
دوای ئەوەی گڵاسەکەی دانا
سەیری چاوی کردمو وتی:/بێگومان بێ ھۆکار نەمکوشتوە .../
شۆک بوم بۆچی ..بۆچی وای کرد
ئەو لەشوێن دایکم بو بۆم
ئەو تاکە کەسم بو کە خۆشم وستبێ
فرمێسکەکانم کەوتنو بە ھیلاکییەوە وتم ؛/بۆچی وات کرد .../
ئاھێکی ھەڵکێشاو ھەڵسایەوە
بێ گرینگیدان ھەنگاوی نا ؛/ھەموو شتێک لە پێناو تۆیە ./
ڕۆشتە دەرەوە
لەوکاتە لە توڕەیو خەما لێوم ئەکرۆژیو مستەکۆڵەم توند کرد
ھاوارم کردو پەرۆی سەر مێزەکەمـڕاکێشا تەواوی شتەکانی سەری کەوتن
؛/ئاھھھھ بەنەفرەت بی بۆچی بۆ ../
لە ئەرزە دانشتمو بە شێوەیەکی زۆر خراپ ئەگریام
ئەوانەی ئەوێ ھەمو ڕەق بوبون
ـ
ـ
//Flashback//
ـ
؛/بەنەفرەت بی چۆن کاری وات کرد ھااا کێ ڕێگەی پێدایتگۆڕی باوکە نەفرەتیەکەمی پێ نیشان بدەی ھاا

؛/من ھیچم نەکردوە تۆ چەندین ساڵە لێتشاردۆتەوە
کە باوکی خۆتو دایکی ئەوت کوشتوە وە ئەو مافی خۆیەتی کە بزانێ گۆڕی ئەوان لەکوێییە
وە تۆ برای ئەویت دەست در......
؛/بێدەنگبە ..
شەقێکی بەر کەوت
دەستی بە رومەتیەوە گرتو بە چاوێکی گاڵتە جاریەوە سەیری کرد
؛/ئۆھ بیرم چو بێگومان تۆ کوڕی ئەو بویت ئم تۆش وەک ئەو نەفرەتیو شەیتانی
تۆ ئاگاداری خۆت نیت
ھم توانیت مێشکی ئەو بسڕیتەوە بەڵام من نا
ئەو خوشکی تۆیە
ڕۆژێک دێ ئەوە دەزانێ
ملی گرتو بە توڕەییەوە وتی ؛/ئەو ھەرگیز بەوە نازانێ
تێگەشتی ../
لە کاتێک شێوەی سور ھەڵگەراو بو بە ئەستەم توانی بڵێ ؛/ھەموو شتێکی پێ دەلێم
بە ملی بەرزی کردەوەو ھاواری کردو بە ئەرزەکەی دادا
؛/ ئاااااا نەفرەتتت لەتۆ.......ئەوەی دەیزانی لەگەڵ خۆت ئەیبەیتە گۆڕەکەت ../
ھاواری بەرزی ئەکرد بەڵا ئەو جەستەی بەرامبەری لێی ناترسێ
زەردەخەنەی بەدەنگیکردو وتی؛/ھھھھھھئەوە من نیم بەتەنیا بەڵکو ھەمو ئەوانەی نێو کۆشک دەزانن
پێت وایە ئەوان بۆچی کاتێک ئازاری سانات ئەدا نەھاتن تا رزگاری بکەن یان ھەر شتێکی تر
چونکە دەزانن چ نەفرەتییەکی تۆ
پێت وایە کاتێک سانا بەوە دەزانێ کە تۆ برای ئەوی ئەو کات چی ئەکا ھا
دەتوانم تەنھا بەیەک وشە ژیانت بشێوێنم
دەی چیت لە دەست دێ بیکە
گەر من بکوژی ئەوانی تر ھەموو شتێک ئەڵێن
زەردەخەنەی بەدەنگی کردو وتی؛/ھھھھھھھ ژیانم لێ ئەشێوێنی
ئۆھ ئەوە زۆر ئاسانە
ھەموان ئەکوژم گەر پێویستبەوە بکا تەنھا خۆمو سانا دەھێڵمەوە لەسەر زەوی
وە سانا گەر بەوەش بزانێ ھیچ شتێک ناگۆرێ
چونکە ناچارە بۆ ئەوەی لەگەڵم بێ
وە تۆ بێگومان چەند چرکەیەکت ماوە لەژیان نزا بۆچونکە بەھەشتت بکە
ژنە تەمەن چل سالەکە لە ژێر دەستە زلەکانی ناڵەی بەرزی ئەکرد
بەڵام بێ گوێ دان بە قژ ڕای ئەکێشا
تا بگاتە لای ئۆتۆمبێلەکەی
خستییە ناویو بە خێرای زۆر لێی ئەخوڕی
تا گەیشتە شوێنێکی چۆڵ
لای روباری ھان
لەوێ فیشەکێکی لە مێشکی داو
کەوتە نێو روباری ھان
ئەو کات بزەیەکی کردو وتی ؛/ئەوە یەک ھێشتا سەرەتایە
دەی بزانم ئەوانی تر چۆن ئەمرن
ناھێلم ھیچ کەسێک
یەک وشە لەدمی بێتە دەرەوە
ھەرگیز ناھێڵم بەوە بزانێ
//
End flash back//
لە پرسەی خاتون کیم دانشتووە و جگە لە گریان ھیچ شتێکی تری لەدەست نایێ
دەستی کرد بە خواردنەوە
بیری لەوە ئەکردەوە چ ھۆکارێک ھەیە بۆ کوشتنی ئەو ژنە پیرە
بەڵام نا ئەو تەنھا حەز بە کوشتنی خەڵک ئەکا
دڵنیام ھیچ ھۆکارێک نەبوە
ئەو تەنھا ئەیەوێ من دڵ تەنگ بکاو فرمێسکەکانم بھێنێتە خوارەوە
بۆ دو رۆژ ھەستم کرد کەوا باش بوە و دڵی نەرمو گۆراوە بەڵام نا
ئەو ھەرگیز ناگۆرێ
ئەو ئەھریمەنێکەو بەس ....
سوێند ئەخۆمـھیچی تر گوێڕایەڵی ناکەم
~
(12:10)
//
لەسەر سیسەمەکە دانشتوەو بیر ئەکاتەوە
بوتڵە شەڕابەکەی لەدەستەو ئەخواتەوە
؛/ئەوەندە بەسە ئەو بوتڵە دابنێ .../
زەردەخەنەی گاڵتەیکردو بێ ئەوەی سەیری بکا دوبارە خواردیەوە
تا ھاتو بەشێوەیەکی دڕندانە بوتڵەکەی لێ سەندو داینا لەسەر مێزەکە
؛/پێم وتی بەسە خواردنەوە ../
ھاواری کرد
سەیری چاوی کردو زەردەخەنەی درۆی کرد
؛/بۆ چەند کاتژێرێ بیرم کردەوە کە گۆراویت ئیتر باش ئەبیتو دڵ نەرمیت
بەڵام نا تۆ ھەر ئەو ئەھریمەنەی کە لەیەکم چرکە بینیمی
سەیری کردو بەرقەوە وتی
تا ئەوەی بەردەمی توڕە بکا
؛/بێدەنگبە تۆ ھیچ شتێک نازانی
زیاتر ھاواری کردو وتی ؛/من چی نازانم ھاااا من چی نازانمـدەی پێمی بڵێ
دەی خێرا نەفرەت نا تۆ تەنھا حەز ئەکەی خەڵکی بکوژیو من ئازار بدەی
تۆ مرۆڤێکی نەفرەت لێ کراوی
تۆ ......./
شەقێکی لێداو وای کرد بکەوێتە ئەرزەکە
دەستی بە ڕومەتیەوە گرتو گریانەکانی بەھێز کرد
بێ ئەوەی سەیری بکا
؛/پێم وتی بێدەنگبە تۆ تەنھا گوێڕایەڵم بە ھەموو شتێک لەپێناو تۆدایە
تەنھا دمت داخەو ھەناسە بەلوتت بدە
بێدەنگبەو چاوەڕێی من بە
ھیچ وشەیەک ناکرێ مافی تۆبێ بۆ وتن چونکە لەھیچ ناگەی
تۆ لەمن ناگەی
تەنھا ئەوە بزانە ھەموو ئەوانە لەپێناو تۆیە
گوێیەکانی گرتو سەری وەک شێت ئەجوڵاندەوە فرمێسکەکانی بەکۆمەڵ ئەکەوتن
؛/بەسە بەسە ئیتر بڕۆ دەرەوە لەژیانم
نامەوێ ھیچ شتێکی تۆم ناوێ ھیچ یارمەتییەکی تۆم ناوێ
تەنھا وازم لێبێنە
~
Vote
Comment
Bye
👣

The JOKER //complete ✔️Where stories live. Discover now