👣Covert👣((chapter~25))

1K 325 107
                                    

Hi
Guys
Injoy
~
//
بەپەلە سەیریم کرد
ئەوە سانە بەڵێ خۆیەتی
ئەو من ناناسێتەوە
سەری سوڕما کاتێک تێبینی فرمێسکەکانمی کرد
دڵم خەریک بو بێتە دەرەوە
نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم
بەسەرسورمانەوە وتی ؛/تۆ باشی خاتون؟...
؛/من...من باشم
بە دەنگێکی نزمەوە وتم
راستەوخۆ ھەڵسامەوە  ویستم بەپەلە ڕابکەم
بەڵام ھێزم  نییە
بەرگەم نماو کەوتم
~
چاوەکانم کردەوە لە نەخۆشخانە بوم
دەنگێکی ناسروا ھات سەیریم کرد ئەوە سیھۆنە !
؛/تۆ باشی ؟..دەکرێ پێم بڵێی چیت لێھاتوە ..
دانشتم و سەرم نوی کردو وتم ؛/ھیچ شتێک تەنھا ماندوم ..
؛/نا نەخێر خاتون تۆ دو ڕۆژە جەستەتبێبەشە لە ئاو خواردن چیە ئەتەوێ خۆت بکوژی ؟..پێم بڵێ چیتە ..
ئێستا چی بڵێم ئاھ خوایە
؛/سانا منو تۆ ھاورێین کەواتە بۆم باسکە ..
..
..
..
بۆچی ھیچ ناڵێی ؟..
کەمێک بە تورەییەوە وتی
؛/لەبەر ئەوەی بێکارمو ماڵم نییە ناچار بێ خواردنمو لەسەر شەقامەکانم و وام لێھاتو تەواو..
ھەمویم بەیەک جار وت و ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی
؛/چۆن واتا تۆ ئێستا دەڵێ بۆ ماوەی دو ڕۆژە لەسەر شەقام ئەخەوی !؟...
سەرم بەبەڵێ جوڵاند
؛/نا سانا بەڕاستی لێت توڕەبوم ئەی من چیم بۆچی نەھاتی بۆلام خانوێکی زۆر گەورەم ھەیە ھەر لە بەیانیەوە ئەتبەمە ماڵەکەی خۆمو ھیچ وشەیەکیشم ناوێ
ھیچم نەوت بێگومان ھەلێکەو لەدەست خۆمی نادەم ھەم من نامەوێ تەنیا بم
ئەویش زۆر باشە
؛/ئەو بێدەنگیەت مانای ڕازیبونە دەی منئەچمە دەرەوە پشو بدە ...
زەردەخەنەی کرد
؛/باشە سوپاس ..
زەردەخەنەم بۆی کردەوە
دەرگاکەی داخست
چاوەکانم داخست
//
شەو کاتێک خەوتم
خەونێکی سەیرم بینێ
لە شوێنی ڕوداوەکە وەستابوم 
ئۆتۆمبێلەکە وێران بوبو نزیک بومەوە لێیو سەیری ناویم کرد
کەسی تیا نەبو
کوا چانی ؟
ئەی ئەو نامەیە چییە ؟
نامەکەم ھەڵگرت
کردمەوە
ـ
ئەگەڕێمەوە دڵنیابە
ـ
تەنھا دو وشە بو
شۆکو سەرسام بوم
ناکرێ دوبارە
ھەر خۆم ئەمزانی رزگاربون لێی مەحاڵە
بەڵام ھیوایەکم بە خۆم بەخشی
\\
لەخەو ھەڵسامـبەیانی بو
سیھۆن دەرگاکەی کردەوە
؛/ئامادەی دەی وەرە ...
دەستی گرتمو تا نێو ئۆتۆمبێلەکەی بردم
بەرێ کەوتین
پاش چلو پێنج دەقە گەیشتین
خانوێکی گەورەیە زۆر جوانە
ھاتینە خوارەوە
دەرگای ماڵەکەی کردەوە
واو خانوێکی شاھانەیە
؛/ژورێکی زیادە ھەیە لەسەرەوە خۆ کێشەت نیە لەوەی لە نھۆمی سەرەوەیە براکەشم ژورەکەیلای تۆیە
..
؛/ئۆھ نا ھیچکێشەم نییە سوپاس
؛/باشە وەرە ..
بەدوایدا رۆشتم
گەیشتینە ژورەکەو دەرگای کردەوە ژورێکی زۆر سادەو خنجیلانە بو ھەمو کەلوپەلەکانی بە چەرچەفی سپی داپۆشراو بو
؛/ژورەکەت پێ چۆنە ببورە گەر ھەر کێشەیەکی ھەبێ چونکە زۆر دەمێکە کەس نایێتەئێرە دوای ئەوەی خوشکەکەم رۆشت
بۆیە بە چەرچەف کەلوپەلی ژورەکەمان داپۆشتوە
وتی لەکاتێک چەرچەفەکەی لادەدا لەسەر سیسەمەکە
؛/نا نەخێر ژورێکی خنجیلانەو جوانە ..واتا ئەمە ژوری خوشکەکەت بوە ئەی ئێستا لە کوێیە ؟..
؛/نۆ ساڵە کۆچی کردووە
؛/ئۆھ بەداخەوەم کۆتا ناخۆشیتان بێ
؛/سوپاس...ئێ پێت چۆنە ژورەکە بەیەکەوە پاک کەینەوە
؛/ھھ بۆنا من حەزم لەکارکردنە ...
ئەم درۆیە چیبو بەژیانم کارم نەکردوە چونکە خزمەتکارم ھەبو
دەستمان دایە پەڕۆو تەواوی ژورەکەمان سڕیەوە دواتر ئەرزەکە
سیھۆن چو تا پەیژە بێنێو گەڕایەوە
من پەیژەکەم بۆ گرتو
ئەویش سەرکەوت پەردەکانی لێ کردەوەو خستمانە نێو جلشۆرەکە
پاشان تەوالێتەکەمان پاک کردەوە
؛/لێرە بەدواوە تۆ خوشکمی سانا تکایە وەک برایەک مامەڵەم لەگەڵ بکە ھەر شتێک بو پێمی بڵێ باشە
؛/ئۆھ سوپاس باشە ..
؛/ئەمرۆ لە نەخۆشخانە مۆڵەتم وەرگرتوە پێت چۆنە بچینو کەمێک پێداویستی بکرین بۆ ئێوارە چونکە زۆرمـبرسیە .
؛/باشە
بەیەکەوە ڕۆشتینو تەواوی شتەکانمان کڕی
دواتر گەراینەوە داوای جلم لێی کرد
خۆم شۆردو جلەکانی ئەوم لەبەر کرد ون بوم تیایدا
بلوزێکی سوفی درێژو بێجامەیەک کە پێنجار قەدم کردبو
چومە بەردەمی پر بەدەنگ پێ دەکەنی
؛/ھھھ ھھھ  .....پێم باشترە جلەکانی براکەم لەبەر بکەیت ئەو کەمێک وردو بچوکە
لێرەبە دێمەوە .../
پاشکەمێک ھاتەوە
جلەکانم لەبەر کرد ئەوە زۆر باشترە
چوینە خوارەوە بەیەکەوە نانی ئێوارەمان ئامادە کردو گاڵتەو قسەی خۆشمان ئەکرد
مێزەکەمان ئامادە کرد بە جوانترین شێوە
ئێمە دانشتبوین چاوەرێی براکەی بوین
؛/سیھۆن تۆ گەورەتری یان براکەت ؟..
؛/ئەو گەورەترە بەڵام وردە من گەورەتر دیارم لە ئەو ..
دەرگا بو
سیھۆن رۆشت دەرگاکە بکاتەوە
پاش کەمێک ھاتنە ژورەوە
سەرم بڵن کردو تا ڕوخساری ببینم
ئۆھ ئەوە تۆیت !!
~
~
ئم پێتان وایە کێیە ؟
ھیچ ماناینیە لەھەندێک پارت ڤۆت ئەکەن لەھەندێکیان نایکەن چیەوە کەی زەوقو تاقەتتان ھەبو دەکەن وەچی دیکەش ناکەن دەستتان ورد نابی بەخوای ھەر ھەندە توڕە بوم بە پرتەقاڵیش ھێور نابمەوە ئەوجە ئەو پارتەی ڤۆتان نەکردەی ئێستا برۆن تەماشا بکەنو ڤۆتی بکەن

نوسەر؛/تکایە گەر ھەڵەیەکتان بینی پێمـمەڵێن وا نیە تۆ وات نوسیوە و ئەوھا من نوسەرمو خۆمـدەزانمـچی دەکەم گەر حەزیش بە چیرۆکی وا تێکەڵ ناکەن ئەتوانن نەیخوێننەوە زۆریتان لێ ناکەم
وە ئەگەر پەنجەشتان دەشکێ ڤۆتی مەکەن چونکە من نامەوێ پەنجەتان بشکێ لەبەر چیرۆکی من 😒
Vote
Comment
Bye
👣

The JOKER //complete ✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant