👣Covert👣((chapter~3))

1.3K 370 105
                                    

//
لەئاستما دانشتو وتی؛تۆ تەنھا سەیرکە ئازیزەکەم
چاوەکانم پڕ بوبون لە فرمێسک سەیری چاویم ئەکردو تکام لێ ئەکرد
؛ئای بچکۆڵەکەم وا بە بێتاوانی سەیرم مەکە
لاسایی کردمەوە و خۆی غەمبار کرد
دوای ئەوە بەتیژی سەیری کردمو وتی؛تۆش تاوانباری بچکۆڵەکەم
لەگەڵ ئەم وشەیە دەستی لە چەناگەم توندتر کرد
خەریک بو شەویلگەم بشکێ روخساری زیاتر ھێنا پێشەوە لەگەڵیا پاڵکەوتمو ھاتە سەرم
دەستی لادا لەسەر چەناگەمو لەسەر ئەرزەکە ھەردو دەستی جێگیر کرد وە منیش لەژێری
زۆر ئەترسم ئەیەوێ چی بکا
سەیریم ئەکرد بە ترسەوە زەردەخەنەی شەیتانی کردو بەخێراترین شێوە پەلاماری
دام گازی لە ھەموو شوێنێکم ئەگرت ئازارم ھەبو
شانەکانم گوپم قۆڵم سنگم ملم ھەموی بو بەپارچەیەک تێکەڵ لەرەنگی سورو مۆر
ئەم ویست دوری خەمەوە کەچی زیاتر گازەکانی توندتر ئەکرد خەریک بو گۆشتی جەستەم لێ بکاتەوە
؛تکایە دور کەوە ئازارم ئەدەی
بە گریانەوە وتم
بەڵام ئەو بەردەوامـبو نزیکەی کاتژێرێک بەردەوام بو لەم کارە ھەستم بە جەستەم نەئەکرد تەواو سڕ بوبو
لەناکاو سەیری کردمو وتی؛ئەمە بۆ ئەمڕۆ بەسە
ون بو بە بێھێزی ھەڵسامەوە سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە شۆک بوم
چاوەکانمـتا دوا ئاست کرابونەوە ھەر بەراستی ئەوە چیە ؟!!
لاشەم ھەموی خوێنی تیا مەیوە
گوپەکانم شوێن کەڵبەکای دەرچوە
شانەکانمو ملم مۆر بونە
دەستم لە گوپم دا ھاوارم کرد بەھۆی ئەو ئازارە زۆرەی
دو ھەنگاو کشامەوە بە شۆکەوە لەسەر سیسەمەکە دانشتم دەستم لەسەر چۆکم داناو توند چۆکمم گرتو گریانێکی زۆر بەھێز گریام
پاش ماوەیەک بەھێواشی پال کەوتم وە خەوتم بەئازارەوە
ئەو شەوە دەر نەکەوت لەخەونەکانم
بەیانیە ھەڵسام لەخەو چاوەکانم تەواو شێواون
بەھۆی گریانی زۆر
لە ئاوێنەکە سەیری خۆمم ئەکرد نیشانەکان ئەوەندە دیارن ناتوانم وا برۆمە دەرەوە
مەیک ئاپەکەم ھێناو لێم دا بەلام زۆر ئازاری ھەیە
کەمێک کاڵ بو بەڵام ھێشتا دیار بو
؛بەنەفرەت بی
وتم کاتێک لە ئاوێنەکە سەیریم ئەکرد
چومە خوارەوە دوای جل گۆڕین نانی بەیانیم خوارد چومە سەر کارەکەم
تا ئێوارە کارم کرد کاتی چونە ماڵەوە بو لەسەر شەقامەکان وەستابوم چاوەڕوانی تاکسی بوم لە دواوە گەمارۆ درام
راچەنیم وە ترسام کاتێک زانیم ئەوە سانە
ئای خوایە ئەیەوێ بمکوژێ
ئاوڕم بۆی دایەوە ؛ئۆھ سان چی ئەکەی
بە کەمێک شڵەژاوی وتم وە زەردەخەنەی درۆیم کرد
؛ئەمڕۆ نەمبینیبوی بیرم کردبوی
دەستی گرتم
زەردەخەنەم کرد
نا نەخێر ئەو سەیری ملم ئەکا
؛چی رویداوە ؟
سان؛ئاھ ھیچ دەی وەرە
دەستی راکێشام ؛بۆ کوێ ؟
ھیچی نەوت
ھەست بە ترسێکی زۆر زۆر ئەکەم خۆشم ئەوێ ناتوانم وازی لێ بێنم من چی بکەم
//
منی بردە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بۆ شوێنێک ئەڕۆشت نازانم
کاتێک گەشتین سەیرم کرد ئای خوایە ئەوە باڕە
دەرگاکەی بۆ کردمەوە لەکاتێک من ئاگام لێ نەبو چونکە کەوتبومە نێو بیرکردنەوەیەکی قوڵ
؛ھێی سانا بۆ کوێ چویتە دەی
؛ئاھ ببورە
ھاتمە خوارەوە چوینە ژورەوە باڕێکی زۆر گەورە بو خەلک دانسیان ئەکردو ئەیان خواردەوە
ئێمەش دانشتین سان داوای خواردنەوەی کرد
سەیری ئەو خەڵکەم ئەکرد کە ھەموان لەگەڵ خۆشەویستەکانیانن بە دڵخۆشی رادەبوێرن
ھھ منیش لەگەڵ خۆشەویستەکەمم بەڵام ترسی ئەو تارماییە ناھێڵێ ئاسودە بمو دڵخۆش بم
؛ھێی سانا ناخۆیتەوە
؛ئم منیش ئەخۆمەوە
بەڵکو بەھۆی سەرخۆشی کەمێک ئەو ئازارانەم بیر چێتەوە
گلاسەکانیان بۆ داناین
چومە دەست شۆرەکەو گەڕامەوە
دوای ئەوە یەک گڵاسم خواردەوە
سان وتی کەوا ئەڕوا بۆ دەست شۆر
من تەنیا مامەوە بەردەوام بوم لە سەیر کردنی ئەو خەڵکە
لەناکاو کەسێکمـبینی کە قاتێکی رەشی لەبەر بو خاوەنی شانێکی پانو ماسوڵکەی زۆر بو
من ئەوەم بینیوە ؟
ئاوڕی بۆ دامەوە بە زەردەخەنە ترسناکەکەی
نا نا ناکرێ دوبارە ئەو
چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک لاشەم دەستی کرد بەلەرزین
ھەڵسایەوە بەرەو روم ھات بەپەلە ھەڵسامەوە
ڕامکرد تا ھێزم ھەبو سانم جێھێشت
لە دەرەوە وەکـشێت رامئەکرد جار جارە سەیری دوای خۆمم ئەکرد
کەسی لێنەبو
بە شەقامەکان ئەڕۆشتم لە راستیا نازانم قاچەکانم بۆ کوێ ئەمبەن تەنھا ئەوە ئەزانم کە بۆ ھەر شوێنێک بڕۆم ئەمدۆزێتەوە
زۆر ماندو بوم کەوتمە ئەرزەکە قاچەکانمـئازاریان ھەبو
لەناکاو دو قاچ لە پێشم وەستا سەرم بڵند کرد
ئەزانم ئەوە بەڵام کاتێک سەیریم کرد ئۆھھ ئەوە سانە
دانشت لە ئاستما ؛چی بوە بۆ چی وای بۆچی ئەگری
لەباوەشم کرد
گریانەکانمـزیاتر بو
؛من زۆر ئەترسم
؛شششش تەواو مەگری من لێرەم
سەیری پێش خۆمم کرد ئەوم بینی چاوەکانم داخستو توند توند سانم لەباوەش گرت
پاش کەمێک لە مانەوەمان لەم بارودۆخە دەستی لە کەرم داناو یارمەتی دام تا گەیشتینە لای ئۆتۆمبێلەکەی
دەرگاکەی بۆ کردمەوەو
یارمەتی دام
دوای ئەوە دەستی کرد بە لێخورین
ھەر سەیری ئەکردمو بەردەوام ئەیپرسی کەوا باشم
؛ئم من باشم سوپاس
نامەوێ بگەڕێمەوە ئەزانمـچ دۆزەخێک چاوەڕێمە ئێستا
گەشتین سەیری خانوەکەم کردو لە دڵما وتم؛خوایە یارمەتیم بدە
منی تا بەر دەرگاکە بردو وتی؛گەر باش نی لات ئەبم ئەمشەو
چاوەکانمـفراوان بو بەپەلە وتم؛نا نا پێویست ناکا من باشم سوپاس
راستەوخۆ چومە ژورەوە
ھاواری کردو وتی ؛بەھیوای دیدار ئازیزەکەم
ئاوڕم بۆی دایەوە زەردەخەنەم کرد وتم؛ئەتبینمەوە
زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی کردو چاوەرێی کرد تا چومە ژورەوە
چومە چێشت خانەکە ئاوم خواردەوە
پاشان بە بێھێزی بەرەو سەرەوە چوم
بۆ دۆزەخەکەم بەڕێ کەوتم
گەشتمە لای دەرگاکەو بە ترسەوە دەرگاکەم کردەوە
بەڵام کەسی لێ نەبو ھەناسەیەکم وەرگرتو چاکەتەکەم دانا لەو کاتە ڕەق بوم کاتێک گوێبیستی دەنگە گرەکەی بوم
؛پێت وایە ئەوەی ئەمڕۆت بێ سزا ئەڕوا بچکۆڵەکەم
سەیریم کرد لە خوارەوە تا سەرەوە
تەنھا پانتۆڵەکەی لەبەر بو
شۆک بوم کاتێک ئەو ھەموو ماسوڵکانەیم بینی
وە ئەو گڵاسە شەڕابە سورەی دەستی
وە زەردەخەنە شەیتانیەکەی
ئەمانە ھیچیان نیشانەی کاری باش ناگەیەنن
کەواتە ئەمڕۆ دۆزەخە ڕاستەقینەکەم ئەبینم
فرمێسکەکانم کەوتن لاشەم دەستی کرد بە لەرزین
ھەنگاوەکانی بەرەو روم نا
//
Vote
Comment
Bye
👣

The JOKER //complete ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora