👣covert👣((chapter~13))

1.1K 332 121
                                    

😄➖Tadaaa➖😁
Hi
Guys
Injoy
//
وەک سەگ گازی لە ملی گرت
چۆلەکە بێ دەسەڵاتەکەی ژێر دەستی
تەنھا چاوەڕێی مەرگی ئەکرد بەڵام نا ئەو ناھێڵێ بمرێ چونکە شێتانە خۆشی ئەوێ
چاوەکانی بچکۆڵەکەی نەئەبینی کە چەندە ئازاری ھەیە گوێیەکانی کەڕ بونە ھیچ گوێی لە ناڵەو گریانەکانی ئەو چۆلەکەیە نەبو
خوێن وردە وردە بە لەشیدا ئەھاتە خوارەوە
شوێن کەڵبەکانی گۆشتی ملی بچکۆڵەکەی ھەڵکەنی
دەمو ددانی ھەموی خوێنە
ئەو نەوەستا
وە نایەوێ بوەستێ تا ئەو گەمژەی بەردەستی تەمێ بکا و تێیبگەیەنێ
کە بۆی نیە ھاواری لەسەر بکا
جلەکانی بون بە پارچەیەک لە رەنگی سور
ھێزی تەواو لەدەستدا
ئەو لەو بڕوایەدا نەبو کە لە شێر بێ بەزەیتر بێ ھەرنا ئەوان نێچیرەکان ئەخنکێنن ئەوکات گۆشتیان لێئەکەنەوە
کەچی ئەو دڕندەیەی ژێر دەستی
تەواو کوێرو کەڕ بوە
نازانێ چی ئەکا
لەکاتێک دەستەکانی کە لە شانی ئەودا بە تونترین شێوە چەسپابو
ھێزی تیا نماو وردە وردە شل بویەوە تا بکەوێتە ئەرزەکە
چاوەکانی ڵێڵ بون
پێی وایا ئەم جارە کۆتا ئازاریەتی ئیتر ئەڕوا جێیدێڵێ
ئەچێتە بەھەشتەکەی کە دەمێکە خەونی پێوە ئەبینێ
ڕزگاری ئەبێ
چاوەکانی داخست.......
وەستا لەکارەکەی بە ھێمنی سەیری بچکۆڵەکەی کرد
لەکاتێک خوێن شێوەی داپۆشتبو
دمی خوێنی لێئەھات
دەستی بەرز کردەوە تا روخساری بچکۆڵەکەی بگرێ کە بەھۆی ئازاری جەستەی بوراوەتەوە
بە ھێواشی دەستی لەسەر روخساری ئەجوڵاندەوە
بزەیەکی کردو وتی ؛/ئمـزۆر بێھێزی لەو بڕوایە نەبوم لە یەکەم ھەنگاو ھۆشت لەدەست بدەی
کەواتە ناچارم بۆ جاری داھاتو کارەکەم تەواو کەم ......
ماچێکی نەرمی کردو ھەڵیگرت تا بیباتە سەر جێگاکەی
ملی تیمار کردو جلەکانی گۆڕی
چەرچەفەکەی پێداداو ڕوناکیەکەی کوژاندەوە
گەڕایەوە لای تا توند لەباوەشی بگرێو
خەو بچێتە چاویەوە
.....
~
ـ
(6:28)
چاوەکانی کردەوە لەتاوئازاری ملی
دانشت لەسەر جێگاکەی
سەیری لای ڕاستی کرد
بەڕاستی کاتێک خەوتوە لە فریشتە ئەچێ وەک کەسێکی بێ گوناح دەر ئەکەوێ
کەسێکی دڵ نەرم وە ھێمن
خۆزگە وا ئەبو
بەراستی شێوەی جوانە بەڵام وای لێکردوم لام ببێتە نا شرینترین بونەوەر
لەکاتێک سەیریم ئەکردو بیرم ڕۆشتبو
ئازاری ملمم بیر کەوتەوە
دەستم لێیداو ناڵەیەکی نزمم کرد
فرمێسکەکانم کەوتن
بە ھێمنی
بێ ئاگا بوم لەوەی کە سەیرم ئەکا
دەستم خستە سەر روخسارم
؛بێزار نەبویت
دەستم دور خستەوە بەپەلە وە سەیریم کردو وتم؛تۆ چیت دڕندەەش وەک تۆ نیە شەیتانیش وەک تۆ نیە
تۆ چیت تکایە پێم بڵێ ؟
؛بێزار نەبویت لەم پسیارە کەی کاتی ھات ئەزانی
؛تۆ داوام لێدەکەی خۆشم بوێی کەواتە من چۆن کەسێکم خۆش بوێ کە ناوی نازانم ھیچ شتێکی نازانم
تەنانەت نازانم من لەکوێ دەناسی
تکایە پێم بڵێ
چیت لە من دەوێ ؟
نا ئەو پسیارە زۆر بێمانایە چونکە وەک خۆت دەڵێی کەوا خۆشت ئەوێم
بەڵام من ھیچ خۆشەویستیەک نابینم لە چاوەکانت
تەنھا دڕندەیەەکی قێزەونی پیس ئەبینم لە بەرامبەر خۆم
تەنھا کەسێکی بێ ھەستو بێ بەزەیی ئەبینم
من ھیچی تر نابینم لەتۆ
وە ھیچم دەست نەکەوتوە لەلایەن تۆوە تەنھا لێدانوئەشکەنجەکانت نەبێ
لەوەتەی ھاتویتەنێو ژیانم زۆر شتم لەدەست داوە
ھەست بەوە دەکەی چیت بەرامبەر کردوم
تۆ........./
؛ششششش بێدەنگبە .....
بە توڕەییەوە وتی
؛بەم بەیانیە ئەم ھەمو وشەیە چیبو نەفرەتت لێبێ
ئەو کەسەی تۆ باسی ئەکەی
ژیانی پێداوی تێگەشتی
من نەبام تۆ نەئەژیای ئێستا
زەردەخەنەی ساختەم کرد وتم ؛ھھھھ باسی کامە ژیان ئەکەی
ئەوەی کە ھەموو ڕۆژ لێم ئەدەی یان ئەوەی کە ھەموانت لێم دور خستەوە
تەنیات کردوم لەم ژورە نەفرەتیە
قێزەونت کردوم تاکەس سەیرم نەکا
ھەموان ئەکوژی لەبەر چی چونکە دەستیان بەرم کەوتوە گفتوگۆیان لەگەڵ کردوم
ناتەوێ کەس لێم نزیک بێتەوە جگە لە خۆت
تۆ بەمە دەڵێیژیان ھااا
لە کۆتایی ھاوارم کرد
تا دەستیلەسەر ملم دانا وای کرد برینەکەم زۆر ئازاری پێ بگا
فرمێسکەکانم کەوتن
ئەویشبە ڕقەوە سەیری چاوی ئەکردمو وتی؛وام لێمەکە ئێستا بێدەنگت بکەم خۆم بۆیە بێدەنگبە بۆخۆت باشترە گەرنا ئەو زمانەت ئەبڕم
تێگەشتی؟
سەرم بە بەڵێ جوڵاند
ھەڵسایەوە لەسەر سیسەمەکە
ئەکۆکیم تا ماوەیەک دواترھەڵسامەوە چومە دەست شۆرەکە
کە ھاتمە دەرەوە ئەو ڕۆشتبو
نانی بەیانیم خواردو دەمامکەکەمم بەست چومە سەر کارەکەم
خەریکی کار بوم
لەناکاو بەڕێوبەر سان ھات
چاوەکانم پڕ بون لە ئاو کاتێک ئەوم بینیو وشەکانیم بیر کەوتەوە
کۆمەڵێک شتی وتو پاشان چاوی کەوتەوە سەر من
؛ئۆپس ..!سانا کەی دەستت بەکار کردەوە ؟..
بە ڕقەوە سەیریم کردو وتم؛ئەمڕۆ ..
؛ئم زۆر باشە ئەی روخسارت چۆنە ئۆھ دیارە باشتر نەبوە بۆیە دەمامکەکەت بەستوە ئا دەی با بیبینم
بەنەفرەت بی ئێستا ھەموان سەیرم دەکەن
مەیەرە پێش
فرمێسکەکانم کەوتن
نامەوێ وا بمبینن نا تکایە
دەمامکەمەی گرتم دەستیم گرت
؛دەستت دور خەوە بەڕێز سان ...
بە تیژیەوە سەیریم کرد
زەردەخەنەی لاری کردو بە تونی دەمامکەکەی ڕاکێشام
ھەمویان چاوەکانیان فراوان بو ھەنێکیان لێم ئەترسان
لە نزیک گوێیان چرپەیان ئەکرد ھەنێکیان زەردەخەنەکانیان لێویان جێ نەئەھێشتن
نازانم ئایا ھیچ شتێک لێرەدا گونجاوە بۆ زەردەخەنە بێماناکانیان
گەر من ناشرن بمو ترسناک بم جێگای زەردەخەنەم ؟!!
فرمێسکەکانم بەپەلە ئەکەوتن تا ھێزم ھەبو شەقێکم لە ساندا چاوەکانی فراوان بو
دەمامکەکەم لێ سەندو وتم؛دەست لە کار ئەکێشمەوە ....../
فرمێسکەکانم زیاترکەوتن بەپەلە ئاوڕم دایەوەو ھەنگاوم نا لەکاتێک ئەو تارماییە لەلام وەستابو
زەردەخەنەکانی نیشانە بون بۆ دڵخۆشی
ئەوم تێپەڕاندو
چومە دەرەوە
زۆر بە خراپی ئەگریام
تا ئێوارە لەدەرەوە مامەوە ھەورەکان ئاسمانیان داگیر کردبو پێم وایە باران ئەبارێ
بە بێھێزی
بەلای فرۆشگای شوشەی پەنجەرە دا رۆشتم
خۆمم بینی لە جامێک
دو ھەنگاوم بۆ دواوە ھاوێشت دوبارە سەیری خۆمم کرد دەمامکەکەم ھێنا خوارەوە
زەردەخەنەیەکی بەدەنگی ساختەم کرد
لەگەڵیا چاوەکانم فرمێسکیان لێ ئەکەوتە خوارەوە
دەنگی زەردەخەنەکانم دەنگ دانەوەی ھەبو وەک شێت گریانو زەردەخەنەکانم تێکەڵ کردبو
لەگەڵ وێنە دانەوەی خۆم لە ئاوێنەکە کەوتمە قسە ؛/خۆت بینیوە ھھھھ ھەر بەڕاستی ئەوە تۆی کە جوانترین بوی
زۆر قێزەونی زۆر ناشرین
زۆر ترسناک
لە مرۆڤ ناچی رێک دێویت تۆ
ئەوەتا کەس سەیرت ناکا ھەموان لێم ئەترسن
/توڕەیی زۆر کۆبویەوە تا وای لێکرد وەک شێتێک مامەڵە بکا دەستی کرد بە شکاندنی شوشەکانی بەردەرگاکە
لەگەڵیا ئەیوت /؛
تۆ وا نەبوی تۆ کەسێکی جوان بوی بۆچی
ئاخر بۆ
بۆ بۆ بۆچی بۆ ...بۆ من ....من ماندو بوم ئیتر
من بێھێز بوم
من زۆر بێھێزم ھیچی تر نامەوێ بژیم تکایە خوایە بۆخۆتم بەرەوە
تا کەی من وا بم پێم ناڵێی ئەو ئازارانە بەسە ئیتر بەسە
بۆ ...بۆ من
؛/بوەستە تکایە خانمەکەم تۆ چی دەکەی
پیاوێک لەولاوە ھاتو ھەوڵی وەستاندنمی ئەدا
؛/ناھێڵم...ناھێڵم ھیچ ئاوێنەیەک ھەبێ ھەموی ئەشکێنم بەرگە ناگرم
نامەوێ خۆم ببینم نامەوە
....من نامەوێ
.....
فرۆشگاکە داخراو بو گەرنا ئێستا سانایان گرتبو
یان سانا شوشەکانی نێو فرۆشگاکەی ھەمو ئەشکاند
سێ چوار کەس لە دەورەی بون
دەستیان گرت لەکاتێک ئەو وەک شێتێک دوری ئەخستنەوە ناو لەپی دەستی نوقمی خوێن بوبو
لەناکاو باران دەستی کرد بە ھاتنە خوارەوە
سانایان لە شوێنێک دانا
تا دەھات بێھێزتر دەبو ئەو پیاوە تەمەن سی ساڵە چو تا ئاوی بۆ بێنێ کە ھاتەوە
بینی ......
ـ
Vote
Comment
Bye
👣

The JOKER //complete ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora