ڤۆت پێش خوێندنەوە💜
............................................دوای ئەوەی کە تای تێلی بۆ کردیت بۆ ئەوەی یەکتر ببینن وە ناونیشانەکەی پێ یایت
کە بو بەشەو تۆش خۆت حازر کرد و بە دایکت وت ئەرۆمە دەرەوە دایکت وتی ئاگات لە خۆت بێت
رۆشتی بۆ شوێنەکە سێرت کرد شوقەیەکی بەتاڵە وە تۆزێک تاریکە
تۆ: وای ئاخر تای ئیشی چیە بێرە تۆ بڵێی بە تەمای شتێکی خراپ بێت نا بروا ناکەم وا بکات ئەمانەت لەبەر خۆتەوە ئەوت کاتێک سێری شوقە بە تاڵەکەت ئەکرد
دەنگێک ھات لە دواوە کەمێک ترسای سێرت کرد تای'ە
تای: سڵاو چۆنی "بە پێکەنینەوە وتم "
تۆ:ھاھ سڵاو تای منت ترساند"بە جدی ترسام لەم شوێنە چۆڵەو بە تەنیا"
تای:ھاھ بەراست ترسای "چاوم کەمێک کز کردەوە لێی"
تۆ:بەڵێ بێ گومان چۆن نا ترسم لەم شوێنە چۆڵ و تاریکە ،دەی ئێستا منت بۆچی بانگ کردوە بۆ ئەم شوێنە ناخۆش و سامناکە
تای:وەرە با برۆینە ناو شوقەکە
تۆ:بەڵام تاریکە
تای:دەی تۆ وەرە بە دواما مە ترسە ھیچ نابێت تەنھا کەمێک ئیشم ھەیە
تۆ:باشە"بە دوایدا رۆشتم چوینە ناو شوقە چۆڵ و سامناکە ھەتا تۆزێک رۆیشتین بینیم شوێنەکە کەمێک روناک بویەوە بینیم مەزێک دانراوە بەس یەک مۆمی لەسەر بو زۆر سادە بو لەگەڵ دو کورسی بەرامبەر یەک"تۆ:تای تۆ منت ھێناوە بۆ ئێرە؟ بۆ ئەم شوێنە ناخۆشە ؟ ھیچ نە بوایە شوێنێکی تۆزێک روناکت ھەڵبژاردایە
تای: من ھەر وام حەزم لە شوێنی تاریکە
تۆ:منیش حەزم لە شوێنی تاریکە بەڵام ئێرە زۆر چۆڵ و ناخۆشە "بەڵێھ من زۆرم حەز لە شوێنی تاریکە وەکو زۆربەی کچەکان نیم کە لە تاریکی بترسم"
تای:ئھم دەی باشە وەرە با برۆین دانیشین لەسەر ئەو مێزە "تەواو ئیتر کاتی ھاتوە پێی بڵێم وابزانم درەنگیشە بەڵام ئیتر ئەیڵێم"
تۆ:باشە دەی بیڵێ"وام وت لە کاتێکا دانیشتم لەسەر یەکێک لە کورسیەکان"
تای:باشە ئێستا ئەیڵێم وە یەکسەر ئەچمە ناو بابەتەکەوە "پەلەمە بیڵێم"
تۆ: باشە"ھەناسەیەکم ھەڵکێشا"
.
.
.
.
.
تای:خۆشم ئەوێیت
تۆ:ھھھھ تای گاڵتەیەکی بێتام بوو"ئەکیدم بە گاڵتەیەتی"
تای:سێرکە سارَنگ من گاڵتە ناکەم بە راستمە من..من ئاشقتم بەراستمە من خۆشم ئەوێیت باوەرکە زۆرم خۆش ئەوێیت ئەمەوێت ببیت بەو روناکیەی کە لە تاریکیا دەرم دێنێت من لە دوای دایکم ئاشقی کەسی تر نەبوم تۆ نەبێت تۆ ھاتیتە ناو ژیانمەوە وات کرد ژیانم خۆش بوێت زۆرم خۆشەوێیتتۆ:ببورە تایھیۆنگ من ھاوسەرگیری ئەکەم "بە خەمباریەوە وتم بەراستی گوناحە بە داخەوەم کە منی خۆشەوێت "
تای:چی؟ ھا..ھاوسەرگیری لەگەڵ کێ ئەکەیت
تۆ:جۆنگکوک....من و جۆنگکوک بەیەکەوە ھاوسەرگیری ئەکەین وە من ئەوم خۆشەوێت بەڵکو ئاشقی ئەویشم ئیتر ئێمە بەیەکەوە ھاوسەرگیری ئەکەین
تای:چۆن؟ "ئەوە بە جدیەتی بەراستی دڵم ئازاری ھەیە چۆن لەگەڵ جۆنگکوک ھاوسەرگیری ئەکات ھھ بەداخەوەم بۆت جۆن جۆنگکوک"
تۆ:سێرکە تایھیۆنگ
تای:ھھ بووم بە تایھیۆنگ "بزەیەکی لارم بۆ کرد"
تۆ: باشە تای ،کچیێکی زۆر لە من باشتر و جوانتر ھەیە
تای:جوانی شەرت نیە ناخ شەرتە دڵ شەرتە "بە تۆزێک ھاوارەوە وتم "
تۆ: جارێ تۆ ھاوار مەکە باشە وتمان دڵ شەرتە تۆ گوێ لە من بگرەنانا تۆی خۆش ئەوێت ئەو تۆی زۆر خۆش ئەوێت خۆی پێی وتم پاشان ئەتوانن لەگەڵ ئەو بەیەکەوە دڵ خۆش بن
تای:نەخێر ناتوانین من ھەمو کاتێک ئەوم وەکو ھاورێیەک سێر کردوەتۆ:بەڵام منیش تۆم وەکو ھاورێیەک سێر کردوە ھیوادارم ھەر واش بمێنینەوە
تای:باش سێرکە کیم سارانگ ئۆھ نا با بلێین جۆن سارانگ بەم زوانە وات لێیەت وایە ؟ئەو ناز ناوە وەر ئەگریت"تەواو ئیتر ناتوانم وەکو ھاورێی خۆم بت ھێڵمەوە تەواو "
تۆ:تای تکایە بەسیکە
تای: وتم باش سێری ئەم شوقەیە بکە ئەمە باوکم دروستی کردوە بەڵێ باوکی من ئەندازیارە ئەو ئەم شوێنەی دروست کردوە
تۆ:ئەوە چ پەیوەندیەکی ھەیە بەم بابەتەوە ؟
تای : وتم گوێ بگرەو سێرکە، ئێھ باش سێری چوار دەورت بکە رۆژێک..رۆژێک یەت ئێرە ئەبینیتەوە لەوانەیە بەم زوانە بێت یان لە کاتێکی داھاتوو بەس چاوەرێکە
تۆ: یااا تۆ ھەرەشە لە من ئەکەیت تۆ بە خۆت ئەڵێیت ھاورێ؟ھھم ھاورێ؟" ھەستام و کێشام بە مێزەکەیا بە کەمێک ھاوارەوە وتم یانی ئەو خۆی بە چی ئەزانێت ھەرەشە لە من ئەکات"
تای:ھھ ھەرەشەم نەکردوە تەنھا ئاگادار کردنەوەیەکی ئاساییە پاشان من وتن تۆم وەکو ھاورێ سێر نە کردوە
تۆ:ھیچو پوچ"بە تورەییەوە وتم بروام نە ئەکرد تای ئاوا بێت زۆر کتو پر گۆرا"
تای:ئەم ھاوار کردن و خۆ تورە کردنەشت بیر نەچێت بەسەر منا ئا لێرەتا بی ھێڵەوە"دەستم برد بۆ سەرم و چاوم لێ بز کردەوە"
تۆ:بروا ناکەم ئەگەر کەمێک منت خۆش بویستایە خەریکی ئەم قسە بێ مانایانە نە ئەبووی بە داخەوەم بۆت"بە شێوەی قێز لێ بونەوە سێرم کرد"
تای:خۆشەویستی لای من وایە "شانم بەرز کردەوە"
تۆ:بە داخەوەم بۆت کیم تایھیۆنگ بەراستی بە داخەوەم برۆ کەمێک لە خۆشەویستی تێ بگە ئینجا کەسێکت خۆش بوێت وە ئیتر من وەکو جاران نابم لەگەڵتا ئەوە بزانە
تای:باش با جارێ وا بێت
تۆ:من ئەرۆم ھیوادارم نەت بینمەوە "کەمێک رۆشتم تای ھاواری کرد"
تای:وەکو وتم لە بیرت بێتتۆ:"من رۆشتم گوێ نایەمە قسەکانی ھیچی پێ ناکرێت ھەر ئەوەنە ئەڵێم بە داخەوەم بۆی"
.
.
.
.
دوای ئەوە تۆ رۆشتیتە ماڵەوە شتەکانت بە تێل بۆ نانا باس کرد ئەو ھەر ئینکاری ئەکرد کە کورێکی باشەبەیانی تۆ رۆشتیت بۆ زانکۆ لەبەر ئەوەی دەوام ھەبوو ھەم قسەش لەگەل کوک بکەیت
ستۆپ
ئەوەش پارتێکی تر ھیوادارم بە دڵتان بێت
وابزانن بەتەما نابون تای وابێت کەمێک لە ناکاو بو
وە تای دایکی نیە واتە دایکی مردوە
وە سوپاس بۆ دوو ھەزار بینەر بە حەوت پارت
چێژ لە خوێندنەوە ببینن💜💙
YOU ARE READING
friendship | J.K✔✔
Fanfictionئەفسانەیەک ھەیە ئەڵێت... مانگ و خۆر ئاشقی یەک بوون وە نەیانتوانی پێکەوە بن چونکە کاتەکەیان جیاواز بوو بەڵام خودا مانگ گیرانی کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە خۆشەویستی بێھیوا ھەرگیز نیە لە جیھاندا نیە ژیانێک لە یەک دور دەکەون تا دوو کاتژمێر کۆ ببنە...