part 18

3.3K 572 82
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە💜
.....................................................

خ.کیم رۆشتە ژورەوە بینی سارانگ بە ھۆش خۆی ھاتۆتەوە رۆشت بۆ لای

خ.کیم:کچم باشتری؟
تۆ:دایکە جۆنگکوک کوا؟لە کوێیە؟ھیچی لێ ھاتوە؟من ببە بۆ لای
خ.کیم:کچە جوانەکەم چاوەرێکە ئەو باشە
تۆ:دایکە درۆ ئەکەیت روخسارت وا ناڵێت من ھەستی پێ ئەکەم ھەستی پێ ئەکەم
خ.کیم:نا من گاڵتەت لەگەڵ ناکەم ئەو باشە ئەی ناپرسی کوا مناڵەکە
تۆ:من مناڵم ناوێت بەبێ جۆنگکوک من ئێستا جۆنگکوکم ئەوێت
ویستی ھەستێت خ.کیم گرتی
خ.کیم:سارانگ کچەکەم نابێت ئێستا ھەستیت خراپە بۆت تۆ نەشتەرگەری کراوی
تۆ:نەشتەرگەری بە جەھەنەم من گوێ نایەمێ ئەڵێم جۆنگکوکم ئەوێت من ئەرۆم بۆ لای ئەو لە کوێیە
دایکە ئەو لە کوێیە بۆچی ھیچ ناڵێیت ئایە ئەو شتێکی لێ بەسەر ھاتوە؟دە شتێک بڵێ مەگریێ
بە ھاوارەوە
خ.کیم:ھێمن بەرەوە باشە تەواو من ناگریم ئێستا ئەچم دکتۆر بانگ ئەکەم
تۆ:من دکتۆرم ناوێت جۆنگکوک کوا؟
خ.کیم:سارانگ ئێستا تەندروستی تۆ گرنگە ئەبێت گرنگی بە خۆت و بە مناڵەکەش بەیت
تۆ:مناڵ مناڵ مناڵ ، من مناڵێکم  ناوێت بەبێ جۆنگکوک
خ.کیم:تۆ ئێستا بوویت بە دایک ئێستا لەسەر خۆت نیت ئەگەرنا وا ناڵێیت

دوو پەرستار ھاتنە ژورەوە
بەرێزم ئەو دەنگە دەنگە چیە یەکێک لە پەرستارەکان وتی
خ.کیم:تکایە ئەکرێت دکتۆرەکەمان بۆ بانگ بکەی با پشکنینی بۆ بکات
تۆ:وتم من دکتۆرم ناوێت ھەموتان بە نەفرەت بن بە نەفرەت بن

بە ھاوارەوە وات وت دەستت برد بۆ قژت ھەموو قژت تێکیا ھەر ھاوارت ئەکرد ھەتا
دەرزی ئارام کەرەوەیان لێیای ئاگات لە ھیچ نەما









لای کای

کای:"ئەوە دو کاتژمێر ئەبێت ھاتووین بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەریان بۆ
جۆنگکوک کرد بەڵام لە ژێر چاودێری چرایە دکتۆرەکان وتیان ئەبێت
چاوەرێ بکەین تا بە ھۆش خۆی بێتەوە قاچێک و قۆلێکی شکاوە پشتیشی
عەزێتی گەشتوە سەری زۆر ئازاری پێ نە گەشتوە خ.جۆنم ئاگادار کردەوە
زۆر زۆر گریا ئێستاش لە پەنام دانیشتوە ھەر ئەگری"

کای:تکایە مەگری بە گریان ھیچ چارەسەر نابێت ئەو باش ئەبێت
خ.جۆن:چۆن نەگریم؟پێم بڵێ چۆن نەگریم کورەکەم ئەوەتا لە ژورەوە شەر لەگەڵ مەرگ ئەکات
ئیتر چۆن نەگریم کەس نازانێت  کەی ھۆشی یەتەوە
کای:ئەبێت بەھێز بین وەک وتم ئەو باس ئەبێت

کای تەلەفونی بۆ ھات دور کەوتەوە لە خ.جۆن دوای کەمێک گەرایەوە

کای:خ.جۆن بیرم چو پێت بڵێم سارانگ مناڵەکەی بوە کوری بوە وە بە ھۆش خۆی ھاتۆتەوە
زۆر گریاوە ھەر داوای جۆنگکوکی کردوە ھەتا پەرستارەکان دەرزی ئارام کەرەوەیان لێیاوە
خ.جۆن:مناڵ؟ مناڵەکەی بوە ئەی ھەردوکیان باشن؟
کای:بەڵێ وەک وتم باشن بەڵام سارانگ ئەلێت بەبێ جۆنگکوک من ئەو منالەم ناوێت
خ.جۆن:ھەستە خێرا با برۆین بۆ لای با برۆین لە کوێیە؟
کای:لە قاتی چوارەمە
خ.جۆن:دەی پێشم کەوە با برۆین من ئەبێت بیان بینم دوایی یەینەوە بۆ لای جۆنگکوک
کای:ئاخر
خ.جۆن:وتم ئەرۆین و خێرا یەینەوە
کای:باشە

friendship | J.K✔✔Where stories live. Discover now