part 22

2.9K 530 94
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە💜
…..................................

دوای ئەوەی کە رۆشتن سارانگیش رۆشتە ژورەوە بۆ لای جۆنگکوک
.
.
سارانگ رۆشت لەسەر کورسی لای قەرەوێڵەکە دانیشت
دەستی جۆنگکوکی خستە ناو دەستی

تۆ:کوکیم ھاتمەوە بۆ لات بێگومان یەمەوە چونکە بێتاقەتی کەروێشکەکەم بوم بیرم ئەکردی
کورەکامانم ناو نا دایوۆنگ وەک ئەوەی تۆ ھەزت لێ بو ئێمە بەڵێنمان بەیەک یا کە بە خۆشی
بژین منیش چاوەرێت ئەکەم ھەتا ھەڵئەسیتەوە یەیەتەوە بۆ ناومان ھەمومان چاوەرێی تۆین

فرمێسکێک ھاتە خوارەوە سارانگ خێرا فرمێسکەکەی سری

تۆ:وە خەمت نەبێت من ناگریم وای وت کاتێ دەستی ئەھێنا بە چاویا زەردەخەنەیەکی کرد
ئەمشەو لەلات ئەبم دایوۆنگ لەلای دایکمە خەمی ئەوت نەبێت وە تایھیۆنگ دیار نەماوە پۆلیسەکان
زۆر بە شوێنیا گەران بە ئەو و نە باوکی نە دۆزرانەوە ھیودارم چیتر نەیەتەوە بۆ ئێرە خۆی سزای
خۆی وەر بگرێت

ئەم قسانەی کرد دواتر خەوی لێ کەوت
.


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دوای 10 مانگ

لە ماوەی ئەم 10 مانگە سارانگ ھەمو رۆژ ئەرۆشت بۆ لای جۆنگکوک وە جۆنگکوک ھەر وەکو
خۆی وابو دایوۆنگ گەورە بوبو ،بوبو بە 10 مانگ وە زۆر ھار بو گیریان خواردبو بە دەستیەوە
خ.جۆن ئەی وت لە جۆنگکوک ئەچێت ئەویش بە مناڵی ھەر وا ھاروھاج بو




pov sarang


ئەمرۆ وەک ھەمو رۆژەکانی تر بەرێ کەوتم بۆ لای جۆنگکوک وە دوو خزمەتکارمان گرتوە
یەکیان بۆ ئیشی ماڵەوە وە ئەوی ترریش بۆ ئەوەی کە منی لێ نەبوم ئاگای لە دایوۆنگ بێت
چونکە ناتوانم لای دایکم بە جێی بێڵم واتە نامەوێت ھیلاک بێت ئەگەر نا خۆی سەرەتا
پێداگری ئەکرد وە خ.جۆنیش و زو زو سەردان ئەکات زۆربەی جار پێکەوە ئەمێنینەوە

رۆشتمە ژورەوە بۆ لای جۆنگکوک سێری موبایلەکەم کرد سەعات 2ی دوانیوەرۆیە ھێشتا
زوە دوبارە وەک ھەمو جارەکانی تر رۆشتمە لای کورسی قەرەوێڵەکە دانیشتم باسی ئەوەم
بۆ ئەکرد کە پێش ئەوەی بێم بۆ لای چی روی ئەیا لە ماڵەوە یان دایوۆنگ چی ئەکرد

من:جۆنگکوکا چۆنی ئێستا باشتری ھیوادارم باش بیت ھەمومان بیرت ئەکەین ئەزانی دایوۆنگ
رۆژ بە رۆژ ھاروھاج تر ئەبێت زۆر شیرینە زۆر بە تۆ ئەچێت ئەمرۆ لەسەر نان خواردن قاپە
شۆرباکەی کرد بە سەریا ھەمو سێری پیس بوو دوای رۆشتم شتم و جلم بۆ لەبەر کرد وە لە
باوەشم خەواندم دواتر ھاتم بۆ لای تۆ تکایە ئیتر ھەستەوە پێش ئەوەی دایوۆنگ بە جوانی ھەست
بە شتەکانی دەوروبەری بکات با پێش ئەوەی ھەست بکات کە باوکی لەگەڵ نیە ھەستە من ھەمو
کات چاوەرێت ئەکەم وە کۆمپانیا ئێستا کای لە جێگەی تۆیە ھەتا تۆ ھەڵ ئەسیتەوە

friendship | J.K✔✔Where stories live. Discover now