part 11

3.6K 632 83
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە💜
...…......………........…............................
.
.
.
دوای ئەوەی ئەو شەوە کە ھەر یەکە لە کوک و تۆ لە ژورێک خەوتن
چەن رۆژێک تێ پەری بەسەر ئەو شەوەیا تۆش نە چوویت بۆ ھیچ شوێنێک
ھەر لە ماڵەوە بوویت کوک'یش نیوەروان ھەڵەسا لە خەو  بێ ئەوەی ھیچ
ھیچ شتێک بڵێت و بخوات ئەرۆشتە دەرەوە 2ی شەو ئەھاتەوە بە سەرخۆشی

pov you
بەراستی بێزار بوم لە دەست ئەم ھەلسو کەوتەی جۆنگکوک زۆرم بۆ ھات بە دەستیەوە
ئەمرۆ سەعت 10 ھەستام لە خەو بۆ نانی بەیانی ئامادە بکەم شەوان کەمێک درەنگ ئەخەوم
چونکە بیرکردنەوە نایەڵێت بخەوم بۆیە ئەوەنە درەنگ ھەڵەسم وە خۆشبەختانە دەوام تەواو بوە
ھەمومان دەرچوین بۆ مەرحەلەی دوەم ئەشزانم زوە کچکێک لەم تەمەنە ھاوسەرگیری بکات

بە ھەر حاڵ چوم نانی بەیانی ئامادە بکەم کوک درەنگ خەبەری ئەبێتەوە بۆیە ئەبێت برۆم
خەبەری بکەمەوە ئەم ماوەیە کوک ھەر لەسەر قەنەفە ئەخەوێت لەبەر ئەوەی تەنھا ژورێکی
نوستنمان ھەیە ماڵێکی خنجیلانەو جوانمان ھەیە پێک ھاتوە لە ژورێکی نوستن لە قاتی سەرەوە
بەڵام ژورە نوستنەکە گەورەیە وە دەست شۆر و شتی تیایە وە ژورێکی تر ھی وێنە کێشانە
چونکە کوک رەسامە ئەتوانێت وێنەی زۆر جوان بکێشێت وە بیرم چو بڵێم ئێمە لە بەشی
ھونەر ئەخوێنین  وە بەشی وێنە

وە ھەروەھا ژورێکی کە پیانۆی تیایە نازانم زۆر ناچین بۆ ئەو ژورە وە لە قاتی خوارەوە ھۆڵێکی
کەمێک گەورە وە مەتبەخەکە بە شێوەیەکی زۆر جوان تەنھا دیوارێکیان لە نێوانە وە لە خوارەوەش
دەست شۆری تیایە وە بێگومان من بەمە ئەلێم خنجیلانە لەبەر ئەوەی زۆربەی کەسە دەوڵەماندەکان
ماڵێکی گەورەیان ھەیە با بڵێین کۆشک بەڵام من ھەزم بە ماڵی گەورە نیە

ئێھ کە چومە ھۆڵەکە بینیم کوک ی لێ نیە لەوانەیە ھەستابێت لە دەست شۆر بێت کەمێک
دواتر لە ئامادە کردن تەواو بوم ئاورم بۆ دواوە یایەوە بینیم کوک بە خەواڵویی لەسەر مێزی
نان خواردن دانیشتوە زۆر کیوتە بەڵام ناخێکی سارد بە پێچەوانەی دەمو چاویەوە منیش
چوم لە لای دانیشتم پانکەیکەکەم دانا لەسەر مێزەکە

من:بەیانیت باش
کوک:بەیانیت باش
من:ھەزت لە پانکەیکە ئامادەم کردوە بۆت
کوک: چۆن ئەزانی ھەزم لێیەتی
من:ئیتر ئەزانم دەی نانەکەت بخۆ لەوەتەی من و تۆ بەیەکەوەین شتی ماڵەوەت نە خواردوە
کوک:راستە تاقەتی ماڵەوەم نەبوو ھەول ئەیەم رابێم
من:کووکی
کوک:بەڵێ

ئااخ ئەمە بۆ ئەوەنە ساردو سرە ھەر رۆژێک بێت من ئەمرمن بە دەست ئەمەوە

من:ئیتر مەخۆرەوە باش؟
کوک:ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە

بە ساردی ئەوەی وت کاتێک پارچەیەک لە پانکەیکەکەی کردە دەمی

friendship | J.K✔✔Where stories live. Discover now