✓FIRST PART✓

550 80 26
                                    

نازانم وەکو سەرخۆشێک بیگێڕمەوە یان وەکو مرۆڤێک. لەبەر چاوەکانم دێت و دەچێت باسی دەکەم لەبیرمە ساڵی 1976 لە شارۆچکەی (ئۆساسان) سەر بە شاری (باو) لە وڵاتی (فەڕەنسا)

ئاخ دەبێ چەند گەمژانە بێ ئەم شتانەتان بۆ باسەکەم.
بەهەرحاڵ ناوم (RANKY  ) ە وە ئەوکات تەمەنم 15ساڵ بوو بەڵێ وەبیرمە لە ناوجێگاو شیرینی خەوە بووم دایکم هات و گوتی: کووڕم هەستە لەخەو دووادەکەوی بڕۆخۆت بگۆڕە بۆ قوتابخانە.

خۆم گۆڕی و چوومە خوارەوە برا بچووکەکەم و باوکیشم لە خەو هەستابوون ، براکەم زۆر بچوک بوو کاتی قوتابخانەی نەهاتبوو. باوکیشم بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی شارۆچکەکە بوو.

ئەوڕۆژە برابچوکەکەم زۆر زۆر پاڕایەوە تا لەگەڵ خۆمی ببەم بۆ قوتابخانە. بەهەرحاڵ توانی من ڕازی بکات و بەڕێکەوتین بۆ سەر جادەکە تا چاوەڕێی ئەو پاسە نەفرەتیەی قوتابخانەکەمان بکەین.

لەو کاتەیە هاوڕێم و خۆشەویستم و دراوسێکەمان (SONYA) هات.هەرچەندە خۆشەویستیەکە لەلایەن منەوەبوو هێشتا بە ئەوم نەگووتبوو.

بەیەکەوە چاوەڕێی پاسەکەمان دەکرد من ئەو کچەم زۆرزۆر خۆشدەویست.
پاسی قوتابخانەکە هات و بەڕێکەوتین بۆ قوتابخانە ....

ڕۆژەکە زۆر بە خۆشی دەڕوات تا ئێستا برابچوکەکەم زۆر دڵی خۆش بوو،ئەوکاتەی لەوانەی 6 تەواو بووین،بۆچەند چرکەیەک چوومە دەستشۆرەکە...

ئەو ڕۆژە نەفرەتیەم جوان جوان لەبیرە سەبر سەبر باران دەباری بۆیە کەمێ زووتر دنیا تاریک داهات،سەبر سەبر چوومە دەرەوە بۆلای پاسەکە لە دوورەوە بە پێکەنینەوە وتم :ببوورە کەمێ دواکەوتم

سەبر سەبرە نزیک بوومەوە بینیم (SONYA) دەمووچاو و دەست و گیانی بەخوێنەوەیە لەگەڵ چواردە قوتابی و سەیاق پاسەکە بەسەر لاشەی براکەم لەلای پاسەکە وەستاون لەبەر گریان و حاڵەتی شۆکم هیچ ئاگام لەخۆم نەما تا ئەوکاتەی باوکم و پۆلیسەکان هاتن لاشەکەیان هەڵگرت و منیشیان بردەوە بۆ ماڵ ...

ئەو شەوە هیچ خەوم لێنەکەوت و خەریک بوو شێت بم چووم لەپەنجەرەی ژوورەکەی (SONYA) وە چوومە ژوورەوە. گوتی: (RANKY) بەم شەوە چی دەکەیت لێرە؟
گوتم: لەمن دەپرسی چاک دەزانی...چۆن وا ئاساییت پێم بڵێ براکەم چی بەسەرهات کاتێ من لە دەست شۆرەکە بووم؟ چی بەسەر (JACK)  برابچوکم هات؟

گوتی: خوێن لە لووتی بەربوو و لەهۆشخۆی چوو

بەڵام بە وەڵامدانەوە سەریعەکەی و ڕووخسارە جوانە فریودەرانیەکەی زانیم ڕاست ناکات.دووبارە لێم پرسیەوە بەبێ ئەوەی خۆی تێک بدان هەمان وەڵامی دامەوە. سەیری ناو چاویم کردوو بەرەو ڕووی پەنجەرەکە چووم و گوتم:چی تر ناتناسم!
گوتی:چی؟ بووەستە!
نەوەستام و یەکسەر ڕۆیشتم .... چوومەوە ماڵ باوکم و دایکم دانیشتبوون دەگریان...

گوتم: باوکە چی بووە؟

گوتی:گەمژە ئەمە بەمن دەڵێی لەکاتێکە متمانەمان بەتۆکرد براکەت مرد (RANKY)

خراپ تووڕە بووم و گوێم نەگرت چوومە ژوورەکەم هەربیرم دەکردەوە...
بۆ ڕۆژی دوواتر هەینی بوو قوتابخانەش نەبوو بۆیە چوومە بنکە تا باوکم ببینم..
هاوڕێکەی باوکم لەوێ بوو چوومە لای..
گوتی: (RANKY) زۆر بەداخەوەم بۆ برا بچوکەکەت ...

گوتم:سوپاسی هاوخەمیت بەڕێز (FRED) هاتم لەگەڵ باوکم قسەبکەم
گوتی:باووکت کەمێ پێش ئێستا بەسەرخۆشی هات و پێدەچوو نەخەوتبێت هات و ئیجازەی وەرگرت بۆ ماوەی
مانگێک وە گووتی دەڕۆمەوە.
ــــــــــــــ

بزانم ئەو پارتەتان پێ چۆن بوو؟ کەمیش بوو بەس چ بکەین دنیا وایە

بزانم ئەو پارتەتان پێ چۆن بوو؟ کەمیش بوو بەس چ بکەین دنیا وایە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەوەش پاسەکە

ℬ𝓊𝓈 ℴ𝒻 𝓂𝓎 𝓈𝒸𝒽ℴℴ𝓁/پاسی قوتابخانەڪەمWhere stories live. Discover now