plzz vote
وتم: بەڕێز (FRED) تێناگەم ئەمە چۆن ڕوویدا؟
وتی: وەرە دانیشەدانیشتم گڵاسێک قاوەی بۆم هێنا لەگەڵ کاخەزی دۆسیەکە..
وتی:لە ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە خوێنی زۆری لێ بەربووە واتە ئەمە ناکرێ نەخۆشیەک بێت یان خوێنلێبەربونێکی لووت بێت.
وتم:ئەی سەیاق پاسەکە ئەی ئەوهەموو قوتابیە چی دەڵێن؟
وتی:هەموویان یەک جۆر ئیفادەیان دا
وتم:چیان وت؟
وتی:هەموویان گوتیان خوێن لە لووتی بەربوو و لە هۆش خۆی چوو.
وتم:شتی وا چۆنەبێت برای من نەخۆش نەبوو!
وتی:(RANKY)دەزانی زگی براکەت هەڵئاوسابوو ئەم بەیانیە کاتژمێر شەش پزیشکی دادوەریمان بۆ هات وتی دەبێ زەبرێکی بەهێزی بەرکەوتبێت!
وتم:ئەمە مانای چییە؟
وتی:ئەستەمە بەتەنیا بە خوێنبەربوونێکی لووت مردبێ..
وتم: ئەی هەڵئاوسانەکە چۆن و بەهۆی چییەوە دروست دەبێت؟
وتی:لەکاتی شەڕی بەهێز بۆکسێ یان شەقێ یان بەردێ گەورە یان دارێک لە زگی بدرێ بەم شێوەیە ملوولەکانی خوێن دەپسێن و هەڵدەئاوسێت!
وتم:ئەی خوایە!
سەیرێکی بەڕێز (FRED) م کرد و وتم: سووپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت...
هەستامەوەو ڕۆیشتم ....چوومەوە ماڵ. هەموو ڕۆژی هەینیەک (SONYA)دەهات بۆ ماڵمان ئەڵام ئەمجارە دیارنەبوو....
لەدڵی خۆمەوە وتم لەوانەیە لەبەر قسەکانی دوێنێ شەو زویر بووبێت... چەندکاتژمێرێک لە ماڵەوە بووم تا نیوەڕۆ بەردەوام دایک و باوکم شەڕ و دەماقێڵیان دەکرد و منیان تاوانبار دەکرد لەسەر مردنی برا بچوکەکەم..من زۆر تووڕە بووم کەل و پەلەکانم کۆکردەوەو خستمە جانتایەکەوەو بە تووڕەی ماڵم جێهێشت...
لەسەرووی شارۆچکەکەمان دارستانێکی لێبوو بەدەم گریان تووڕەییەوە بە دارستانەکەیە ڕۆشتم ڕۆشتم تا گەیشتمە کڵێسایەکی کۆن بەشێکی سووتابوو وە بەشەکەی تریشی بۆگەن بووبوو...
زۆر دڵم تووند بوو و برسیشم بوو ئەوکاتەبوو دانیشتم و کەوتمە خەوێکی قووڵەوە...چاووم کردەوە شتێکی جل و بەرگ و ڕیش بۆگەن بەسەرمەوە وەستابوو ....
وتی:کوڕی گەنج برسی دیاری ها ئەم پارچەنانە بخۆ...بەخۆشحاڵیەوە وەرم گرت و بەپەلە خواردم و سووپاسم کرد....
وتی: بەتەنیا چی دەکەی لەم دارستانە؟
وتم :بەڕێز ماڵەوەم جێهێشتوە
وتی:لەوانەیە ئێستا خەمی تۆیان بێت
وتم: نا نەخێر ئەوان چی تر منیان ناوێ
وتی:منیش لەتەمەنی تۆدا ڕام کرد باوکم و دایکم دەمەقاڵێیان کرد و دنیایان کاول کرد....
وتم:ئەی دواتر؟
وتی:ماوەیەک لەسەر جادەکان کەوتم ئینجا پەیوەندیم بە سووپاوە کرد و لە سووپا شەڕم دەکرد تەپ تەپ سەربازە گەمژەکانی دووژمنم دەکووشت..
وتم:ئەی دواتر؟
وتی(بەپێکەنینەوە):هیچ سەرۆک سوپای خۆمم کوشت لەسەر قاپێک شۆربا ئیتر ڕامکردە ئەم دارستانەو ئیتر لێرە دەژیم...ئەی تۆ کوڕی گەنج دەبێ شتێکی خراپ بووبێ!
وتم:من برا بچوکەکەم مردو هەموو لۆمەی من دەکەن چونکە ئەو ڕۆژە لەگەڵ مندا بوو..
سێرێکمی کرد و وتی: مرد یان کوژرا؟
وتم: پیری گەمژە تۆ چی دەڵێیت چی دەزانی؟؟
وتی:هیچ شتێ لەکاتێکە کەسێک لۆمە دەکرێت کەکەسەکە کوژرابێت نەک مردبێت زۆر سەیرم پێی دێ! دەڵێی لۆمەم دەکەن لەسەر مردنێ کە بەدەستی تۆ نییە؟سێرێکی ئەوم کرد و بیرم کردەوە ×دەکرێ ئەو کوژرابێت؟×
ئەو پیرە شێتە ناوی (RALL) بوو...
وتم : لەوانەیە ئێستا ماڵەوە خەمی منیان بێت..
وتی: باشە بڕۆ
کاتژمێر گەیشتبووە درەنگانی شەو گەشتمەوە ماڵەوە بینیم ڕووناکیەکان کوژاونەتەوە و دەرگاکەش قفڵە!! لە دەرگای دراوسێکەمان دا پیاوێکی پیر لەوێ دەژیا وتم : بەڕێز (ITN) ماڵەوەمان لەکوێن هیچیان بەتۆ نەگووتوە؟
وتی: کووڕم وەرە ژوورەوە...
وتم:نەخێر من پەلەم ببوورە..
وتی: هەرئەوەندەم گوێ لێبوو دایک و باوکت دەنگیان زۆر دەهات و دواتر هەر یەکیان بەسەیارەی خۆیان بەلایەکە ڕۆیشتن پێ دەچوو زویر بووبن..
وتم: زۆر سوپاس
بەپەنجەرەی ژوورەکەم چوومە ماڵەوە هەندێ خۆراک و جل و بەرگم کۆکردەوە و چەکەکەی باپیرم کە M27ی نازی بوو هەڵمگرت و چوومەوە دارستانەکە بۆلای (RALL)ی شێت...
وتم:نامەوێ چیتر بڕۆمەوە هەردووکیان ڕۆیشتن بێ ئەوەی بڵێن کوڕێکی ترمان هەیە!وتی:ئاساییە وەره کوڕی گەنج!
-------
تخا کوو بوو؟😁

ESTÁS LEYENDO
ℬ𝓊𝓈 ℴ𝒻 𝓂𝓎 𝓈𝒸𝒽ℴℴ𝓁/پاسی قوتابخانەڪەم
Aventuraچیڕۆک :- پاسی قوتـــابخـــانــــەڪــــەم بابەت :- نهێنی ، مێژوویی ، ڕاستەقینە ، تۆڵەسەندنەوە کاتی ڕووداوەکان :- 1976-1995 تکایە ئەگەر مێشکت بەرگەی کوشتن و ئەوانە ناگرێ یەکسەر وازبێنە! بۆیە تەمەن دیاری ناکەم بەپێی مێشکتە.... بەهیوای بەدڵبوون... ئەگەر...