💖VOTE💖
.
.
.
.
.
.
.کڵێساکە ژێرزەمێنێکی گەورەی هەبوو لە چوار ژوور پێک هاتبوو....هەموو ئەو ژوورانە کەرەستەی بۆگەنی لێبوو تەنها ژوورێک نەبێت بۆخەوتن بەکاری هێنابوو ....3 جێگای خەوتنی لێبوو...
وتی:شوێنەکە ئەوەندە خۆش نیە بەڵام هەرباشە بۆژیان.
وتم:زۆرسووپاس (RALL) دەزانی دەمەوێ بگەڕێم بەدوای ئەوەوە کێ برا بچوکەکەمی کووشتووە ئەگەر بەڕاستیش کوژرابێت دەمەوێ بزانم کێیە ..
وتی:چۆن ئەمە دەکەیت؟
وتم:من بۆ ئەوە گەڕاومەتەوە تا یارمەتیم بەیت.
وتی:باشە بەڵام من چیم دەست دەکەوێت لەوماندووبوونە؟
وتم:پارەیەکی زۆر وە سوێندیش دەخۆم شوێنەکەت بەسووپا ناڵێم..وابزانم تێگەیشتی!
بەپێکەنینەوە سەیرێکی کردم وتی:کوڕێکی زیرەکی باشە دەتەوێ ئێستا تۆڵە بسەنیتەوە...
وتم:بەڵێ
وتی:نابێ
وتم:بۆ چی...چی ڕێگرە؟
وتی:دەبێ چاوەڕێ بکەین تابابەتەکە کپ دەبێتەوە چوونکە ئێستا هەر جووڵەیەک بکەین گوومان لەتۆدەکەن بۆیە واباشترە لەم کاتەیا هیچ جووڵەیەکی گەمژانە نەکەین...
وتم:ئاخر کەلاشەکەیان ناشت هیچ بەلگەیەک دەست ناکەوێ..
وتی:ئێمە تا ئەوکاتە بەڵگە کۆدەکەینەوە..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــئەم شەوە لەم شوێنە زۆر بەئاسوودەیی خەوتم هەرچەندە شوێنەکەش باش نەبوو بەڵام خەوی تێدا ئاسوودە بوو...بەیانیەکەی هەستام چوومە سەرەوە بینیم (RALL) کەروێشکێکی ڕاوکردوە...
وتی:وابیرمەکەوە ڕاوم کردوە لەماڵەکانی نزیک شارۆچکەکە دزیم..
وتم:وام زانی ڕاوچیت..
بەپێکەنینەوە خواردمان دەستمان کرد بە پاککردنەوەی ناوچەکە تەڵەمان دادەنا و بەدار و درەخت کڵێساکەمان بەتەواوی داپۆشی و ژێرزەمینەکەمان خاوێن کردەوە بەڕاستی شوێنێکی زۆر دوور بوو،...
ـ(RALL)وتی: لەم 15 ساڵە تۆ تاکەکەسی هاتوویتە ئەم ناوچەیە تائێستا کەسی ترم نەبینیوە...
شەوێک (RALL)وتی:تا براکەتیان نەناشتوە بابڕۆین بزانین هیچ نیشانەیەک نییە....

أنت تقرأ
ℬ𝓊𝓈 ℴ𝒻 𝓂𝓎 𝓈𝒸𝒽ℴℴ𝓁/پاسی قوتابخانەڪەم
مغامرةچیڕۆک :- پاسی قوتـــابخـــانــــەڪــــەم بابەت :- نهێنی ، مێژوویی ، ڕاستەقینە ، تۆڵەسەندنەوە کاتی ڕووداوەکان :- 1976-1995 تکایە ئەگەر مێشکت بەرگەی کوشتن و ئەوانە ناگرێ یەکسەر وازبێنە! بۆیە تەمەن دیاری ناکەم بەپێی مێشکتە.... بەهیوای بەدڵبوون... ئەگەر...