vote💜دەستەکانمی بەریاو وەک ئەوەی باوەش بەخۆی بکات یان خۆی ئارام بکاتەوە دەستەکانی والێکردبوو. بڕیارم یا کە باوەڕی پێبکەم کە ئەو شێت نییە و ڕاست ئەکات
وتم: تکایە چۆن هەستت بەم شتەکردوە لە سەرەتاوە بۆم باس بکە
چیرۆکی یۆنگی
من کەسێکی زۆر ئاسایی بووم و لەگەڵ خێزانەکەم ژیاوم و هەمیشە چست و چالاک بووم بەڵام ڕۆژێکیان زۆر هیلاک بوومو ئاواتم خواست کە دوانەیەکم هەبێت لەجێی من کارەکانم ئەنجام بدات بۆ بەیانییەکەی دایکم خەبەری کردمەوە بۆ کار وتم باش بەڵام هەڵنەستام و خەوتمەوە بە درێژایی ڕۆژەکە خەوتم بۆ بەیانییەکەی کە خەبەرم بویەوە وتم ئێستە دایکم ئەبۆڵێنێت بەسەرما یان شتێک بەڵامبینیم کەس لە چواردەورم نیە تەنانەت ترسام کەمن مردبێتم جلەکانی کارم هەڵگرت بۆ ئەوەی لەبری بکەم کە من هەمیشە تیشێرتی سپی لەبەر ئەکەم یان ڕەش تیشێرتەکەی دوێنێم بینی نە شوێنەکەی گۆڕابوو نەهیچ جووڵابوو ئەوە مەحاڵە! تەنانەت ئەگەریش بۆم بشۆن ناتوانن وا دایبنێنەوە وە پەڵەیەکی قاوەی پێوە مابوو لەهەمان شوێن! چوومە خوارەوە بۆ نانخواردن بەڵام خێزانەکەم زۆر ئاسایی بوون لەگەڵم وەک ئەوەی هیچ ڕووینەیابێت چووم باوەشم کرد بە دایکما دایکم وتی چی بووە بۆ ئاوا باوەشم ئەکەیت منیش وتم ببورە بۆ دوێنێ بە دەموچاوێکی سەرسوڕماو سێری کردم وتی بۆچی دوێنێ چی بووە؟
وتم من دوێنێ چیم کرد؟! دایکم وتی کە هیچ هەر وەکو جارانی تر هەستاویت و نانت خواردوە و لەگەڵ براکەت تۆزێک ڕاتان بوارد و ڕۆشتیت بۆ سەرکار. منیش لەویا قوڕگم وشک بوو و دەمم کرایەوەو حەپەسام دایکم وتی چیە خەوت بە چییەوە بینیوە بە گاڵتەجارییەوە وتی منیش وتم هههـ خەوێکی سەیر بوو بەڵام من دڵنیام کە ئەوە خەو نەبووە!! من دڵنیام کەئەوە ڕاستی بوو من دڵنیام کە هەڵنەستام نەڕۆشتم بۆکار.......!
چووم بۆ کار ئەوڕۆژەم لەبیر کرد دوای ئەوە هەمان شت ڕوویدایەوە دووبارە من ڕۆژێکی ڕێک خەوتم کەسێکی تر کارەکانمی ئەنجامدابوو! ئەمجارە لە چانیۆلی هاوڕێمم پرسی بە گاڵتەوە وتی کە ئایا من مێشکم لەدەستیاوە؟ و وتی کەمن چووم هەموو کارەکانم ئەنجام داوەو تەنانەت لەگهڵ خۆشەویستەکەشم قسەم کردبوو و دواندبووم وەک هەموو جارێکم! لەوەوە ئەوەنەی تر وروژام و نەمئەزانی چی بکەم بەکێ بڵێم کە باوەڕم پێبکەن بەچانیۆلم بـووتایە ئەیوت ئەوە کاریگەری ئەو هەموو مەشروبەیە که ئەخۆمەوە بەڵام من بەڵێنم یابوو بەخۆشەویستەکەم کەبۆماوەی مانگێک هیچ نەخۆمەوە دڵنیام من سەرخۆش نەبووم ئەگەر بە ماڵەوەم بووتایە ئەوا ئەیان وت کە شێت بووم..ئایا بەڕاستی من ئاواتەکەم هاتوەتە دی و من دوانەیەکم لەو شەوە بۆ دروست بوو ولەجێی من کارەکانم ئەکات؟ ئەمەش مەحاڵە بەڕاستی منی شێواندووە نازانم چی بکەم لەبەر ئەوە هاتووم بۆلای تۆ دکتۆرە تاوەکو بڕوام پێبکەیت و بزانیت چی ڕوویداوە لەگەڵم هیوادارم کەئەم شتە بدۆزینەوە کەچیە
خەیاڵی ئایرین: بەڕاستی یەکەم جارمە شتی وا ببیستم کاتەکەش زۆر درەنگە بۆ ئەوەی هەنێک تاقیکردنەوەی لەگەڵ بکەم دەمم کرابوویەوە ئەمویست شتێک بڵێم لەکۆتایدا شتێک هات بە مێشکما
وتم:بەڕێز یۆنگی تۆ چەنێکه ئاوایت؟
یۆنگی: بەڕاستی سەرم لێشێواوە بەڵام وائەچێت بۆ مانگێک چونکە من درامایەک هەبوو کارم تیا ئەکرد ئەو کارەی کەکردوومە بە مانگێک دامنابوو کە تەواوی بکەین بەڵام واشێتم ئەکات
ئایرین:باشە بۆ بەم کاتە هاتیت بۆلام؟
یۆنگی:چونکە تەنها لەم کاتەیا ئیسراحەت ئەکەم و بیرئەکەمەوە وا شێت ئەبووم بۆیە هەستام و هاتم
ئایرین:ئەبێت ئەنجامەکەی چی دەرچوو قبوڵی بکەین و ئەبێت بەیانی نا دوو بەیانی بێیت سەردانم بکەیت کاتژمێر ٦ ی ئێوارە من ئیتر ئەبم بۆ دکتۆری تۆ و لەمشەوەوە دەفتەرێکی تایبەت بەخۆت دابنێ و ئەوەی ئەیکەیت بینوسە و ئەوە ژمارەکەمە لەهەر کاتێک هەرچیەکت ویست پێم بڵێ
یۆنگی:باش هیوادارم ئەم شتە چارەسەر بکەیت و زۆر سوپاس کە باوەڕێت پێکردم گوێت بۆ گرتم
ئایرین: شایەنی نیە
بەڕاستی ئەوە لەسەیرترین حاڵەتەکان بوو کە تائێستا بینیبێتم هەنێ شت لە مێشکمایە ئەیکەم ئەگەر سوودی نەبوو نازانم چی بکەم بەڕاستی بەڵام ئەو زۆریش گوناحە ژیانی تێک چووە بێزار بووە هیوادارم چارەسەری بکەم؟..............................
چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر ئەبێت؟
ڤۆتکە گوڵم😂💜
YOU ARE READING
حـاڵەتێـڪـی نـائـاسایـی!✔completed
Fanfictionوتی:مـن ڪـەسێـڪی ئاسای بووم بەڵام دکتۆرە ئایا ئەوە ئاساییە کەمن بەدڵی خۆم خەو ببینم و ئەوەشی لەخەوەکەم بیبینم لەڕاستیا ڕووبدات کاتێک من خەوتووم؟ لەڕاستیدا سەرم لێشێواو نەمزانی بڵێم چی وتم:وەک چی ئەتوانی بۆم ڕوونبکەیتەوە؟ وتی: بۆ نموونە من خەوتوم ل...