Part 1

1.1K 164 23
                                    


سڵاو من ئایرین دکتۆری دەرونیم تەمەنم ۲٤ ساڵە ڕاستە ئەمە تەمەنێکی بچوکە بۆئەو کارە بەڵام من شارەزاییەکی باشم هەیە لەکارەکەم بەتەنها ئەژیم لەبەر جەنجاڵی خێزانەکەم ئاهـ ڕقم لە قەرەباڵخییە من خۆش ئەژیم بەڵام هەنێ کات هەیە سەختە
ئەمە خۆشترین کاتمە  لە کاتی کارەکەم کاتژمێر ۱۱ چونکە لەم کاتانە سەیرترین حاڵەتەکان یەن و ئەگەر باوەڕ ناکەن سەیرکەن
وە واش بوو دەرگاکە کرایەوەو کوڕێک هاتە ژوورەوە کەباڵای کەمێک لەمن بەرزتر بوو و زۆر سپی بوو بەترسەوە هاتۆتە ژوورەوە هوودیەکی ڕەشی گەورەێ لەبەرە کەتانیوەی ڕانی هاتوەو قژی هاتۆتە سەر دەمووچاوی کا ناتوانم بەتەواوی ناوچاوی ببینم بەخێرهاتنم کرد و ئیشارەتم کردە سەر کورسیە چەرمەکەی بەردەمم بە مانای ئەوەی دانیشێت دانیشت و سێرێکی کردم و هەناسەیەکی قوڵی یایەوە من دەستم پێکرد بۆ ئەوەی کەمێک ئارام بێتەوە وتم: سڵاو من دکتۆر ئایرینم بەپێی ئەوەی هاتویت بۆلام ئەبێت بزانیت کە من دکتۆری چیم بەڵام شەرت نیە تۆ شێت بیت بەڵکو لەوانەیە هەنێک  شتی ناخۆش هەبێت لەژیانتا و کاریگەری لەسەر دەرونت هەبوبێت فەرموو بە هەموو ئارامییەکەوە ئەو قسەیەی هەتە بیکه من گوێت بۆ ئەگرم ناوت چیە تەمەنت چەنه هەمووی بڵێ
دەنگی کەمێک ئەلەرزی کە دەستی پێکرد وتی:ناوم یۆنگییە مین یۆنگی تەمەنم ۲٤ ساڵە دەرهێنەرم من کەسێکی ئاسایی بووم بەڵام دکتۆره،ئایا ئەوە ئاساییە کەمن بەدڵی خۆم خەو ببینم و ئەوەشی لەخەوەکەم بیبینم لە ڕاستیدا ڕووبدات لەکاتێکدا من خەوتوم؟

لەڕاستیدا سەرم لێشێواو نەمزانی بڵێم چی

وتم:وەک چی ئەتوانی بۆم ڕوونبکەیتەوە؟

وتی: بۆ نموونە من خەوتوم  لەخەوما پەرداخێک ئەشکێنم بەڵام کە هەڵئەستم لەخەو ئەبینم لەهەمان شوێندا ئەو پەرداخە بەهەمان شێوە شکاوە ئایا ئەمە ئاساییە؟

چاوەکانی کەمێک تەڕ بوون و بە هەردوو چاوە ڕەشەکانییەوە بە شڵەژاوییەوە سێری منی ئەکرد و چاواڕوانی وەڵامێکی ئەکرد لەمن منیش دەستیم گرت دەستەکانی سارد بوون زۆرکات ئەمەئەکەم بۆ هێورکردنەوەی نەخۆشەکانم ئەم بەپێچەوانەی نەخۆشەکانی ترم دەستمی بە توندی گرت
وتم: ئەتوانیت هەنێک شتی ترم بۆ باس بکەیت چونکە هەستئەکەم ئەمە تەواوی چیرۆکەکە نییە.
ئەو تفەی قوڕگی بە قورسی قوتیا و بەهەردوو دەستی دەستمی گرت و وتی: دکتۆرە ئەبێت ئەوەی ئەیڵێم باوەڕم پێبکەیت بەڵام من ڕۆژێک ژیانی ئاسای خۆم ئەژیم و ڕۆژێکیش ئەخەوم و کەسێکی تر لەجێگەی من کارەکانم ئەکات و ئەوەش شێتانیە!

لەڕاستیدا ئەوە مەحاڵە نازانم چۆن ڕوویداوە بەڵام ئەمە بەیەک شەو کۆتای نایەت و  ئەبێت زیاتر لێبکۆڵمەوە تۆ بڵێی یۆنگی شێت بووبێت؟

.............................
ily all💜
    vote please😴💜

حـاڵەتێـڪـی نـائـاسایـی!✔completedWhere stories live. Discover now