part 4

552 143 27
                                    


ڤۆت💜

بۆ بەیانییەکەی کە خەبەرم بویەوە سەرم کەمێک ئازاری ھەبوو ھی ئەو خواردنەوەیەی دوێنێشەو لەسەر پشت پاڵکەوتم و سێری چواردەورم ئەکرد کتوپڕ بیرم کەوتەوە کە من یۆنگیم ھێنابوویەوە ماڵەوە ڕاپەڕیم لە جێگاکەم و ھەستام و سێری ھەموو ژورەکەمم کرد بە خێرایی ھەستام چومە چێشتخانەکەو ژوری دانیشتن تەنانەت چومە حەمام و تەوالێتەکەش حەپەسابووم ئایا ئەو چاک بۆتەوە؟ چۆن ڕۆشت؟ کەی ڕۆشت؟ ئێستە چی ئەکات؟ لە کوێیە؟ بڕیارم یا کە بڕۆم بۆلای بۆ کار ھەستام چوم بۆ گەرماوو گەرماوێکم کرد کە ھاتمە دەرەوە سێری جێگاکەم ئەکرد کە ئەوی لێ خەوتووە و دەستێکم ھێنا بە شوێنەکەی بەڕاستی خۆش بوو کەلەلام بوو نکۆڵی لێ ناکەم کە من ئەوم خۆش ئەویست بەڵێ ئەوم خۆش ئەویست چونکە ھێمنە پیاوانەیە بەڵام کەسێکی دڵنەرم و ھەست ناسکە کەسێکە لە شت تێئەگات تەنھا لەبەر ئەوانەی بوو کە حەزم لێی کردبوو و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆشم ئەویست ویستم ھەستم خۆم بگۆڕم و پارەیەکم بینی لەسەر مێزی تەنیشت جێگەکەم حسابم کرد ٥٠٠ وۆن بوو لەوانەیە لەبیری چوبێت ھەڵم گرت و خۆمم گۆڕی و ڕۆشتم گەشتمە شوێنی گرتنی فیلمەکە بەڵام بینیم لەوێ نەماون لە کەسێکم پرسی کە لەو ناوە دوکانی ھەبوو وتی کە ئەوان دوو ڕۆژ ئەبێت کە لەوێ ڕۆشتوون شوێنە تازەکەی پێ وتم و بەپەرۆشەوە ڕۆشتم لەوێ چومە لای یۆنگی و سڵاوم لێ کرد سەرقاڵ بوو دوایی دانیشتین بەیەکەوە
وتم: چۆنیت؟
وتی:باشم بەڵام سەرم زۆر ئەیەشێت
وتم:ھەست ناکەی باشبویتەوە؟ چونکە ئەوەتا نەخەوتویت و لە کاریت
وتی:لە چشتێک باش ببمەوە؟!
بە سەر سوڕمانەوە وتم نازانی؟
وتی:نا نەخێر باسی چی ئەکەیت؟ کەمێک سور بوویەوە
وتم:تۆ ئەمە خەو نییە کە ئەیبینیت ئەو تەنھا حەپەسابوو و سێری ئەکردم منیش
وتم:بەھەر حاڵ ئەوە ئەو پارەیەت بیر چوبو لە ماڵەکەم فەرموو
وتی:نا خاتون ئەو پارەیە بۆتۆ
چی؟ئەوە وتی خاتوون! دڵنیابم ئەمە یۆنگییە؟ ئینجا بۆ بۆمنە ئەو پارەیە؟
وتم:بۆچی ئەو پارەیە بۆ منە؟
وتی:ئممم ئحم لەبەر دوێنێ شەو کەمێک سوور بویەوە
وتم:بەڵام ئەوە من تۆم برد ئێمە ھاوڕێین ئەو شتانە لە بەینمان نییە ئەوە لەسەر حسابی خۆم بوو ئەسڵەن ئەو پارەیە زۆر زۆرە بۆ خواردنەوە!
وتی:ئێمە ھاوڕێین؟ ببورە تکایە ئەگەر پرسیارێکت لێ بکەم توڕە نابیت؟
وەڵامم یایەوەو وتم:یۆنگی گیان ئێمە ئەو شتانەمان لە نێوان نییە بیڵێ فەرموو
یۆنگی:من چۆن تۆ ئەناسم ؟ تۆ کێیت؟
کەمێک حەپەسام و وتم: من دکتۆرێ تۆم کە بووین بە هاوڕێ و دوێنێ شەو تەنها چووینە دەرەوە و خۆمان سەر خۆشکرد و تۆ خەوت لێکەوت و لەماڵەکەی من بوویت چونکە نەمزانی کامە ماڵەکەتە! بۆتۆ من ناناسیت؟
وتی: شتێکت پێ بڵێم لەوانەیە باوەڕم پێنەکەیت بەڵام من تۆم تەنها لە خەوەکانما بینیوە وە من پێشتر ئەوەم بەسەر هاتوە کە کەسێکم نەناسیبێتەوە و لێم تووڕە بوون ترسام کە لێم توڕە بیت ئەگەر بڵێم تۆ کێیت بۆیە وا خۆم دەرخست کە ئەتناسم.
دانیشتم هێزم تیا نەما و هەنێ پرسیارم لێ کرد هەمان وەڵامی ڕۆژەکانی تری هەبوو ئەیوت کە ئەو ڕۆژێک ئەخەوێت و ڕۆژێک بەخەبەرە هەنێک شتم دانا لە مێشکم بۆ ئەوەی بیکەم ناونیشانی ماڵەکەیم وەرگرت و وتی لەبەر ئەو نەخۆشیەی تەنانەت بە تەنها ئەژی و لە خێزانەکەی جیابۆتەوە....
هەموو ڕێگا بیرم لێی ئەکردەوە هەسم ئەکرد لە ڕاستییەکە نزیک بوومەتەوە هیوادارم چارەسەرم بۆ دۆزیبێتەوە کە گەڕامەوە ماڵەوە بیرم ئەکردەوە لە دەمووچاوی دوێنێ کە سێرم کرد و کەمێک قژیم لابرد جێگەی برینێکم بینی لەسەر سوچێکی سەرەوەی سەری
پێئەچێت بە مناڵی زۆر هار بووبێت بەڵام ئەو بەرە بەرە لاوازتر ئەبێت و ژێرچاوی ڕەشتر ئەبێت شەوەکەی کاتژمێر ۱۲ زەنگێکم بۆ هات لەلایەن یۆنگییەوە ئاخۆ چی بوبێت؟
....................



سوپاس کە خوێنەر بوویت گوڵم😅💜

گایس بە ڕۆحێکی ڕیازیەوە بمبورن لەهەر  هەڵیەکی ڕێنووسی و ئەمشتانە

خۆشیم بۆتان ئەوێێێێێ!!!!

حـاڵەتێـڪـی نـائـاسایـی!✔completedWhere stories live. Discover now