part 3

557 152 11
                                    


ڤۆتکە گوڵم😂💜
..............................

دوای ڕۆژێک زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێم کرد کە بگەڕێتەوە و لەکاتی خۆیدا هات و دەفتەرەکەشی هێنابوو هەروەک خۆم پێم وتبوو هات و وتم:چی بووە وتی: هەر هەمان شتە و هیچ شەتێک نەگۆڕاوە وتم ئادەی دەفتەرەکەتەم بەرێ سێرم کرد ڕۆژێک هیچی نەنووسیوە و ڕۆژێک شتی تیا نووسیوە کەواتە ئەمە بەڕاستی لەوانەیە کەسێک هەبێت بەڵام ئەمە بە هەموو شێوەیەک مەحاڵە یۆنگی زۆر بێزار بوو کەمێک گریا کە هیچ وەڵامێکم نەبوو بۆی چومە بەردەمی و دەستەکانیم گرت و سێرێکم کرد ئاهـ چەن بەئازارە کە پیاوێک بگری! ئاخۆ چەنی چەشتبێت تاکو وای لێهاتوە کە لەبەردەم ئافرەتێکدا بگری؟! کەمێک دڵم پڕ بوو و هەستام دەسم خستە سەر شانی و وتم وەرە هەڵم ساند و بردم هەنێ فەحسم بۆ کرد فەحسی دیئێنئەی و خوێن و هەنێ شتی تر بەڵام فەحسێکم نەکرد ئەوەش ئەو هەڵەیەم بوو کەوای لێکردم درەنگتر نەخۆشییەکەی بدۆزمەوە ئێمە بەرە بەرە لەڕاستیەکان نزیک ئەبووینەوە بەڵام لە کۆتایدا هەر هەڵە ئەبوو چەن جارێک ویستم بڵێم کە لەماڵەکەی من بمێنێتەوە بەڵام نەئەبوو لە خەستەخانەکەش ئەگەر بمایاتەوە ئەوا بەشێت ئاماژەیان پێ ئەکرد و ژیانی تێک ئەیا.
ڕۆژێک لەڕۆژەکان هات بۆلام و زۆر بێتاقەت بوو
وتم :چییە؟
وتی: ئـــاهــ لە چییەوە دەست پێبکەم ئەمڕۆ بە ڕۆژێکی زۆر سەختدا تێپەڕیم سەرەتا لە ئەکتەرەکەم توڕە بووم و دڵی لێم ئێشا ئاشتم کردەوە دوای بڕیاڕم یا لەگەڵ خۆشەویستەکەم جیا ببینەوە چونکە لێم تێناگات و بەردەوام ئەڵێت کە گوایە من سارد بوومەتەوەو چیتر وەک جاران خۆشمناوێت خوایە تکایە من کەی دڵخۆش ببم؟
منیس یەکسەر بێبیرکردنەوە هەستام و وتم:ئەمشەو! دەی خێرا هەستە بابڕۆین. حەپەسا بەڵام هەڵمساند بردم وتی: با بە سەیارەکەی من بڕۆین بەڵام من گوێم پێی نەیاو بەردەوام بووم لە رۆیشتن و دەستی ئەویشم گرتبوو و بەدوای خۆما ئەمبرد چوومە بەردەم سەیارەکەم و هەناسەیەکم یایەوە بەدڵخۆشییەوه سێرێکم کرد
وتم: دەی سەرکەوە خێرا بابڕۆین. سەرکەوت و وتی: تکایە ئایرین بۆ کوێ ئەڕۆین؟ بەڵێ ئایرین ئێمە ئاسایی بووینەتەوە وەک و دوو هاوڕێمان لێهاتووە شتەکان بەخێرای ڕۆشتن بەڵام زۆر لە یەک تێئەگەین و بەیەکەوە دڵخۆشین بردم بۆ ئەوەی تۆزێک خۆی لەبیر بچێتەوەو بیبینم کە چۆن ئەخواتەوە بردم بۆ باڕێک و دانیشتین بەیەکەوە خواردمانەوە دیقەتم ئەیا کە چی ئەکات و چۆن ئەیکات تەنها باسی ئەو ماوەیەی ئەکرد کە چی بەسەر هاتوە بەڵام هەنێ شتی بۆ باس کردم کە پێشتر باسی نەکردبوو ئەی هاوار ئەم کوڕە چەنێک شتی لە دڵ و مێشکیا هەڵگرتبوو!
زۆری خواردەوە منیش هێشتم چونکە زۆری لەدڵدا بوو شەوەکەی کاتی گەڕانەوە نەی ئەتوانی هەستێت هەرچەنە ویستم هەستێت هەڵنەستا و کاتی داخستنی باڕەکە بوو بە ناچاری لەگەڵ کارمەندی باڕەکە هەڵمانگرت بۆناو سەیارەکەم و بردم بۆ ماڵەکەی خۆم هەرچۆنێک بێت بردمە سەر جێگاکەم سێرم ئەکرد بەوردی سێری هەموو بەشەکانی جەستەیم کرد دەستەکانی پیاوانە بوون ڕومەتەکانی خڕ بوون بەڵام بەرز بوو برژانگەکانی کورت و پڕ بوو پێستی زۆر سپی و تەنک بوو دەستم خسە ناو دەستییەوە هەستەکە زۆر خۆشبوو سەرم خستە سەر سنگی و بۆنم کرد و گوێم لە ترپەکانی دڵی گرت وام لە خۆم کرد لەگەڵ ئەو هـەناسە بەم ئارام بوومەوە و خەوم لێکەوت بەو شێوەیە بەیانی کە هەستام چی ڕوویدا.......




















































ily guys💜

حـاڵەتێـڪـی نـائـاسایـی!✔completedWhere stories live. Discover now