you are my mother

183 32 10
                                    

بەرچاوم ڕەش بوو

.
.
.
.
"مینجوو تۆ باشی؟"
دەستی بەسەرم دا دەهێنا بەڵام من ناتوانم چاوم بکەمەوە

"خاتوو مینجوو تۆ باشی هەست بە هیچ ئازارێک ناکەی؟"
بەرە بەرە چاوم دەکردەوە
"تۆ باشی مینجوو"
میا دووبارە پرسی
هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەم لەسەرم
"سەرم ئازاری هەیە"
بە هێواشی وتم
"تکایە دەتوانین هەندێ پشکنینت بۆ بکەین"
بە دەستی سەرمی بڵند کرد تاکوو دانیشم
نەفرەتی من بۆچی وا لاواز بوومە بە ژیانی خۆم وا لاواز نەبوومە
چەند پشکنینێکی بۆ کردم
"تۆ زۆر باشی بەڵام سیەکانت زۆر خراپە تۆ جگەرە دەکێشی؟"
پزیشکەکە وتی سیری کردم
"من دەیکێشم زۆریش دەیکێشم"
بە هێواشی وتم
"تکایە واز لە جگەرە کێشان بێنە بۆ تۆ زۆر خراپەئەگەر بەردەوام بیت لەسەری سیەکانت لەکار دەکەون مینجوو دەزانم زۆر گرانە بۆ واز هێنان لە شتێک بەس پێویستە وازی لێ بێنی هەر چەند سەخت بێت"
پزیشکەکەم پێی وتم بیرمە چەند مانگێک پێش ئێستا ئاگاداری کردمەوە کە پێویستە وازی لێ بێنم بەڵام من پشت گوێم خست
"یۆنگجەی من ناتوانم واز بێنم تۆ دەزانیت من ..."
بێدەنگ بوونم هەڵبژارد
"سەیکە مینجوو من دەزانم بەس بۆ ژیانی تۆیە پێویستە وازی لێ بێنیت"
بە غەمباری وتی من دەزانم ئەو غەمباری منە بۆیە لە نێوان ژیان و مردن دەبێت هەڵبژاردن بکەم
"واتە دەبێت لە نێوان ژیان و مردن هەڵبژاردن بکەم؟"
پرسیم سەیریم دەکرد
"پێویستە هەڵبژاردنەکەت بکەی"
ئەو دەزانێت کە من چی دەڵێم بۆیە چاوەکانی فرمێسکی تێدابوو بەڵێ ئێمە لە منداڵیەوە هاوڕێین ئەو کووڕێکی زۆر باشە ئەو دەزانێت کە دەستدرێژی کراوەتە سەرم بەڵام بەجێی نەهێشتم وەک برایەک لە پشتم بوو
"یۆنگجەی پێویست ناکات غەمبار بی"
سەرم هێناوە خوارەوە
"چۆن پێویست ناکا نەخۆشێکم دەیەوێت بمرێت لەهەمووی ناخۆشتر خوشکە بچووکەکەم دەیەوێت بمرێت ئەی من چۆن غەمبار نەبم؟"
فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە
تۆزێ بە هێواشی چوومە پێشەوە
فرمێسکەکانیم سڕی
"یۆنگجەی من نامەوێت بمرم دەمەوێت بژیم"
سەیری کردم
"کەواتە واز لە مادە ئەلکحولیەکان و جگەرە بێنە"
پێی وتم
ڕۆژەکان هاتن و چوون
سیەکانم بەتەواوی پاک بوونەتەوە بەیارمەتی یۆنگجەی
بۆخۆشی هەموو ڕۆژێک دوو جار دەچم بۆ بنکەی پۆلیس جارێکیان پێیان وتم
"ئەگەر جارێکی تر بێیتەوە دەتکەینە ژوورەوە تاکوو حەفتەیەک دەرتناکەین"
پێکەنینم بە قسەکەی هات بۆ ڕۆژی دواتر چووم ڕێگەیان نەدا بچم بۆ ژوورەوەم وە باوکم هەموو ماڵ و سامانەکەی بە ناوی منەوە کردبوو هەمواین ڕازی بوون بەس من وتم من هیچم ناوێت بۆیە نامجوون کۆمپانیاکەی هەڵگرتەوە من وێنەی مۆبیلیاتەکان دە کێشم
منداڵەکەی داهیۆن چەند ڕۆژێکی تر لە دایک دەبێت داهیۆن دەڵێ کە وەک من وایە زۆر هار و هاجە
لە ماوەی ئەم پێنج مانگە دایکمم نەبینیوە تەنانەت باسیشم نەکردوە
لە ماوەی ئەم پێنج مانگە لەگەڵ داهیۆن چەند جارێک ڕۆشتووین بۆ بازار بۆ ئەوەی جل و بەرگ بۆ منداڵەکەی بکڕین
پێم وت کە لەلای من بژیت بەڵام ئەو وتی کە نایەوێت منداڵەکەی بە تەنیا گەورە بێت
ئەمڕۆ لەگەڵ داهیۆن دەچین بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ بازار چەند پارچە جلێکی بچووک بۆ کچەکەی بکڕین بۆ کاتی لەدایک بوونی وە من جێگای نووستنەکەیم بۆ درووست کردوە بە دیاری بەڵام ئەو نازانێت
خۆم ئامادە کردووە

HosEok  yOu"rE a mAgiCal Where stories live. Discover now