flash back
وەک هەموو جار شکاندنی شتەکان هاوار کردن نەفرەت کردن گریان ئاژاوە هاواری باوکی دەنگی دەدایەوە لە ناو کۆشکەکە خووشک و براکەی بەبێ دەسەڵاتی سەیری خووشکە بچووکەکەیان دەدا تاکوو ئارامبێتەوە دەڵێن ئەو کچه"شێتە" بەڕاستی شێتە یان لە تاو ئازارەکانی وا دەکات"ئێوە بۆ بێزار نابن هاهـ؟ بۆچی ها بۆچی" وام وت لەسەر مێزی نان خواردنەکە هەستامەوە دەستم لەسەر مێزەکە دا بە هاوارەوە وام
"بەسە بۆ هاوار دەکەی؟"باوکم وای وت
"بەسە تکایە بەسە بێزار نابن ئەوەندە هەڵەکانی من ببینەوە بۆچی هەڵەکانم بە چاودا دەدەن؟ هاهـ"وام وت هەرچی خواردنی سەر مێزەکە بوو فڕێم دایە سەر عەرزە
ڕۆشتم لەوێ یەکێ قۆڵی گرتم وای لێکردم کە بووەستم و سەیری دواوەی خۆم بکەم
"تکایە ئارام بەوە مینجوو"براکەم وای پێ وتم
"بەرم دە نامجوون"وام وت کاتێ سەیری دەستمم کرد
دەستمی بەردا
گوێم لە هاوار بوو
"بڕۆ لێرە بڕۆ دەرەوە لێرە بڕۆ دەرەوە" دایکم بە هاوارەوە وای وت لەگەڵ منی بوو؟
"خەمت نەبێ دوو خولەکی تر لێرە نابم" جوابم دایەوە
بە ڕاکردن چوومە ژوورەکەم جلەکانم کۆکردەوە دەرگاکەم کرایەوە
"ئەوە چی دەکەی مینجوو گەمژەی تۆ؟" داهیۆن وای پێ وتم
سەیرم کرد و جلەکانم کردەوە
"گەمژەی تۆ وا مەکە"ئەوەشی زیاد کرد دەستی گرتم وای کرد بوەستم لە کۆکردنەوەی جلەکانم
"منیان دەرکرد من لێرە منیش لێرە دەڕۆم" وام وت دەستم دەرکرد لەناو دەستی
"مینجوو تکایە مەڕۆ" وای وت
"داهیۆن ئوونی سەیکە من دەڕۆم لێرە ناتوانیتیش بموەستێنیت" وام وت زنجیری جانتاکەم داخست ڕۆشتمە لای قاسەکەم پاسەپۆرت و شتەکانم کردە ناو کۆڵە پشتەکەم ڕۆشتمە ڕۆشتمە دەرەوە لەو ژوورە
داهیۆن بە دوامدا دەهات دەی وت"مەڕۆ دایکم لە کاتێکی تووڕە بووندا وای وت" گوێم پێنەدا بەسەر پەیژەکان دەڕۆشتمە خوارەوە دایکم چاوی کرایەوە تا دوا ئاست
"ئ...ئەوە...چی...د..دە..کەی"دایکم وای وت بە تەواوی نەیدەتوانی قسە بکات
"تۆ منت دەر نەکرد؟ منیش دەڕۆم"وام وت بە پێشی ڕۆشتم
قۆڵم گیرا سەیری دواوەم کرد "ئەوە چی دەکەی ؟ هاهـ تۆ گەمژەی یان چی؟ بەو تەمەنەوە لەسەر شەقەم دەژیت؟ هاهـ؟"باوکم وای وت
گوێم پێیان نەدا دەرگام کردەوە بۆ ئەوەی بڕۆمە دەرەوە گوێم لە گریانی دایکم و جی وون بوو بێ ئەوەی سەیری دواوەم بکەم ڕۆشتم لەو ماڵە نەفرەتیە پێش ئەوەی دەرچم لە سنورێ ماڵەکە پاسەوانەکان ڕێیان لێ گرتم
"خاتوون ناتوانی بچیتە دەرەوەی ئێرە" یەکێکیان وای وت
"پێتان چۆنە شەڕێک بکەین ئەگەر من بردمەوە ئەوە دەڕۆم ئەگەر ئێوە برتانەوە من ناڕۆم" وام وت لەپێشیان وەستام
پێش ئەوەی قسە بکەن ڕۆشتم لەوێ
دووبارە هاتنەوە پێشم "تکایە خاتوو مینجوو با هێز بەکار نەیەنین" وای وت
"ئێ بەسە واز بێنە"وام وت بۆکسێکم لە دەمی دا
ڕۆشتمە لای ئۆتۆمبێلەکەم لە جۆری مارسیدس پشتی ئۆتۆمبێلەکەمم کردەوە جانتاکانم تێی کرد دەرگای پشتی ئتۆمبێلەکەم داخست پێش ئەوەی سەر کەوم وتم"ئەو دەرگایە بکەنەوە ئەگەر نا زۆر زۆر زۆر خراپتان لێ بەسەر دێت"
بە ناچاری دەرگاکەیان کردەوە بۆم زۆر بەخێرایی دەرچووم لەو ماڵە نەفرەتیە ئەوەندە خێرا بووم کە وای کرد هەرچی خۆڵ کە لە عەرزە بوو بەرز بێتەوە بەڕێ کەوتم بۆ ماڵەکەم "هاهاها ئێوە هێشتا مینجووی ڕاستیتان نەناسیوە ڕاستە تەمەنم بچووکە بەس بزانە من نەفرەت لێکراوێکی 18 ساڵەم بە ژیانت نامبینیوە بایی بایی ئۆما و ئەپا" وام وت لە کاتێ خەریک بووم ئۆتۆمبێلم لێدەخووڕی دوای ماوەیەکی کەم گەشتمە ماڵەوە چونکە زۆر بە خێرایی لێم دەخووڕی
لە گەراجەکە ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت جانتاکانم دەرکرد
دەرگاکەم کردەوە دڵخۆش بووم بەو ماڵە چونکە بێدەنگ هیچ کەسێک نیە تووڕەم کات من کەسێکی کۆمەڵایەتی نیم زۆر زوو هەڵدەچم هەزم بە شوێنی گەورە نیە و کەسی زۆریشی لێبێت
تاکوو ئێستا هیچ کەس نیە پشت گیری من بکات بەڵام بەڵێ من هاوڕێیەکم هەیە ساڵێک لە من گەورە ترە زۆر نزیکین لەیەکەوە ئەو زۆر تێکەڵە بەڵام زۆر زوو هەڵدەچێت ئەو "میا"یە کچێکی جلەکانم لەناو کانتۆرەکە دانا
end flash back
لەسەر بێدەکە ڕاکشا بووم بیرمدەکردەوە ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ ڕێگەم دا داهیۆن بێت بۆ لام ئەوە سەیر نیە بەڵام هەر شتێک بکات من تووڕە بکات دەری دەکەم بەڵێ دەری دەکەم پێم وت کاتم کەمە وتی تەنیا بۆ 30 خوولەک دواتر دەڕوات
لە دەرگا درا
هەستامەوە چووم دەرگام کردەوە
"سڵاو"داهیۆن وای وت
لە باوەشی کردم من نەمتوانی لەباوەشی بگرم هەوڵم دەدا بەڵم شکستم هێنا ئەو هەستی پێکرد دوورکەوتەوە
"چی ڕووی داوە؟"وای وت کاتێ لە نووکی پێمەوە سەیری کردم تا سەرم
"هیچ شتێک"زۆر بەساردی وام وت
ڕۆشتمە ژوورەوە بێ ئەوە هیچ قسەیەک بکەم دەرگاکەی داخست پێڵاوەکەی لە پێی کردەوە هاتە ژوورەوە
دانیشت لەسەر قەنەفە ڕەشەکە دانیشت ناڵێم سەری نەسووڕما چونکە ماڵەکەم هەمووی ڕەشە
YOU ARE READING
HosEok yOu"rE a mAgiCal
Romanceئایە مرۆڤەکان دەگۆڕێن؟ دەکرێت کەسێکی خراپ ببێت بە کەسێکی باش کە خراپی لە دڵیدا چەقیوە دەکرێت خێزانێک تاوەنبارێک قبووڵ بکەن وەک هاوسەری منداڵەکەی هەموو کەس خراپە؟ مرۆڤەکان دەتوانن یەکتر بگۆڕن :چیرۆکە تایبەتە بە خۆم هەموو مافەکانی بۆ خۆم دەگەڕێتە...