sorry

178 35 11
                                    

دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە
بە تەلەفۆن لەگەڵ کەسێک قسەم دەکرد
"یۆنگجەی تۆ دەزانیت من ناتوانم واز بێنم زۆر باشیش دەزانیت"
وتم پشتم لەوە بوو
"مینجوو تۆ بەهێزی تۆ هەموو شتێکت کرد بەرگەی هەموو نەفرەتیەکت گرت بەرگەی ئەمەش دەگریت"
یۆنگجەی وەک دڵنەواییەک دەیووت تاکو واز بێنم لە جگەرە و شەراب چونکە دووبارە گەڕامەتەوە بۆ لایان
"یۆنگجەی..."
بە هێواشی وتم
"مینجوو تکایە لەبەر من"
وەک هاوڕێیەک قسەی دەکرد نەوەک پزیشک
"باشە"
هەناسەیەکی ساردم هەڵمژی و دامەوە
پەیوەندیەکەم داخست
سوڕام ئەو لەوێ نەبوو
"بۆ کوێ چوە ئەو نەفرەتیە؟"
وازی لێبێنە ئارەزووی خۆیەتی
چووم بۆ ژووری دانیشتنەکە هەموان پێدەکەنن چووم لە تەنیشت باپیرەم دانیشتم
دوای ماوەیەک خزمەتکارەکە هات وتی

"بەڕێزم خواردن ئامادەیە"
دایکم وەڵامی دایەوە
"باشە"
وەڵامێکی سادەو بچوک بوو بەس بوو بۆ ئەوەی هەموامان هەستین بڕۆین بۆ ژووری نانخواردنەکە
لە کاتی نان خواردنەکە
باسی منداڵەکەی داهیۆن هاتە پێشەوە
"کچەکەم هاوسەرەکەت کوانێ من ئەوم نەبینیوە؟"
باوکی هۆسیۆک وتی
"ئەو ئەو....."
قسەم پێی بڕی دەزانم ئەو بابەتە ئەو غەمبار دەکات
"ئەو مردووە"
سەیری ناو قاپەکەمم دەکرد
"دڵنیای؟"
ئەفسەرەکە پرسی
ئەو بە تەمای چیە دەیەوێت من بکاتە کێشەوە
وازم لێی هێنا دەستم کرد بە نان خواردن
"چی هەیە لە نێوان ئێوە؟ ئێوە شتێک لە ئێمە دەشارنەوە من ئاگام لێبوو قسەتان دەکرد بەیەکەوە بەس نەم دەزانی باسی چی دەکەن ئێوە خۆشەویستن؟"
خوشکەکەی وای وت ئاوەکە لە قوڕگم پەڕی دەستم کرد بە کۆخە
"مینجوو تۆ باشی؟"
باپیرەم پرسی
"ئێمە ئەو دوانەمان هەرگیز"
بەیەکەوە وتمان
سەیری یەکمان کرد
هەموویان دەستیان کرد بەقاقا لێدان
"ئەمە پێکەنیناوی نیە"
بە قایمی چەتاڵەکەی دەستم بەسەر مێزەکەدادا
وای کرد هەموویان بوەستم لە پێکەنین
دوای ماوەیەک لە دانیشتن و قسەکەردن هەموو یان ڕۆشتنەوە
بە دوای مۆبایلەکەم دەگەڕام تاکوو بیدۆزمەوە و بڕۆمەوە
"بە دوای ئەمە دەگەڕێی؟"
سوڕامەوە ئەوە دایکم بوو لەلای دەرگاکە وەستاوە مۆبایلەکەمی لایە
"بمدەرەوە"
دەستم بۆی برد
"با هەندێ قسە بکەین ئەوکات پێت دەدەمەوە"
چوە سەرەوە مۆبایلەکەمی پێیە
چووم بە دوای هەست دەکەم شتێک بەر سەری دایکم کەوتوە لە ژیانی وا ڕەفتاری نەکردووە هەرکاتێک میوانمان بهاتبات منی لە ژوورەکەم سجن دەکرد ئەگەر دەنگم بهاتبا خواردنی پێنەدەدام
چوومە ژوورەکەی

"وەرە بۆ ئێرە"
ئاماژەی پێدام بچمە تەنیشتی
"سەیکە من هیچ کاتم نیە خێرا قسەکانت بکە و دەڕۆم کارم هەیە"
وتم سەیری هەموو شوێنێکم دەکرد جگە لە ئەو
"بۆچی ڕقم لێمە؟"
‌پرسی بە تۆنێکی هێواش
"هاهاها من دەبێت بڵم بۆچی تۆ ڕقت لە منە؟من منداڵە بچوکەکەی تۆم دەبێت نازم پێ بدەی نەک ڕق"
زۆر بە ئاسایی وتم
"هەوڵم دا"
سەری هێنایە خوارەوە لە تاو شەرمەزاری
"هەوڵتدا چی بکەی؟ منت خۆش بوێت؟ یان هەوڵت دا من دوور خەیتەوە؟ یان هەوڵت دا من بکوژی؟"
سەرم نا بە دەرگاکەوە
"هەوڵم دا هەموو شتێکت بۆ بکەم تۆ هیچ نازانیت من زۆر پەشیمانم لەو کارانەی کردوومە بەرامبەرت دەزانیت بۆ هەڕەشەیان لێدەدام دەیان وت تۆ دەفڕێنین یان دەیکوژین من هیچ چارێکم نەبوو دەبایە بە خراپترین شێوە لەگەڵت بم تۆ وادەزانیت من پێم خۆش بوو هەر ئازارێکی تۆ بۆ من دوو ئەوەندە بووم تۆ دایک نیت نازانیت هەستی دایکایەتی چۆنە نازانیت ئەگەر منداڵەکەت شتێکی لێ بێت چەند ناخۆشە تۆ هیچ نازانیت"
فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە
"بۆچی من ها بۆچی من بۆ جی یوون نا بۆ نامجوون نا بۆ داهیۆن نا من تاوانم چی بوو تەنیا منداڵێکی بچووک ووم"
بەتۆنێکی گەورە وتم
"تۆ گەمژەی تۆ جوانترین کچی خانەوادەکە بووی تۆ نازانیت چەند هەڕەشەیان لێ داوم ەگەر پارەیەکی زۆریان پێ نەدەم تۆم لێدەستێنن بە زۆر "
هیچم نەوت
"بمبوورە"
مۆبایلەکەی پێدام
ویستم بچمە دەرەوە لەو ماڵە
باپیرەم لە ژووری دانیشتنەکە بانگی کردم
"مینجوو تاکو ئێرە وەرە"
چوومە ژوورەکە
"کچەکەم بۆچی دەڕۆی ئەمشەو لەبەر من لێرە ببە من لە بووسانەوە هاتوم بۆ ئێرە بۆ لای ئێوە تۆش لێرە بمێنەوە"
من بەڕاستی ناتوانم داواکاری دوو کەس ڕەتکەمەوە لە ژیانم میا و باپیرەم
میا گەمژەیەکە هیچی تر ساڵێک لە من گەورە ترە باپیرەشم کەسێکی تایبەتە بۆمن
"باشە"
ویستم بچم بۆ ژوورەکەم
دەنگی دەرگا هات خزمەت کارێک لە چێشت خانەکە هاتە دەرەوە ویستی بڕوات
ئاماژەم پێیدا من دەچم
چووم دەرگام کردەوە
"مینجوو؟"
پرسی
"چی بوە لێم بێزار بووی لە کۆمپانیا بۆیە پێت ناخۆشە من لێرە ئۆپا؟"




stop

هایی بای
ئەها بەس پێش بای
ڤۆت و کۆمێنت بکەن درە pink ەکەکانم





HosEok  yOu"rE a mAgiCal Where stories live. Discover now