Yoongi || yuji's love story ❦

6.3K 661 657
                                    

15:8:21 4:50pm Sunday

"ئـەستێرەم دەبینی لەچاوەکانتا کاتێک سەیری تۆم دەکرد، بەڵام ئەوان دەدرەوشانەوە لەئاسمانی کەسێکی تر" ❤︎︎

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

"ئـەستێرەم دەبینی لەچاوەکانتا کاتێک سەیری تۆم دەکرد، بەڵام ئەوان دەدرەوشانەوە لەئاسمانی کەسێکی تر" ❤︎︎


Author's POV:

"د دەتەوێ واجبەکانم ببینی؟"
یوجی بەدوودڵیەوە پرسیاری کرد، هەستی بەزەرداوێک کرد کەبەرزبوویەوە بەرەو گەرووی. بۆ ڕاستیەک، یوجی ئەوە دەزانێ کەئەو وەڵام نایاتەوە.

ڕووی وەرگێڕا بەرەو لای یوجی، چاوە ڕەشەکانی سەیری چاوەکانی یوجیان کرد.

ئەوە یەکەم جار بوو کەیۆنگی سەیری ئەو بکات، وە دان بەئامادەبوونی دابنێ.

بێدەنگیەکەی یۆنگی وای لەئەو کرد کەمێک نائاسوودە بێت. هەروەها ڕووخسارە ناوازەکەی، لەگەڵ قژە ڕەشەکەی کە کەوتبووە سەر نێوچەوانە سپیەکەی. پۆرسلینی وەک ڕووخساری کەوای لەیوجی کرد وابیر بکاتەوە کەئەو زۆر جوانە تا ڕاستی بێت.

یوجی سەیرکردنەکەی دوورخستەوە، گازی لەبەشی ناوەوەی ڕوومەتی گرت هەر بەهێواشیەوە تێبینیەکانی جوڵاند بۆ لایەکەی تر. ڕەنگە یۆنگی پێویستی بەئەوانە نەبێت. تەنها یەک وشە و وە هەموو کچانی پۆلەکە یەکتر دەکوژن بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی تێبینیەکانیان لەگەڵ ئەوا

" سوپاس "
یۆنگی چرپاندی بەدەنگێکی قوڵەوە.

وەک بڵێی یوجی لەخەونێک دابووە و دەفتەرەکەی دا بەئەو، سەیری یۆنگی دەکرد هەر کەئەو دەستی کرد بەنوسینی تێبینیەکان لەدەفتەرەکەی خۆی دوای ئەوەی سەرنجێکی دەفتەرەکەی یوجی دا.

ئەوە یەکەم جار بوو کەئەو قسەی لەگەڵ یوجی کرد، ئەو کەسەی لەتەنیشتی دادەنێشی، مین یۆنگی.

" دووبارە سوپاست دەکەم "
منگەیەکی کرد کەبینی مامۆستاکە هاتە پۆلەکەوە، وە بەخێرایی دەفتەرەکەی داوە بەیوجی. یوجی کەمێک خۆی چەماندەوە بۆ ئەو و پاشان سەیری مامۆستاکەی کرد.

عەشقی یەکەم || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora