#𝙲𝙷𝙰𝙿𝚃𝙴𝚁❥Oᑎᗴ.........☁︎︎

2.2K 203 91
                                    





𝓥𝓸𝓲𝓽.....✩

*
*
*
*
*
*
*
*
*
*

____________________

Liona's pov

لە ژوورەکەمدا بە ئارامی ڕاکشابووم بەبێ ھەبوونی ھیچ کێشەیەک

بۆساتێک وام ھەست کرد کە دوونیا خراپەکاری تێدا نییە،

تەنھا بیرم لە شتە جوانەکانی ژیانم دەکردەوە

ھەرچەندە ژیانی من ئەوەندە جوانیشی تێدا نەبوو بەڵام ھەوڵمدا دروستیان بکەم،
*
لەناکاو ڕاچڵەکام و لە شوێنی خۆم بەرز بوومەوە بەھۆی زەنگی تەلەفۆنەکەم کە لە تەنیشت مێزی سەر بێدەکەم دامنابوو،

پێش ئەوەی سەیری بکەم بیرم کردەوە ئاخۆ کێ بێ پەیوەندی بکا؟

بەڕیوبەری کارەکەم پێی وتم دەتوانم بڕۆمە ماڵەوە پێویستیمان بە ئەو نابێ!

وە جگە لە شوێنی کارەکەم ھیچ کەسێکی تر پەیوەندی ناکات بێگوومان لەبەرئەوەی کەسم نییە......

سەیری مۆبەکەم کرد بینیم لە شوێنی کارەکەمەوەیە پەیوەندی دەکەن،
سەیرە!

تۆ بڵێ شتێک ڕووی دابێ؟

بەھەرحال وەڵامم دایەوە پێیان وتم کە بەزووترین کات بڕۆمە ئەوێ پرسیم بۆچی؟

وتیان کە لەناکاو داواکاریەکان زۆریان کردوەو پێ ڕاناگەین لەبەرئەوە پێویستە بە زووترین کات بێیت

بەڵـــێ....

من لە کۆمپانیایەک ئیش دەکەم بە ئۆنڵاین جلوبەرگ دەفرۆشێت!

کۆمپانیایەکی گەورەیە زیاتر کەسە ناودارو خانەدانەکان جلوبەرگی لێ دەکڕن،
وە منیش زۆر لە کارەکەی خۆم ڕازیم و ھەست دەکەم کارێکی تەواو گونجاوە بۆ من،
داھاتەکەشی زۆر باشە دەتوانم بەتەواوی بژێوی ژیانمی پێ دابین بکەم لەبەرئەوەی کەس نییە بۆمی دابین بکات!
وە بێگومان ئەوەش چیرۆکێکی خۆی لە پشتە!
*
*
دوای ئەوەی خۆم ئامادەکردو جلی کارم لەبەر کرد چومە سەر ماتۆڕەکەم و بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا
من ھەر ئەم ماتۆڕەم ھەیەو ھەر ئەمەشم بەسە چونکە کارەکەشم ھەر بەم ماتۆڕە بەڕێوەدەچێ بۆیە ھیچ گلەیەکم لێی نییە،
*
کە گەشتمە کۆمپانیا چان پێشوازی لێ کردم!
چان تاکە ھاوڕێیە کە ھەمبێت لەم دونیایە
ئەو کوڕێکی زۆر باشە وە زۆرم خۆشدەوێ،.....بەڵام تەنھا وەکو ھاوڕێ!

(چۆن وا لەناکاو داواکاریەکان زۆر بوون؟)
پرسیم بە پەرۆشیەوە

(منیش نازانم، لەناکاو ھەموو کارمەندەکان کەوتنە جمو جوڵ)

(زۆرباشە...کەواتە بابڕۆینە سەرکارەکانمان)
وتم و ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بڕۆم

(ئــێ....لیۆنا!)
چان وتی و ئاوڕم بۆدایەوە بزانم چی دەوێ؟

(ئــــێـــ'ھ....)
کەمێک شپرزەبوو

(چی بووە؟)
بە نیگەرانیەوە پرسیم

(ئێ ویستم بڵێم ئاساییە دوای کار بچینە دەرەوە؟)
وتی و شەرمی کرد و سەری داخست، منیش بزەیەکم کرد بۆ شێوە کیوتیەکەی و وتم

( جا ئەمە شەرمی بۆچییە؟....حەزم دەکرد بێم بەڵام خۆت دەزانی کارەکەمان شەو درەنگ تەواو دەبێت کەواتە چۆن بڕۆین؟!)

(خۆ ڕاست دەکەیت! باشە بەیانی پشوە ئەو کات دەڕۆین؟!)
وتی و ڕوخساری زۆر دڵخۆش دیاربوو

(زۆرباشە کەواتە بەیانی دەتبینمەوە)
وتم و بە دەستم ماڵئاوایم لێی کردو ڕۆشتم بەلای ئیشی خۆم و ئەویش ھەروەھا......

کۆتای چاپتەری یــــەک......





____________

374 words....



♡︎

Hᴇ ɪs ᴍʏ ᴇᴜᴘʜᴏʀɪᴀ....☻︎((ᒍ•ᒍK...♡︎««✔︎Where stories live. Discover now