#𝙲𝙰𝙷𝙿𝚃𝙴𝚁❥Tᕼᖇᗴᗴ..........☁︎︎

1K 161 56
                                    




𝓥𝓸𝓲𝓽.....♡︎

*
*
*
*
*
*
*
*
*
*

___________________


(باشە کەواتە ئامادەی گوێ بۆ چیرۆکئکی دوورو ددێژ بگری؟)

(ئھم...بەڵێ ئامادەم)
وتی و سەری ڕاوەشاند منیش دەستم کرد بە گێڕانەوەی باسەکەم

(دایک و باوکی من مردوون! ھەر لە تەمەنێکی مناڵیەوە لە ناز و خۆشەویستی دایکم بێ بەش بووم..!! دواتر خێزانێک منیان ھەڵگرتەوە و وەک منداڵی خۆیان گەورەیان کردم بەڵام ئێستا خێزانم نین...،ھۆکارەکەی دەزانم بەڵام دڵنیا نیم لەوەی ڕاستە یان نا......

*
*

{چوار ساڵ پێش ئیستا}

Liona's pov"

چاوەکانم کردەوە لە نەخۆشخانەبووم

سەریشم بە لەفاف پێچرابوو!
چی ڕویداوە؟
من بۆ لێرەم؟
بۆچی ھیچ شتێکم بیرنایە؟!

لەسەر بێدەکە دانیشتم ویستم لە ژوورەکە بڕۆمە دەرەوە بەڵام پەرستارێک خۆی کرد بەژووراو وەستانمی....

(ئاھـــ..لەکۆتایا بەخەبەر ھاتی!)
وتی و ھات بەرەو ڕووم

(چی ڕویداوە؟ من چۆن گەشتمە ئێرە؟ چیم لێ
بەسەرھات؟)
ھەموو ئەمانەم بەسەر یەکەوە وت

(خاتونەکەم جارێ پاڵکەوە تۆ پێویستت بە پشووە دواتر ھەموو شتێک دەزانی)
وتی و ھەوڵیدا پاڵم خات

(نەخێـــر، ھەر ئێستا ھەموو شتێکم بۆ باسکە)
وتم کەمێک بە دەنگی بەرز

(بەڵام-)

(بێ بەڵام!)

(زۆرباشە کەواتە تۆ پاڵکەوە منیش بۆت باسدەکەم)
وتی و دانیشت منیش بە وریایەوە گوێم بۆ گرت

(چوار ڕۆژ بەر لە ئێستا دوو کوڕ تۆیان ھێنایە ئێرە،
لە ھۆش خۆت چوبوی پرسیمان بەچی وای لێ ھاتوە؟ وتیان ئۆتۆمبێل خۆی پیا کێشاوە!
لە کەسانی باش دەچوون لەوە نەبوو کە درۆ بکەن!،
وتیان لە ماڵەوە ڕای کردوە و ئۆتۆمبێل خۆی پیا کێشاوە،
دواتر چەند شتێکی گرنگیان بۆم باسکرد و وتیان کە پێت بڵێم،......
یەکێکیان وتی کە من وەک برای ئەوم،
وتی کە لیۆنا لە تەمەنێکی مناڵیدا دایک و باوکی لەدەست داوە و دایک و باوکی من ئەویان گەورە کردوە و وەک مناڵی خۆیان لەگەڵی بوون منیشی وەک برای خۆی سەیر کردوە،
بەڵام دواتر کەبەوەی زانی زۆر توڕە بوو لەماڵ ڕۆشت و توشی ئەم ڕووداوە بوو،
وە ئێستا ھیچت بیر نایە بەھۆی ئەو ئازارەی بەر سەرت کەوتووە)

کە گوێم لەو قسانەبوو بەڕاستی شۆک بووم!
وام ھەست کرد ھەر لێرەدا گیانم دەکێشن،

خۆم بۆ نەگیراو دەستم کرد بە گریان و وتم
(باشە لە کەیەوە من لێرەم؟)

(وەک وتم چوار ڕۆژە)
وتی و درێژەی بە قسەکانی دا

(بەڵام ھیچ کەسێک نەھاتووە بۆ سەردانیت!
وە ئەو کوڕە، واتە براکەت وتی چیتر ئێمە نابینێتەوە چونکە ڕقی لێمانە، واتە تۆ ڕقت لە ئەوانە،....
وتی ئەتوانی بە ئازادی بژی، ئاگاداری خۆی بێت و زۆرم خۆشەوێ!)

ھەر بەڕاستی من ئەمانەم بەسەر ھاتووە؟

باشە بۆ دەبێ ئەم ھەموو شتە بەسەر من بێت؟

چ تاوانێکم کردوە؟

(ئەی ناتوانم ھیچم بیر بێتەوە؟!)
وتم و ھەوڵم دا گریانەکەم ڕاگرم

(نەخێر!، بەڵام ئەگەر بیانبینیتەوە، واتە خێزانەکەت ببینیەوە دەیانناسیەوە، وە بە دووبارە بینینەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو ھەموو شتێکت بیر دێتەوە)

(باشە زۆر سوپاست دەکەم، کەی دەتوانم دەربچم؟)
وتم و لەگەڵیا فرمێسکەکانم سڕی

(دەتوانی بەیانی دەربچی، وە با بیریشم نەچێ......!)
وتی و دەستی کرد بە گیرفانیا،
کاغەزێک و کلیلێکی دەرکرد

( ئەمە ناونیشانی ماڵەکەتە براکەت وتی من ئەمەم بۆ کڕیوە دەتوانێ لە ناویدا بمێنێتەوە و کارێک پەیدا بکات)
وتی و وەرەقە و کلیلەکەی پێدام منیش وەرم گرت

(باشە دووبارە سوپاس!)
وتم و ئەویش ڕۆشتە دەرەوە.....

*

*

*
ڕۆشتمە ناو تەکسیەکەو بەڕێ کەوتم بۆ ماڵە تازەکەم کە ئەو برایەم بۆی کڕیم لە دایک و باوکی خۆم نین،
واتە بەس بە ناو برامە!
من تەنانەت شێوەشیم بیر نایە....

باشە ئەو پەرستارە وتی من ڕقم لێیانە، بەڵام وانییە من بەڕاستی دەمەوێ بیانبینم و دووبارە لەگەڵیان بم،

ڕاستە ئەوان ئەم ھەموو ساڵە ئەوەیان لێ شاردمەوە کە کچی ئەوان نیم،

بەڵام ئەوە لە باشەی خۆم بوو!

لەبەر من وایان کردوە،.......شایەنی سوپاسن~

لەگەڵ ئەوەشدا خانوویەکیان پێداوم بۆئەوەی تیایا بمێنمەوە،

دەبێت بگەڕێم بەدوایانداو بیاندۆزمەوە؟! سوپاسیان بکەم؟!

بەھەرحاڵ،

ھیوادارم ڕۆژێک بێت دووبارە بیانبینمەوە،
لەوانەشە خۆیان بێن بۆ سەردانم!
کــــێ دەزانـــێ؟!

*

*

*

~کــــۆتـــــایـــــــی چـــاپــــتــــەریـــــی ســـــــێ ~





________________

570 words.....




♡︎

Hᴇ ɪs ᴍʏ ᴇᴜᴘʜᴏʀɪᴀ....☻︎((ᒍ•ᒍK...♡︎««✔︎Where stories live. Discover now