#𝙲𝙷𝙰𝙿𝚃𝙴𝚁❥TᗯO..........☁︎︎

1K 177 67
                                    




𝓥𝓸𝓲𝓽.....✩

*
*
*
*
*
*
*
*
*
*

_____________________




لە ڕێگابووم بۆ ئەو ناونیشانەی پێم دراوە

ھەرخۆی ئەوە یەکەم جارم نییە بڕۆم بۆ ئەو شوێنە!

چەند جارێکی تریش جلوبەرگم بۆ ئەو کەسە بردوە

بە نزیکەی،دەتوانم بڵێم بەتەواوی شارەزای مەڵەکەی بووم
؟!

*

کە گەیشتمە بەردەم ماڵەکەی.....جوانتر بیڵێم بەردەم ڤێلاکەی کە
زۆر گەورەیەو لەوەناچێ خۆی بە تەنھا بژی،

بەڵام من چەنێک دێمە ئێرە کەسیتر نابینم!

بەھەرحاڵ، پەیوەندی بە منەوە نییە

لە زەنگی دەرگام یاو زۆری پێ نەچوو وەک ھەموو جارێک بە ستایلە کەشخەکەی و ماسکەکەی سەر ڕوخساری و قژە درێژ و درەوشاوەکەی کە وای کردبوو بە تەواوی ڕێگری لە بینینی ڕوخساری بکات، وە زۆر سەرنجڕاکێشە! ھاتە دەرەوە

(فەرموو بەڕێزم داواکاریەکەتان گەیشت)
وتم لەکاتێکدا دەستم درێژ کردوە بۆ ئەوەی کارتۆنەکەم لێ وەرگرێ

(سوپاس،دوبارە!)
وتی و وەری گرت و خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک و منیش ھەمان شتم کردو دواتر سەر ماتۆڕەکەم کەوتم و ڕۆشتمەوە بۆ کۆمپانیا

ئەو کارانەی کە مابوو ھەتا درەنگی شەو ھەموویم ئەنجام داو ڕۆشتمەوە ماڵەوەو خێرا نوستم.
*
*

~تێپەڕینی کات~
_________________

نزیکەی ١٥خولەک دەبێ لێرە دانیشتووم چاوەڕێی چان دەکەم،

زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم بۆچی بانگی کردووم!

(سڵاو،بمبورە زۆر دواکەوتم)
وتی و منی لەناو خەیاڵەکانم دەرھێنا

(نا نەخێر کێشە نییە)
وتم و بەدەستم ئاماژەم پێ کرد دانیشێت ئەویش ئەوەی کرد کە وتم

(ئێ چی دەخۆی؟)
وتی و ھەردوودەستی بەیەکەوە نوساند و لەسەر مێزەکە لەبەرانبەرم ڕای گرت

( تەنھا قاوەیەک)
داوای دوو قاوەی کرد و دەستمان کرد بە قسەکردن بە ھێمنی و قاوەکەشمان دەخوارد لەگەڵیدا،

دوای قسەکردنێکی زۆر وتی
(ئێـ'ھ وابزانم ئێستا کاتیەتی بڵێم بۆچی بانگم کردوی!)

"لە کۆتایدا"لە دڵی خۆمدا وتم و خۆم ڕێک کردەوە و ئەویش بە ھەمان شێوە

(لەڕاستیدا بابەتەکە ئەوەندە گرنگ نییە تەنھا من مەراقم کردووە بزانم!.......لەوانەشە تۆ بە شتێکی بێمانای بزانی و لەوانەشە پێی ناڕەحەت بیت!،
بەڵام ھەر چۆنێکبێت من و تۆ ھاوڕێین و مافی پرسیارکردنمان ھەیەو زانینی ژیانی یەکتریش)
وتی و سەیری خوارەوەی کرد

(چان.....بڵێ، ھەر پرسیارێکت ھەیە بیڵێ من ئامادەم وەڵام بدەمەوە)
وتم و دەستم خستە سەر دەستی و زۆر بە پەرۆش بووم، ئاخۆ دەبێ ئەم پرسیارە ئەوندە گرنگ بێت کە ئەم کوڕەی ئەوەندە مشەوەش کردوە؟

(ڕاستیەکەی....ئەوە بۆ ماوەی ساڵێک دەڕوا ئێمە ھاوڕێین من تەنھا ئەوەندە دەزانم کە ناوت لیۆنا'یە و تەمەنت ٢٢ساڵە، بەس ئەوەندەت لەسەر دەزانم و ھیچی تر، حەزدەکەم زیاترت لەسەر بزانم وەک دایک و باوکت لە کوێن؟ بۆچی ھەرگیز پەیوەندیت پێوە ناکەن؟ لە کوێ لە دایک بووی؟ بەکورتی دەمەوێ چیرۆکی ژیانت بزانم چونکە بەڕاستی مەراقم کردوە)
بەخێرایی وتی و شەرمی کرد،

چان بە دووساڵ لە من مناڵترە وە ڕەفتاری زۆر منداڵانە دەکات وە زۆریش شەرمنە،

کە قسەکانی تەواو کرد خۆم بۆ ڕانەگیراو دام لە قاقای پێکەنین ئەویش تەنھا بە شۆکی سەیری دەکردم،
ھەر بەڕاستی لەبەر زانینی ئەمە بوو منی ھێنایە دەرەوە؟

(بەچی پێدەکەنی؟)
چان وتی لە کاتێکدا سەڕومەتەکانی سور ببونەوە منیش بە زۆر پێکەنینەکەم ڕاگرت و دەستم کرد بە قسەکردن

(ئااای خوایە...ھەر بەڕاستی لەبەر ئەمەبوو ئەم ھەموو شەرم و ئامادەکاریەو مشەوەشبوونە؟)
وتم بە دەم وچاوێکی گاڵتــە پێکــراو،

بیرم نایەت کۆتا جار کەیبوو پێکەنیم...!

(یااا تۆ بۆچی گاڵتەم پێ دەکەی؟)
وتی و لچی شۆڕ کرد

(ئای نەخێر نەخێر، من گاڵتەت پێ ناکەم تەنھا تۆ لەو کاتەیا زۆر ژیکەڵە بویت)
وتم و کەمێک پێکەنیم

(باشە ئێستا بۆم باسکە)
وتی بە جدیەوە

(باشە بۆچی دەتەوێ چیرۆکی ژیانی من بزانی؟!)
وتم

(ئەی مەگەر ئێمە ھاوڕێ نین؟ مافی خۆمە بزانم)
وتی لە کاتێکدا پاڵی دایەوە بە کورسیەکەو دەستەکانی لە ژێر سنگیا گرژ کرد

(باشە کەواتە.....ئامادەی گوێ بۆ چیرۆکێکی دوور و درێژ بگری؟!)
وتم و خۆم ڕێک کردەوە

(ئــھــم...بەڵێ ئامادەم)
وتی و سەری ڕاوەشاند منیش دەستم کرد بە گێڕانەوەی باسەکەم

(دایک و باوکی من مردون! ھەر لە تەمەنی مناڵیەوە لە ناز و خۆشەویستی دایکم بێ بەش بووم!......
دواتر خێزانێک منیان ھەڵگرتەوە و وەک و منداڵی خۆیان گەورەیان کردم بەڵام ئێستا خێزانم نین..
ھۆکارەکەی دەزانم، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی ڕاستە یان نا!....

کۆتــــــایـــــــی چــــاپـــــتـــــەری دوو.......





______________

606 words.....



♡︎

Hᴇ ɪs ᴍʏ ᴇᴜᴘʜᴏʀɪᴀ....☻︎((ᒍ•ᒍK...♡︎««✔︎Where stories live. Discover now