#𝙲𝙷𝙰𝙿𝚃𝙴𝚁❥ᔕI᙭..........☁︎︎

923 150 95
                                    





𝓥𝓸𝓲𝓽.....✩

*
*
*
*
*
*
*
*
*
*

___________________


دوای ماوەیەکی زۆر و گریانێکی زۆر.....
ھاتمە ژوورەوە!

ھاتمە ئەو ماڵەی ماوەیەکی زۆر زۆرە ھاتوچۆی دەکەم بێئاگا لەوەی بزانم خاوەنەکەی کێیە...،

ئێستا لە ژووری دانیشتنم دایکیشم خەریکی دروست کردنی قاوەیە
ماوەیەکی زۆرە ڕۆشتووە
لەوانەیە کارێکی تری ھەبێ

(کچەکەم قاوەی بێشەکرم بۆ ھێنای..دەمزانی بەوجۆرە حەزی پێدەکەی)
وتی لەکاتێکدا قاوەکەی دانا لەسەر مێزەکە

(بەڵێ وایە)
وتم و زەردەخەنەیەکم کرد

(تەلەفۆنم بۆ براکەت کرد وتی ناتوانم بێم کارم زۆرە...، بەڵام پێم نەوت کە تۆ لێرەی تەنھا پێم وت کە سوپڕایزم ھەیە بۆت..بێگومان گەر بیزانیایە تۆ لێرەی بێ ھیچ شتێک دەھاتەوە)

(پێویست ناکات بێتەوە، با کارەکانی بکات)

( پێویست دەکات..بابێتەوە ئەو زۆۆر بیری تۆ دەکات)
کەوای وت ھیچم بۆ نەمایەوە بیلێم لەبەرئەوەی ھەموو شتێک بەھۆی منەوە بوو

من ئەوەم قبوڵ نەکرد کە ئەمان خێزانی ڕاستیم نین و ڕاستیەکەیان لێشاردمەوە

(مــ من نازانم چی بڵێم.....زۆر داوای لێبوردن ئەکەم)
وام وت و سەرم داخست

(ھھـ... داوای لێبوردن مەکە...ئەوە ئێمە بووین ئەو ڕاستیە تاڵەمان شاردەوە)

سەرم ڕاوەشاند بە مانای نەخێر
ویستم قسە بکەم  لە دەرگا درا

(ئەوە جیمین هاتەوە)

جیمین...!
جیمین....

ئەوە ناوی براکەمە!
ھەر ھیچ نەبێ ئێستا ناوەکەی دەزانم...

دڵم زۆر بە خێرای لێ دەدات وەک ئەوەی ئەو کەسە بێتە ژوورەوە کە سەرسامیم

بێگومان براکەی منیش زۆر جوان و نایابە...
بەڵام بێگومان ناگونجێت سەرسامی کەسێک بم کە چەند ساڵە وەک برامە

(حەزدەکەیت تۆ دەرگاکە بکەوە!)
دایکم وتی و سەیری کردم

(من..؟! نـ نا ...واتە،..پێم باشە خۆت بیکەیتەوە)وتم بە پەشۆکاوی
(باشە زۆرت لێ ناکەم)
وتی و ڕووی وەرگـێـڕا بۆ ئەوەی بڕوا دەرگاکە بکاتەوە و فرمێسکەکانی من دەست بە کەوتنە خوارەوە بکەن...!

Hᴇ ɪs ᴍʏ ᴇᴜᴘʜᴏʀɪᴀ....☻︎((ᒍ•ᒍK...♡︎««✔︎Where stories live. Discover now