PART-4-

226 32 0
                                    

دوێنێ شەو ویستم بخەوم بەڵام من زۆر درەنگ خەوتم چونکە ئەم ماوەیە جیمین زۆر ڕەفتاری سەیر ئەکات و زۆر گرنگیم پێ ئەیات باشە مینسیۆ و جۆنگکووک گرینگی دەدەن بەڵام وەک جیمین نا ئێستا سەعات ٧:٠٠ بوو وە کۆتایی پێ هاتبوو ئێمەش هاتینە دەرەوە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخۆین کاتێک هەڵدەسین یەکسەر دەچین بۆ پۆل بۆیە ئێستا نانی بەیانی ئەخۆین دانیشتین و خواردنەکانمان هێنا و دانیشتین و دەستمان کرد بە خواردن
مینسیۆ:بۆکجوو وا هەست ئەکەم جینیۆنگ تۆی بە دڵە
بۆکجوو:واوو~هەست ئەکەم یەکێکی تر ئێستا کڕەشی لەسەرم هەیە ئەویش جینیۆنگە
مینسیۆ:هههه گاڵتە مەکە من بەڕاستمە
جۆنگکووک:مینسیۆ باسی ئەو گەمژەیە مەکە
بۆکجوو:بۆچی نا؟
جۆنگکووک:باشە لی مینسیۆ بۆخۆت باسی کوڕی ئەم و ئەو بکە منیش هیچ ناڵێم
مینسیۆ:باشە داوای لێبووردن ئەکەم
کاتێک تەواو بووین لە نان خواردن ڕۆشتینە پۆل و دانیشتین زۆر چاوەڕێی مامۆستامان کرد بەس ناهات،قوتاببەیک بە ڕاکردن هات و خەنە بەسەر لێویەوە بوو
؟؟؟:هاوڕێیان مامۆستا نەهاتۆتەوە و پۆلەکەی ئەودیویش کەسی لێ نییە،ڕۆژ ڕۆژی خۆمانە
زۆر دڵخۆش بووین قسەمان ئەکرد بەس جۆنگکووک و مینسیۆ سێری دواوەیەن نەکر زۆر سەیر بوو
جیمین:بۆکجوو ئەتەوێ یاری لەگەڵ من بکەی
بۆکجوو:یاری چی؟
جیمین:بە مۆبایل
بۆکجوو:نا دەمەوێ لە مۆبایل دووربکەومەوە دوێنێ شەو بە درێژایی شەوەکە مۆبایلەکەم پێ بوو
جیمین:باش
سەرم بۆ ماوەیەک لەسەر مێزەکە دانێ چوونکە هیچ نەبوو بیکەم مینسیۆ و جۆنگکووکیش ئەو یارییە ئەکەن و قسە ئەکەن
یەکێک منی هەستان
؟؟؟:بۆکجوو ئەتوانی یەک دەقە بێیت ئیشم پێتە
سەرم بەرز کردەوە جینیۆنگ بوو
بۆکجوو:باش
جیمین دەستی جینیۆنگی گرت پێش ئەوەی بڕۆین
جیمین:جینیۆنگ سوێن دەخۆم یەک شت لە بۆکجوو بکەیت خۆم دەزانم چی دەکەم
جینیۆنگ:واز بێنە دۆڕاو
جیمین ویستی لێیبدات
من وەستانم
بۆکجوو:جیمین من باش دەبم خەمت نەبێ
من و جینیۆنگ ڕۆشتین ڕۆشتین بۆ ئەو پۆلەی کە هیچی لێ نییە کەس کەسیشی لێ نەبوو،دەستی بەردام من لە بەردەمی وەستابووم و ئەویش لەسەر تەختەکە دانیشتبوو
جینیۆنگ:کەواتە ئەو گەمژەیە ناوی جیمینە
بۆکجوو:بەڵێ..بەڵام تکایە وا بانگی مەکە
جینیۆنگ:بۆچی نا؟
ئەو هاتە پێشەوە و منیش دەچوومە دواوە هەتا پشتم بەر دیوارەکە کەوت،هەردوو دەستی ڕێگەیان لە من گرتبوو
جینیۆنگ:تۆ گرنگی بەو دەدەیت،لەوەی کە یەکێک زۆر زۆر تۆی خۆشدەوێت
بۆکجوو:جینیۆنگ......بووەستە
جینیۆنگ:بۆچی بووەستم،تۆ هی منی
هاواری دەکرد بە سەرما،منی بێدەسەڵاتیش هەر ئاو بە چاوما دەهاتە خوارەوە
ویستی ماچم بکات بەڵام سەرم بردە ئەولاوە بەلام هیچ سوودی نەبوو چونکە ئەو ماچی ملی دەکردم
مینسیۆ هاتە ژوورەوە
مینسیۆ:ئەوە تۆ چی دەکەیت کوڕی سۆزانی
جینیۆنگ:کەواتە ئێستا من دوو بوکە شووشەم هەیە
مینسیۆ:منسیۆ بڕۆ بانگی بکە!
---
MINSEO'S POV.
کاتێک بۆکجوو وتی ئەو بانگبکات من زانیم کە مەبەستی جیمینە بە ڕاکردن چوومەوە بۆ پۆل
جیمین:ئەی کوا بۆکجوو؟
مینسیۆ:ج-جیمین یارمەتی ب-بۆکجوو بدە
جیمین:چیی؟؟؟چییی ڕوویداوە!!!؟؟؟
جیمین ڕایکرد وەک بڵیی هیچ ڕۆژێکی تر بوونی نیە لەسەر ئەم زەوییە
جۆنگکووک:مینسیۆ بۆچو جیمین بە شڵەژاوی ڕۆشت
دەستم کرد بە گریان چونکە هەموو ئە هۆکارە من بووم وە جۆنگکووک باوەشی کردم بۆ ئەوەی دڵنەوایم باتێ
مینسیۆ:جۆنگکووک تۆ ڕاستت ئەکرد من نەدەبووایە هەرگیز باسی جینیۆنگم بۆ بۆکجوو بکردایە
من و جۆنگکووک خۆشەویستی یەکین بەڵام هەرگیز بە جیمین و بۆکجوومان نەوتووە کەوا ئێمە یەکمان خۆشدەوێت وە ئەم پەیوەندییە لەو کاتەوەی یەکترمان ماچ کردووە
---
JIMIN'S POV.
ڕامکرد بەرەو ئەو ژوورەی مینسیۆ پێی وتم
وە ڕۆشتم و جنیۆنگم لە بۆکجوو دوور خستەوە و بۆکزێکم پیە کێشا و بۆکجوو شۆک ببو و لەسەر عەرزەکە دانیشتبوو و دەگریا
جینیۆنگ:باشە کەواتە کەپڵە جوانەکان هەمیشە یەکتر ڕزگار دەکەن،ئەم ڕۆژەت بیر نەچێ پارک جیمینی نەفرەتی
جینیۆنگ ڕۆشتە دەرەوە کە هەموو دەمی خوێن بوو
دانیشتم لەبەردەم بۆکجوو داستم گرت بە دەمووچاوییەوە
جیمین:تۆ باشی
بۆکجوو:بۆچی من؟بۆچی؟جیمین بۆ من؟من زۆر لاواز بووم!بۆ ناتوانم پارێزگاری لە خۆم بکەم
جیمین:ئاا~~مەگری من لێرەم تەواو وە تۆ زۆر بەهێزی!
بۆکجوو باوەشی پیا کردم و دەگریا زیاتر و زیاتر وای کرد هەموو جلەکانم تەر ببن
بۆکجوو:سپاس بۆ یارمەتیدانم و هەموو کاتێک لەگەڵ من بووی
جیمین:ئەمە کاری منە
بۆکجووم هەستان و ڕۆشتینەوە بۆ پۆل
مینسیۆ:بۆکجوو تۆ باشی!
بۆکجوو:من باشم بمبۆتی تۆ گریاوی
مینسیۆ:بۆکجوو زۆر داوای لێ بووردن دەکەم
بۆکجوو:بۆچی؟
مینسیۆ:ئەمانە هەموو خەتای من بوون
---
BOKJOO'S POV.
مینسیۆ دەستی کردەوە بە گریاب منیش باوەشم پیا کرد
بۆکجوو:یاا مینسیۆ مەگری ئەو تەنها خۆی کوڕێکی خراپە هیچ خەتای تۆ نەبوون بەڵکو من دەبێت سپاسی تۆ بکەم لەبەر ئەوەی کە تۆ جیمینت ئاگادار کردەوە
بۆکجوو:سپاس....
ڕۆشتینەوە بۆ ژوورەکەمان
جۆنگکووک:بۆکجوو تۆ دەزانیت ئەو گەمژانە تا ئێستا نەیان توانیوە کامێراکان چاک بکەن
جیمین:یانی ئەونە گێژن
جۆنگکووک:ئەروەڵا
بۆکجوو:دەی با خۆشی خۆمان دە بڕین
جۆنگکووک:بۆستن!
جیمین:چییە؟
مینسیۆ:من و جۆنگکووک دەمانەوێت شتێکتان پێ بڵێین
بۆکجوو:ئەم شتتە چییە؟
جۆنگکووک:داوای لێبووردن ئەکەم بۆکجوو
جیمین:یەکێک تێم گەیەنێت باسی چی ئەکەن ئێوە
مینسیۆ:من و جۆنگکووک خۆشەویستین!
بۆکجوو:ئێ...
جۆنگکووک:چی ئێ ئەوەیە!
بۆکجوو:ئنجا ئەوە داوای لێبووردنی بۆ چییە،دەمێکە ئەزانم
جۆنگکووک سێری مینسیۆی کرد مینسیۆش بە هەمان شێوە
جۆنگکووک:مینسیۆ تۆ خۆت پێت وتووە
بۆکجوو:یاا یاا من خۆم زانیم و هەستم پێکرد
[خۆشییەکە جیمینە حەپەساوە و ئاگای لە دنیا نیە لە مەسەلە تێناگات😹]
بۆکجوو:جیمین ئەوە چییە؟
جیمین:وااااا ئێ بۆکجوو هیچ نەبووایە تۆ بە منت بوتایە
بۆکجوو:یانی تۆ ئەونە کام عەقلی هەستت پێ نەکرد
جیمین:نەوواڵلە
بۆ جیمینمان باس کرد
_____________________________________
هۆپ یۆ ڵایک ئت

ڤۆت بۆ پاڕتی زیاتر

💜LUV YOU ALL💜
862 words

...هـــــاوڕێ...[kurdish]Where stories live. Discover now