ئێستا ئێمە لەبەردەم کۆلێژەکەین
هەموومان لە باخی کۆلێژەکە چاوەرێمان دەکرد تاوەکوو ناوی گروپەکەمان بانگبکەن و بچینە ژوورەوە و کلیلی ژوورەکەمان ببەین
وە گرووپەکەی ئێمە ناوی(بێڕی)ییە لەبەر ئەوەی ئێمە ئارەزووی خواردنی بێڕییەکان دەکەین
مینسیۆ:بۆکجوو من ناتوانم دانیشم
بۆکجوو:من پێم وتی ئەم جلانە لەبەر مەکە ئەبی بە فلیم
وە لەو کاتەیا ناوی گرووپەکەی چانییۆڵیان خوێندەوە و کە هەموویان کوڕن بەڵام ئەمان ٦ کەسن
مینسیۆ:ئەی خوایە گیان ئەی خوایەگیان!!!ئەو هەموو جوانییە چییە!!!
کاتێک چانییۆڵ بە بەردەم ئێمە ڕۆشت سڵاوێکی بۆ مینسیۆ کرد
جۆنگکووک جاوی هەڵسووڕاند
مینسیۆ:بۆکجوو!!!ئەوەت بینی
بۆکجوو:بەڵێ خۆ کوێر نیم
جۆنگکووک:مینسیۆ ئەتوانی دابنیشیت؟
مینسیۆ:جلەکانم زۆر کورتن
جۆنگکووک جانتاکانی خستە سەر یەک تاکو مینسیۆ دابنیشێت لەبەر جلەکانی
وە کاتێک ناوی خوێندینەوە چووینە ژوورەوە و بەرامبەر باڕێوبەر ووستاین وە دەستی کرد بە قسە
بەڕێوبەر:من پێش ئەوەی کلیلی ژوورەکەتان بەمێ چەن یاساییەک هەیە کە دەبێت هەموو قوتابییەک بیکات
١-لەم کۆلێژە نابێت هیچ کەس خۆشەویستی هەبێت
٢-ئێرە لە لە هەموو کۆلێژەکانی تر جیاوازترە لێرە ئەبێ بە جلی کۆلێژ بێن بۆ پۆلەکانتان
قسەکەم پێ بری
بۆکجوو:ئمم-ببورە بۆ پرسیار ئەکەم بس من کە لە ئەمریکا بووم هاوڕێکانم کە ئەچوون بۆ کۆلێژ جلیان دەکڕی پێش ئەوەی بڕۆن وە خۆشەویستیشیان هەبوو
بەڕێوبەر:ئێرە ئەمریکا نییە
بۆکجوو:ببورە
بەڕێوبەر:وە ئێوە تەنها لە ڕۆژی هەینی ئەتوانن ئازاد بن واتە بچنە دەرەوە،وە ئەمەش کلیلەکەیە،وە ئەبێ هەموو شەوێک سەعات ٩ بخەون
بۆکجوو:زۆر سپاس
ئێمە ئێستا لە لە هۆڵی قوتابخانەکەین و من بە دوای ژوورەکەمان ئەگەڕێم جیمین هەر ٤ جانتاکەی هەڵگرتووە لەبەر ئەوەی ئەو دۆرا لە یاری بار وەرەقە مقەست جۆنگکووک و مینسیۆ بە جیمین پێئەکەنن
بۆکجوو:ئەوەتا!!ژووری ١٤٥ ئەوەتا!!
چووینە ژوورەکەوە یەک ئاوێنە و ٤ سیسەم و یەک کەنتۆری تیا بوو کە دەبوایە هەموو جلەکانمان بخەینە ئەو شوێنە بچووکەوە
{دوای ١ سەعات}
هەموومان لەسەر سیسەمەکانی خۆمان دانیشتین و یارمان دەکر بە مۆبایلەکانمان
مینسیۆ:من برسیما~~~
جیمین:منیش
ئێمە قسەمان دەکرد لەپر گوێمان لە تەپەی قاچ بوو بەڕەوڕووی ژوورەکەی ئێمە ئەهاتن مینسیۆ خێرا گلۆپەکانی کوژاندەوە و هەموومان خۆمان کرد بە خەوتوو،دەرگاکەیان کردەوە و سێرێکیان کرد و ڕۆشتن
بۆکجوو:مینسیۆ من وتم دەرگاکان داخە مانگا
مینسیۆ:ئێ بەخوا دامخست
بۆکجوو:ئێ کوا زۆر داتخستبوو
جۆنگکووک:هێی گەمژەکان وا دەزانن من خواردنەکانمان لە بیر دەکەم
جیمین:مە بەستت چییە
جۆنگکووک:من خواردنم پێیە
مینسیۆ:وااااااا جۆنگکووک شییی~~~
جیمین ڕۆشت و سێری دەورووبەری ژوورەکەی کرد و کامێرای نهێنی لێ بوو
جیمین:کامێرای لێیە!
جۆنگکووک:ها؟
بۆکجوو:جۆنگکووک ئەو کۆمپیوتەرەت هێناوە کە هاکمان پێ دەکر
جۆنگکووک:ئەیچۆن!
بۆکجوو:کەواتە تۆ لەگەڵ مینسیۆ هاکەکە بکا من و جیمینیش ئەڕۆین کلیلەکان ئەبەینە دەرەوە فڕێی ئەیەین
مینسیۆ:تۆ شێتی چۆن ئەوە بکەین
جیمین:بۆ تا ئێستا وامان نەکردووە
مینسیۆ:ئێ باش کاک جیمین تۆ سپییەکەرەکانت هێناوە
جیمین:حەیفت نەکرد~ئەی چۆن هێناومە
مینسیۆ:دەی کاک جۆنگکووک هاکەکە بکە
{دوای ٣٠ دەقە}
جۆنگکووک:تەواو جیمین و بۆکجوو بڕۆن من ئەتوانم ئێستا هەموو پۆلەکان ببینم
مینسیۆ:سێریان مەکە!
جۆنگکووک:بۆ؟
مینسیۆ:تەنها سێریان مەکە ئەها چەن کچی لێیە ئەگینا بە باوکت ئەڵێم
جۆنگکووک:دە باش ئیتر،بەس ئەزانن ٢٠٠ ژووری لێیە ئێرە
بۆکجوو:یانی ٢٠٠ کامێرا هەیە
جۆنگکووک:زیاتریش
جیمین:دە با بڕۆین بۆکجوو برسیمە!!
من و جیمین ڕۆشتینە دەرەوە وە بەدوای ئەو دوو پیاوە ئەگەڕاین زۆر گەڕاین وە لە کۆتاییا دۆزیمانەوە پیاوەکان خەوتبوون من ڕۆشتم کلیلەکانم لە پیاوەکە دزی و ڕامکرد من و جیمین هەر هاڵبەز و دابەزمان ئەکرد لە خۆشییا،ویستمان بڕۆینەدەرەوە بۆ ئەوەی کلیلەکان فرێ بدەین
جۆنگکووک:هاوڕێیان بۆستن پاسەوانی لێ ییە
بە سپیکەرەکە پێی وتین
جیمین:هیچ ڕێگەیەک نییە چی بکەین
مینسیۆ:بیرۆکەیەکم بۆ هاتەوە
مینسیۆ هاتە خوارەوو و بە بەردەم من و جیمین دا چوو بۆ لای پاسەوانەکە من و جیمینیش خۆمام شاردبۆووە
مینسیۆ:ببورە-
پاسەوان:تۆ چی دەکەیت لێرە
مینسیۆ:ببورە بەس هاوڕێکەم لە دەستشۆرەکەبوو هەست ئەکەم لە تەوالێتەکە خەوی لە کەوتووە هەر نایەتە دەرەوە ئەتوانی بمبەیت بۆ شوێنێک لێرە نزیک بێت بۆ قوتابییان
جۆنگکووک:ئەو زۆر کیوتە
پاسەوان:باشە وەرە لەگەڵم مناڵی بچووک
مینسیۆ:باشە
کاتێک ئەوان ڕۆشتن من و جیمین بە ڕاکردن ڕۆشتین کلیلەکانمان فڕێ یا،من و جیمین ویستمان بڕۆینە ژوورەوە بەڵام مینسیۆ و پاسەوانەکە دیسان هاتنەوە
پاسەوان:تۆ بۆ هاتییتەوە بە دواما
مینسیۆ:ناتوانم ژوورەکەم بدۆزمەوە دیسان یارمەتیم ئەوێ
پاسەوان:ژووری چەن؟
مینسیۆ:وابزانم ١٩٨-٢٠٠١ بوو
ئەوە زۆر لە ژوورەکەی ئێمە دوورە کەواتە ئێستا زانیم کە مینسیۆش مێشکی هەیە!
پاسەوان:دوامکەوە
من و جیمین دیسان ڕامانکرد بەڵام من نامتوانی لەبەر ئەووی زۆر هیلاک بووم دەستم لاسەر ئەژنۆکانم دانا لەبەر ئەوەی زۆر هیلاک بووم
جیمین:بۆکجوو خێرابکە
بۆکجوو:ناتوانم
جیمین جێرا هات و منی کردە باوەش و ڕایکرد
وە دواتر بە ڕاکردن چووینە ناو مەسعەدەکە لەبەر ئەوەی مینسیۆ ئەو پاسەوانە داماوەی بە قادرمەکان بردۆتە سەرەوە
دوای ئەوە ڕۆشتینە ژوورەوە
جۆنگکووک:ئەی کوا مینسیۆ
جیمین:لەگەڵ ئەو پیاوە داماوەیە
{دوای ٥ دەقە}
مینسیۆ هاتە ژوورەوە و سەری دەرهێنا بۆ ئەوەی پاسەوانەکە ئێمە نابینێت
مینسیۆ:زۆر سپاس
بۆکجوو:وام زانی ناگەڕێیتەوە
مینسیۆ:گوبخۆ خۆ بۆ تۆم نەکردووە بۆ خواردنەکانم کردووە
جیمین:دەی با یاری بکەین!!
بۆکجوو:وااااا ئەمڕۆ زۆر خۆشە!!!!!
جۆنگکووک:ئەمەش خواردنەکان
دوو شیرمۆزی تیا بوو جۆنگکووک ئەوەی خۆی شاردبۆووە مینسیۆش خۆی هەڵدا بەسەر خواردنەکانا بۆ ئەوەی شیرمۆزەکەی تر بەرێ
بۆکجوو:جۆنگکووک ئەو شیرمۆزەم بەرێ هەتا توڕە نابووم....
زۆر بە هادئی وتتم
جۆنگکووک:نەخێر
زۆر بە ئاسانی جوابی دایەوە
بۆکجوو:وتم بمەرێ!!!!
هاوارم کرد بە سەریا
جۆنگکووک:ئەڵێم نایەم!
بۆکجوو:توخوا جۆنگکووک!..
جیمین:بۆکجوو پێویست ناکات خۆت هیلاک بکەی چونکە جۆنگکووک ئێمە ئەفرۆشێ بۆ یەک شیرمۆز بەیانی بیکڕە
بۆکجوو:خحت ئەبینیتەوە جیۆن جۆنگکووکی نەفرەتی
جۆنگکووک:ئێستا یاری بوێری یان ڕاستی ئەکەین
جۆنگکووک دەبەکەی سوڕاندەوە و جیمین دەرچوو
جۆنگکووک:جیمین بوێری یان ڕاستی
جیمین:ڕاستی
جۆنگکووک:تۆ کڕەشت هەیە
جیمین:نەخێر بەس زۆر کەس هەیانە لەسەر من
بۆکجوو:وەک ڕۆس ئەو زۆر بێزارکەرە
جیمین:بەڵێ وە من ڕاستی ئەڵێم
جۆنگکووک:باش بەس ئەبێ من هەموو جارێ دەبەکە بخوڵێنمەوە
بۆکجوو:بۆ تۆ چیت؟
جۆنگکووک سێرێکی جیمینی کرد و پرسی
جۆنگکووک:جیمین من کێم
بۆکجوو:دە باش کاکە قسەیەکمان کرد
دووبارە جۆنگکووک دەبەکەی سوڕاندەوە
جۆنگکووک:مینسیۆ!!!
مینسیۆ ئەیزانی کە ئەو دەرچووە بەس ئاگای لە دوونیا نەبوو هەر خواردنی ئەخوارد
[ناهەقی ناگرم بەسەر ئەو هەموو قادرمەیە ڕۆشتووە😹]
جۆنگکووک:بوێری یان ڕاستی؟
مینسیۆ:ڕاستی
جۆنگکووک:مینسیۆ یەکەم ماچت لێ بوو؟
مینسیۆ بە دەم خواردنەوە کە ئاگای لە هیچ نییە
مینسیۆ:تۆ..
جیمین،بۆکجوو،جۆنگکووک:موێێێێێێێیێێێێێێێیێێیێێ!!!؟!!!!؟!
مینسیۆ:نا-نا من هیچ مەبەستم ئەوە نەبوو جۆنگکووک گێژە-من لێرە نەبووم-مینسیۆ تۆ لە کوێ بوویت
بۆکجوو:ئەوە ڕاستە جۆنگکووک؟
جۆنگکووک:من ویستم ئەم پرسیارە بۆ بۆکجوو دابنێم بەڵام بە دەمما هات جۆنگکووکو گێژ
جیمین:ئەمە چۆن ڕوویدا
مینسیۆ:کاکە لە ئەمریکا بووین لە قوتابخانەی ناوەندی بووین و بەڵام هاوین بوو بیرتان یەت ئەو شەوەی هاتینەوەوە لە ئاهەنگی کۆتا ڕۆژی قوتابخانەی ناوەندی زۆر زۆر مان خواردبۆووە ئیتر ئاوا،بە بۆنەو ئەو من یەکەم ماچم چانیۆڵ نەبوو!
جۆنگکووک:گوبخۆ بەس ناوی ئەو کوڕە بێنە!!!
هاواری بەسەر مینسیۆیا کرد
بۆکجوو:باش تەواو بەس هەڵەیەک بوو
دووبارە جۆنگکووک دەبەکەی سووڕاندەوە
جۆنگکووک:کیم بۆکجوو!!!!!!
جۆنگکووک زۆر دڵ خۆش بوو کە من دەرچووم
جۆنگکووک:بۆکجوو بوێری یان ڕاستی؟
بۆکجوو:هەمووتان ڕاست بوو با من بوێری بێت!
جۆنگکووک:تۆ و جیمین زۆر بە ماچەکەی من و میسیۆ پێکەنین منیش ئەمەوێ پێبکەنم پێت دەڵێم کە جیمین ماچ بکەیت لەبەر ئێمەدا
جیمین:چیی؟؟
بۆکجوو:من ناتوانم ئەو ماچ بکەم
جۆنگکووک:جا من حەقم چییە
بۆکجوو:پرسیارم لێ بکە ڕاستی هەڵئەبژێرم
جۆنگکووک:no....
بۆکجوو:فاک یۆ
لە جیمین نزیک بوومەوە هەەچەندا زۆر شرمم دەکرد لەبەر ئەوەی کە ئەو هاوڕێمە چەند ساڵە،وە لە کۆتایدا ماچم کرد
جۆنگکووک پێمان پێدەکەنیی
جۆنگکووک:وامدەزانی قەت نایکەیت،قەینا بەیانی شیرمۆزیشت بۆ ئەکڕم
بۆکجوو:بێدەنگ بە نەفرەتی
ئێمە ئەو شەوە تا وەکو سەعات ٣ شەو یاریمان کردووە و قسەو پێکەنیوین
________________________________________________________
ئنجا هۆپ یۆ ڵایک ئت
پلیز ڤۆت1225words
💜LUV YOU ALL💜
YOU ARE READING
...هـــــاوڕێ...[kurdish]
Fantasiسڵاو م بۆکجوو'م(واتا ن/ت) من ١٧ ساڵم بەڵام تەمەنم گونجاو نەبوو بۆ قوتابخانە واتا من ساڵێک لە قوتابییەکانی پۆلەکەمان مناڵترم،من لەگەڵ خێزانەکەم دەژیم لە ئەمریکا بەڵام لە ڕاستییا بە ڕەچەلەک خەڵکی کۆرییای باشوورین(کە وا ئەڵێم ئیتر مەیکەن بە تەیارە چیرۆ...