(ئێستا بۆ ماوەی ٧ مانگە من جیمینم نەبینیوە تەنها مینسیۆ و جۆنگکووکم دەبینی،جیمین دەیەوێ من ئاشتی بکەمەوە،وە لە پۆلیش لەگەڵ ئەو دانانیشم،هەموو شەوێک دەخۆمەوە بەبێ ئەوەی ئەوانەی ژوورەکە بزانن،ئێستا کاتژمێر ٣ی بەیانییە من دەخۆمەوە و بەیانی ئاخیر ڕۆژی ئێرەمە و شەهادە وەردەگرین و دوای ٢ مانگی تر ئنجا دەڕۆینەوە بۆ ئەمریکا)
{سەعات ٩ی بەیانی}
تەقەی دەرگا زۆر بە قایمی هات
مینسیۆ:بۆکجوو!!!!!!!
مینسیۆ هاتە ژوورەوە و هاواری بەسەردا کرد
مینسیۆ:هەستە بۆکجوو کاتژمێرێکی تر ئاهەنگەکە دەست پێ دەکات خێرا جلەکانت لەبەر بکە!!
هاواری کرد بەسەرما منیش بەتانییەکەم دا بەسەر خۆما بەتانییەکەی لابەرد
مینسیۆ:دیسان خواردووتەوە؟
بۆکجوو:مینسیۆ تکایە داوای لێبووردن دەکەم ناتوانم خۆم بگرم!
دەستم کرد بە گریان کاتێک هێشتا لە سەر سیسەمەکەمم
مینسیۆ:بۆکجوو~~هەستە دەی تۆ ئێمەت هەیە تۆ ڕۆژێک دەڕۆیت و پێی دەڵێیت داوای لێبووردن دەکەم
مینسیۆ منی هەستاند ق بردمی بۆ گەرماو خۆم شۆرد و مینسیۆ جلەکانی بۆ دانابووم منیش لەبەرم کرد و مینسیۆ قژی بۆ وشک دەکردمەوە و منیش مەیک ئەپم بۆ خۆم دەکرد
مینسیۆ:واووو~~شازادەکەم زۆر جوانە
جۆنگکووک هاتە ژوورەوە
جۆنگکووک:مینسیۆ خێراکەن با بڕۆین
مینسیۆ:ئا باشە باش ئێستا دێین
مینسیۆ سێری منی کرد
مینسیۆ:هەوڵبدە نەگریت ئەگینا ئابڕووت دەچێ باش
بۆکجوو:ب-باش
ڕۆشتینە خوارەوە هەمووان دانیشتبوون ناویان دەخوێندرایەوە و گوڵیان وەردەگرت،ناوی مینسیۆ و جۆنگکووک دەمێک بوو خوێندرابۆوە چاوەڕێی منیان دەکرد،ناوم خوێندرایەوە و ڕۆشتم گوڵەکەیان یا پێم و ڕەسمان گرتم و ڕۆشتم بۆ لای مینسیۆ و جۆنگکووک
جۆنگکووک:ئێ بۆکجوو ئیتر خوێندن تەواو
مینسیۆ:بۆکجوو ئێمە شتێکی تریشمان هەیە بۆ تۆ
جۆنگکووک:تۆ ئێستا خوشکی کچێکی زۆر بچووکی
بۆکجوو:یانی چۆن ناوی چییە؟
مینسیۆ:هایی بۆکجوو تۆ زۆر گێژیت ئەو ناوی نییە!
کاتێک بیرم کەوتەوە دایکم دووگیان بوو پێم وت من ناوی لێ دەنێم،وە پێشی نەوتم کچە یا کوڕ،بۆیە ئێستا ئەزانم کچە هاوارم کرد و داستم بە دەممەوە بوو لە شۆک بوونا
بۆکجوو:بەڵام باوکم بە منی نەوتووە؟
جۆنگکووک:جیمین پێی وتین دیارە باوکت بەوی وتووە؟
خۆشتیەکە لەسەر دەمم لاچوو و دڵم پڕ بوو کاتێک ناوی ئەوی هێنا
مینسیۆ:نا نا نا نەگری!!
مینسیۆ پێی وتم و مۆبایلکەی دەرهێنا
مینسیۆ:دەی دەی ڕەسمت ئەگرم پێبکەنە!!
بە زۆر خۆم دڵخۆش کرد و ڕەسمەکەی گرتم
YOU ARE READING
...هـــــاوڕێ...[kurdish]
Fantasyسڵاو م بۆکجوو'م(واتا ن/ت) من ١٧ ساڵم بەڵام تەمەنم گونجاو نەبوو بۆ قوتابخانە واتا من ساڵێک لە قوتابییەکانی پۆلەکەمان مناڵترم،من لەگەڵ خێزانەکەم دەژیم لە ئەمریکا بەڵام لە ڕاستییا بە ڕەچەلەک خەڵکی کۆرییای باشوورین(کە وا ئەڵێم ئیتر مەیکەن بە تەیارە چیرۆ...