< 60 THE END >

1.5K 229 382
                                    

Hii
°
°
°
°

سوپرایز

Vote before reading

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

^^^^^^^^^^^^^^^

لە دەرگای دادگاکە هاتنە دەرەوە یسۆل بە هاتنی ئەوان خێرا هەلسا

کریس (پێم وابوو ڕۆشتوە!) بەخۆی وت یسۆل خێرا بەرەو ئەو چوو

کریس دەستە کەلەپچە کراوەکانی هەنێ بەرز کردەوە تاوەکو ئەو بێتە نێوان قۆلەکانی ئەوەیتریش ئەوەی کرد و دەستەکانی لەملی ئەو ئاڵاند لەسەر پەنجەی قاچەکانی وەستابوو

یسۆل، ببورە من هەلە بیرم کردەوە فرمێسکەکانی دەرژاندە لەسەر شانی کریس و تەڕی دەکردن

کریس، من ببورە کە خراپ بووم بێ بیرکردنەوە ئازارم دای بە چرپە وتی کە تەنها ئەم دوانەیان دەیان توانی بی بیستن دەستە داخراوەکانی خشاند لە تالەکانی قژی

پۆلیس، دەی خێراکەن ئێمە پێویستە بڕۆین بە دەنگی بەرز وتی ئەوانیش لەیەکتر جیا بوونەوە

کریس، تۆ تەنها چاوەڕێم بە و ئاگات لە دوو بچکۆڵەکە بێ یسۆل بە دلێکی پرەوە سیری کرد

یسۆل، مەبەستت چییە؟ بە چاوی پڕ لە فرمێسک پرسی

کریس، وە لە مالەوە مەرۆنە دەرەوە بەم قسەی یسۆل برۆکانی گرژ دەرخست

کریس، ههههه گالتەم کرد تۆ تەنها چاوەڕێم بکە من دەگەڕێمە.... کۆتا قسەی تەواو نەکرد پۆلیسەکە قۆلی راکێشا و لەگەل خۆی برد

یسۆل ئەژنۆکانی خستە ئەرزەکەی دەستەکانی بە ڕووخساری بلاو کردەوە

سیهون، بۆچی دەگری ئەو زۆری پێناچێت نەم دەزانی بەرام بەر ئەو بەم خراپییە تێک دەشکێم وتی کاتێ لە دەرگای دادگاکە هاتە دەرەوە و دەستەکانی خستبوە گیرفانی

یسۆل، بۆچی دژی ئەو بووی ئەو متمانەی تەواوی بەتۆ هەبوو هەلسایە وە و بە سەردەستی جلەکانی فرمێسکەکانی سڕی

سیهون، تەنها هەڵەیەک بوو بە ئاسای وتی

یسۆل، تۆ دەلێی هەڵە ئاوا بەئاسانی ئەو بەهۆی هەلەیەک ڕۆشتە زیندان تۆ ئەوە دەزانی بە هەستێکی پڕ لە توڕەی پێی وت و دەستی ئاماژەی ئەو شوێنە دەکرد کە کریسیان لێوە برد

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now