روونکردنەوەی چیڕۆکەکە

607 95 88
                                    

سلاو

ئەم پارتە دەبێتە ڕوون کردنەوەیەک و هەستەکانم بۆ چیڕۆکەکە

^^^^^^^^^^^^^^

دەزانی بۆچی چیڕۆکەکەم ناوی پەڕاوی رەش و سپیە؟

لەوانەییە تاوەک و ئێستا نەتزانیبێ..!؟

لەژیانی هەر تاکێک لە ئێمە کۆمەڵێ هەلە و خراپە بوونی هەییە کۆمەڵێ چاکە بوونی هەییە

بەلام ئێمە ئەوانە نابینی کە دەیکەین..!

من پەراوێکم دروستکرد بۆ یسۆل لە چیڕۆکەکە کە ئەو کردارانەی بەرامبەری دەکران لە ژیانیدا بینوسێتەوە

پەڕاو ڕەشەکانی پڕکرد لە خراپیەکان کە بەرامبەری دەکران لەسەرەتادا بەلام

پەڕاو سپیەکەی کە هی چاکە بوون لەسەرەتا بەتاڵ بوو

بەلام لە کۆتای ژیانیدا ئەمانە پێچەوانە بوونەوە بە زانینی ڕاستی و ڕووی ڕاستەقینەی هەمووان
پەراوەکانی کردبوون بە هاوڕێی خۆی وایکرد ببێتە بەشێک لەژیانی

کۆمەلێ رووداوتان بەدی کرد کۆمەلێ ئالۆزی لەژیان لەوانیە بەلاتانەوە قورسبێ ئەم رووداوانە بۆ ژیانی مرۆڤ بەلام ئەمە ژیانە رووبەڕووی هەنێ کەس دەبێتەوە

هەلە تێگەشتنێکی بچوک تەواوی ژیان وێران دەکات گەر لە سنورێک نەیوەستێنینن

وەک ئەو هەڵەی کریس کردی لەسەرەتا کە بە هەلە لە یسۆل گەشت ژیانی سەراو ژێر کرد تەنها بە هەلەیەکی خێزانی

وە کوشتنی خۆشەویست و دایکی کریس ئەوی برد بۆ کۆمەلێ نەخۆشی نەهامەتیەکانی ژیانی

"ژیان خۆی شوشەیەکە درزێکی بچوک بەرەو شکانی کۆتای دەبە"

ئێمەش مرۆڤین

تێکدەشکێنن و لەناو دەچین

تا بمێنی و سەختی بکێشی زیاتر لە ژیان دەگەین زیاتر لە دەوروبەرمان دەکەین کە چیان لێمان دەوێ!

بەلام ئەم ژیانە مەرج نیە بە خۆشی هەمیشە کۆتای بێ وە مەرجیش نییە بە ناخۆشی کۆتای بێ

بۆ هەموو کەسێکیش نییە بە ئازادانە تێیدا بژی بەهەر جۆرێک بییەوێت

ئەگەر باش ڕەفتار لەگەل ژیان نەکەی ئەوە ئەویش بە شێوازی خۆی مامەلەت لەگەل دەکات

زۆر وریابە

زۆر ئاگاداربە کە چی دەکەی لە ژیان و چ هەنگاوێ دەهاوێژی.....

^^^^^^^^^^^^

هیوادارم چیرۆکێکی چێژ بەخش بوبێت

لێرەدا دێمە کۆتای ئەم چیڕۆکەم
هیوادارم لە چیڕۆکە کانی ترم هاوکارم بن 💕

بای بای

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now