مارلین:سوپاس بۆتۆش"وام وتو دانیشتم"(Marlin pov)
پاش ٢٠ خولەک لە چاوەڕوانی من ھێشتا لێرەم ئەمەوێت کەسێک بێتو بڵێت کەئەو باشە بەڵێ من ئەوەم ئەویست بەڵام مەحاڵ بو بە ٢٠ خولەک ئەو چارەسەر بکەن چونکە ئەو لە سەری درابو کە ناتوانرێ وا بە ئاسانی بە ھۆش خۆی بێتەوە بەڕاستی گەر من کارێکی وام نەکردایە ئێستا جونگکوک لەگەڵ منا ئەبوو لەسەر یەک جێگا ئەبوین و ئەو کارەشم لەگەڵ تایھیۆنگ نە ئەکرد من ئەمەوێت لێرە بڕۆم تاوەکو منی لەبیر نەمێنێ من بڕیارم یا ھەر کە بوبە ٤ بە یانی لێرە بڕۆم فڕۆکەشم ئامادەبو
(End marlin pov)
After 6 hours later
مارلین:خانمەکەم من ئەبێت لێرە نەمێنم تکایە باش ئاگاداری جونگکوک بن تکایە"وام وت کاتێ دەستی پەرستارەکەم گرتبوو بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ئەو قسانەم ئەکرد"
پەرستار:خاتون تکایە نەخۆشەکە حاڵی زۆر خراپە پێویستی بە کەسێکە ئەو بەم نزیکانە بە ئاگایەت بۆیە تکایە لەلای ئەوبە"وای وت کاتێ دەستێکی لەسەرشانم دانابوو بەدەستێکی کەشی دەستی گرتبوم"
مارلین:من ناتوانم لەگەڵ ئەو بمێنمەوە بۆیە تکایە پێی بڵێ لە ڕوداوەکە لەویشیان یابوو ئەویش گیانی لەدەست یاو ناشتمان"وام وتو دەستیم دورخستەوە تاوەکو ڕێگەم بات کەبڕۆم"
پەرستار:بەڵام خاتون ئێمە...."نەمھێشت قسەکەی تەواو بکات و پێم وت"
مارلین:تەنھا ئەوە بکە ئێستا ئەڕۆم بۆکۆتاجار ئەیبینم سوپاس بۆھەموشتێک"وام وتو چومە ژورەوە بۆلای ئەوپیاوەی کە لەخۆمم خۆشتر ئەوێت بەڵام خیانەتم لێکردچومە ژورەوە تا بۆ کۆتاجار بیبینم و ماچی بکەم"
(Marlin pov)
چومە ژورەوە کاتێک ئەو ڕوخسارە جوانەو ئەوجەستە بێھێزەم بینی کە وەکو بوکەڵەیەک لەسەر جێگاکە ڕاکشاوەو بە سەختی ھەناسە ئەیات چومە پێشەوە لەسەر کورسیەکە دانیشتم و دەستم نزیکی ڕوخساری کردەوەو چاوم داخست دەستم بەھەمو بەشێکی ڕوخساریا ئەھێنا تاوەکو ھەست بەو ھەستەی ناخم بکەم کە چەنم خۆشەوێت و ناچارم بەجێی بێڵم بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە کە من پێویستە ئەو کارە بکەم دواتر چاوەکانم کردەوە تاوەکو فرمێسکەکانم بەجوانی بەدیار بکەوێت لەسەر چاوو ڕومەتم کە ئەوەش وام لێ ئەکات بێھێز بم پاش ماوەیەکی زۆر گریان سەرم نزم کردەوە تاوەکو ماچی بکەم ھەوڵم یا زۆر بەقوڵی تێکەڵی ھەستەکانم بم بەڵێ ھەر واشم کرد تێکەڵی ئەو ھەستەبوم ماچی لێوە شیرینەکەیم کرد کە وەکو شەڕابێکی بەچێژ تامەکەی لە سەر لێوەکانم جێگیر بوە بەڵێ دوای ماوەیەکی زۆر لەماچکردنی وەستام دور کەوتمەوە ھەر زو باوەشێکم لە شانەکانی یاو بەڕێکەوتم بۆدەرەوەو دەرگاکەم داخست پشتم لکاند بە دەرگاکەوەو بە توندی قاچم ئەکێشا بە زەویەکەیا تاوەکو ئازارەکەم بەرەڵا بکەم بەڵێ گریام بەڕادەیەکی زۆر وە گریانێکی شێتانە لە نەخۆشخانەکە ڕۆشتمە دەرەوەو بە پێ بەڕێکەوتم تاوەکو بە پاس بڕۆم بۆ فڕۆکە خانە گەشتمە جێگەی مەبەست وە پاسەکە وەستا و سوارکەوتم و لە تەنیشت کچێکەوە دانیشتم کە وەکو بوکەڵەیەک وابو ھیچ جوڵەی نە ئەکردوە چاوەکانی ئاوسابون لێم پرسی کە ئایا تۆباشی وەڵامی یامەوە وتی گەر ئەو باشبێت لەگەڵ ئەو کەسە منیش باش ئەبم
مارلین:تۆ ناوت چیە"وام وت سەرم دانەواند تاوەکو ڕوخسارە شێواوەکەی ببینم"
لینا: ناوم لینایە"وای وت سەیرێکی کردم"
مارلین:بۆکوێ ئەڕۆیت"وام وت زەردەخەنەیەکم کرد "
لینا:ئەمەوێت بچم بۆئەمریکا"وای وت بەدەنگێکی کز"
مارلین:بەڕاستی منیش بۆ ئەێ ئەچم"وام وت بە کەمێک دڵخۆشیەوە"
لینا:ئمھم"وای وت زەردەخەنەی کرد"
مارلین:زۆر باشە پێکەوە ئەڕۆین"بە زەردەخەنەوە وتم"
ماوەیەکی زۆر پێکەوە قسەمان کرد
YOU ARE READING
word"us" || jj.k✔︎
Romanceژیــــــانم بەحەسرەتەوە بەڕێ کرد بۆ ماوەیەکی یەکجار دورو درێژ جیۆن جونگکوک ئەم چیرۆکە ھەمو بیرۆکەکانی ھی خۆمە ھەمو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم