.
.
.
☆★☆
.
.
.
پایز
ساتێک بۆ پیربوونی گەڵا سەوزەکان و
رۆشتنیان.....
ئەو وەرزەی کەوا تەواو بێدەنگە لە جریوەی باڵندەکان.....
ئەو وەرزەی کەوا دارەکان وشک دەبن
لەتاو ئازاری دووری رۆڵەکانیان.....
ئەو وەرزەی کە ئاسمان شەوە تاریکەکان روناکدەکاتەوە.....
بەئاگری دڵی پڕ لە خەفەت و حەسرەتی
ئەوکەسانەی کەوا
کەوا ناتوانن هیچ شتێک لەگەڵ قەدەرە رەش
و پڕ نەهامەتیەکەی خۆیان بکەن....
شەوە بێدەنگەکان پڕ دەکات
لە قیژەی ئەو دڵە شکاو و روخاوانەی کەوا بەهۆی چارەنووسەوە دەناڵێنن و
چاوەرێی ئەودونیا دەکەن
تاکو سكاڵا
لەچارەنوسی بەدکار بکەن کەوا چەند نادادپەروەربووە.....
زەویە وشکەکە تەربکات بەفرمێسکی ئەو
دڵانەی کەوا
ئاوات بەمەرگ دەخوازن.....
بەڵام هێشتا چاوەرێی پەروەردگارن
کەوا کۆشکەروخاوەکەی نێو دڵیان سەرلەنوێ
بنیات بنێتەوەو شوێن برینەکان
سارێژ بکات......
.
.
.
لەکۆتایی وەرزی پایزدا نزیکیخۆرئاوابوون،
شنەبایەکی سارد لە گەڵاکانی ئەیا وەک ئەوەی
پێیان بڵێت کاتی رۆشتنە.
ئەو گەڵاوشکبوانەی لە ئەرزەکەدا کەوتبوون
بەدڵخۆشیەوە چاوەڕوانی شنەباکە بوون
تاکو لەگەڵ خۆی بیانباتەو کۆتا
چرکە ساتەکانی ژیانیان بەسەیرکردنی ئەم دیمەنە جوانە بەسەر ببەن،لەکاتێکا ئەو گەڵا سور و زەردانەی بە درەختەکەوە مابوون
ئامادە نەبوون ئەم ژینە جێبێڵن،بەڵام هەر زوو ئاگری پەشیمانی لە ناخیان هەڵگیرسا بەگوێگرتن لە قسەکانی شنەباکە کە دەیوت
خۆتان خەفەتبار مەکەن بە بە جێهێشتنی ئەم ژینە
کەوا هەموو چرکەیەک شەرێکی گەورەتر دادەگیرسێت و
فرمێسکی زیاتر و بەئازارتر دەرژێت
دونیایەک چ گرینگیەکی هەیە کە پڕبێت لە
ئازارو گریان بڕبێت لە دایکی جەرگ سوتاو
و باوکی دڵ بریندار،
دونیایەک پڕبێت لە
درۆ و خیانەت
دونیایەک پربێت لە هاوڕێی
دوورو و درۆزن
پربێت لە ئازار و دڵشکانی عاشقان .
ئەو دونیایەی من بۆی دەرۆم
YOU ARE READING
𝐋𝐢𝐥𝐲
Short Storyئەو کچەی لەنێو دیواری کۆشکەکاندا گەورە بوو ئەو کچەی جگە لە دیوە جوانەکەی ژیان هیچی تری نەبینی بوو چی بەسەر دێت ئەو کاتەی لەشەوێکی تاریک رادەکات و ژیانە جوانەکەی بەجێدێڵێت