. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 2 ''

2K 460 104
                                    

جۆنگ کووک:من تۆ ناکوژم دەی بڕۆ نانی ئێوارە بخۆ.

-خێرا لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە-

من:مار؟بکوژی شێت؟وادەزانێ من منداڵم تا باوەڕبکەم؟چ پیاوێکی منداڵانەیە.

-کاتێ دەڕۆشتم بۆ مەتبەخەکە پشیلەکەم نزیک بۆوە لێم خۆی بە قاچەکانمدا هەڵدەواسی و دەی میاواند وەکو پشیلەیەکی برسی-

چەند جارێ بانگی براکەم کرد بەڵام وەڵامی نەدامەوە،ئەو خواردنی نەداوە بە بامی؟(ناوی پشیلەکەم)، چوومە مەتبەخەکە و گەڕام بە دوای خواردنی پشیلەدا بەڵام نەمابوو، سەیری سەعاتەکەم کرد سەعات 12:00ی شەو بوو"ئێستا مارکێتەکان هەر کراوەن؟"دزدانەکەم هەڵگرتو پێڵاوەکەم لەپێ کرد و چەترەکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە، کاتێ
چەترەکەم کردەوە سەیری چەپم کرد شۆک بووم خەریبوو جەڵدە لێم بدات کەمێ ڕوخسارم گرژ کرد و ئاماژەم پێیدا بێتە ژێر چەترەکە.

لی هوا:بەم کاتە لێرە چیدەکەیت؟هێندەی نەمابوو جەڵدە لێم بدات دەزانی؟

-خەندەیەکی کرد و قۆڵی لەناو قۆڵی دانا-

جۆنگ کووک:بەم کاتە بۆ کوێ دەڕۆیت؟ناترسی چەندەها بکوژی شێت لە دەرەوە هەیە کە کچێکی وەکو تۆیان دەوێت؟

من:بۆ بەردەوام دەڵێیت بکوژی شێت؟گەر کەمێ بیری لێ بکەیتەوە بکوژەکان دەزگیر دەکرێن لەلایەن پۆلیسەکانەوە وە شێتەکانیش لەلایەن دکتۆری دەرونـنـاسی،تۆ بە کەسێکی ئاسایی دەچیت چۆن تۆ دەبیت بە بکوژێکی شێت؟من منداڵ نیم تابە قسەکانت یاریم پێبکەیت.

-ئەو زەردەخەنەی کرد وە تەڕ ببوو بە هۆی بارانەکە-

جۆنگ کووک:دەتەوێت بیسەلمێنم کە بکوژم؟دڵخۆش دەبم گەر توڕە نەبی.

-سەیری بارانەکەم کرد بێ هیوا بووم-

من:چۆن دەیسەلمێنی؟

-ئەو نزیک دەبۆوە لێم هەوڵمدا بیوەستێنم تا چیتر نزیک نەبێتەوە ئەو دیارنەبوو کە گرینگی بەوە بدات کە دەمەوێ دووری بخەمەوە ئەو هێشتا زیاتر نزیک دەبۆوە لێم ، توند دەستی گرتم ویستم دەستی لە دەستی دەربهێنم بەڵام ئەو زۆر بەهێز بوو زۆر بە ئاسانی دەیتوانی بمگرێ-

لی هوا:باشە باشە باوەڕت پێ دەکەم ئێستا لێگەڕێ بڕۆم

-خەندەیەکی ترسناکی کرد-

جۆنگ کووک:پێویست بوو زووتر بڕوام پێبکەیت چونکە ویستم لە سنگت بدەم و ڕوحت بکێشم!!

-سەرم بەرز کردەوە و بینیم ڕەنگی چاوی بووە بە سەوز و سور ڕوحم هاتە سەر لوتم-

لی هوا:یاا یاا ئەوە دادپەروەرانە نیە، من تۆم لەسەرە مەرگ ڕزگار کرد تۆش پاداشتەکەی بە کوشتن دەدەیتەوە؟

-ئەو دەستی گرتم و لەسەر سنگی دانا خەندەیەکی ترسناکی پێدام-

جۆنگ کووک:دەزانی بکوژە شێتەکان لەچی لەیەکتری دەچن؟

-سەیری بارانەکەم کرد و بیرۆکەیەکم بۆ هات-

من:کوشتن؟

جۆنگ کووک:زانیاری لەسەر نێچیرەکانیان کۆدەکەنەوە و دواتر دەیکوژن لە ڕۆژێکی باراناوی.

من:باشە بۆ هەر وشەیەک کە لە دەمت دێتە دەرەوە وا دەکات موچرکە بە گیانما بێت؟

-پاڵم بە سنگیەوەناو ڕۆشتم، ئەو دوام کەوت بەڵام بێ چەتر، وەستام و ئاوڕم دایەوە-

من:یاا پیاوە شێتەکە بۆ دوام دەکەوی؟تۆ هێشتا نەخۆشی و کاتی مانەوت لێرە تەواو نەبووە جگە لەوەش تۆ برینداری، بڕۆ ژوورەوە و بخەوە.

-ئەو هێشتا لەبەر بارانەکە وەستاوە، هەستم بە تاوان کرد بۆیە بڕیارم دا تا ئەویش بکەمە ژێر چەترەکەم-

من:یاا پیاوە شێتەکە وەرە نزیکتر(ئەو شڵەژا)

جۆنگ کووک:حەز دەکەم لە ژێر بارانەکەبم خەمت نەبێ.

من:خەمم نیە بەڵام من بێ بەزەیی نیم و مرۆڤایەتیم تێدایە.

-ئەوم لە خۆم نزیکتر کردەوە و هەردوکمان چوینە ژێر چەترەکە-

ئەو سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد وەک ئەوەی بیەوێ شتێ بکات، کەمێ لێی دورکەوتمەوە.

جۆنگ کووک:دەتەوێ بۆ کوێ بڕۆی؟

من:بۆ کڕینی خواردنی پشیلەکەم بەڵام تۆ بۆچی لەگەڵم هاتی؟بارانە و تەنها یەک چەترمان پێیە.

ئەو سەیری شوێنێکی تری دەکرد سەیری چاویم کرد تا بزانم سەیری کوێ دەکات ئەو خەندەی دەکرد و سەیری کەسێکی دەکرد کە چەقۆی بەدەستەوە بوو و چاوی لەسەر دەستی پیاوەکە لانەدەدا، وادیارە چەقۆکەی دەوێت!! "بوەستە .... ئەو هەر بەڕاستی بکوژە؟"ئەو خەریبوو بڕوات و چەقۆکەی لێ وەربگرێ بێ دودڵی دەستیم گرت و وام لێ کرد سەیرم بکات چەترەکەش لە دەستم بەربۆوە.
ئەو سەیری چاوەکانمی دەکرد نازانم بۆچی هەستم بە ترس کرد وە لە هەمان کاتدا وا هەستم دەکرد کە سەیری پیاوێکی بێ تاوان دەکەم،ئەو وەکو پیاو کوژێکی شێت نیە بۆ من،چەترەکەی هەڵگرتەوە و بۆ لای منی هێنا تا بارانەکەم بەرنەکەوێ.

جۆنگ کووک:با نەخۆش نەکەوی، نامەوێ ئەو کچە ببینم کە هۆگری بووم نەخۆش کەوتوە بەهۆی منەوە.

کۆتایی پاڕتی دووەم

کورەتەیەکی پاڕتی داهاتوو:

کای:من 02:00ی نیوەڕۆ دەڕۆم جۆنگ کوک تۆ و سۆمی دەبات بۆ وێستگەکە لە 02:30....

لی هوا:ئاوا ناوەستم گەر ئەم چەقۆیە بۆ ئازاردانی کەسێ بەکاربێنی تێگەیشتی؟

؟؟:سڵاو گیانەکەم!!

❦︎ 𝗣𝘀𝘆𝗰𝗵𝗼 𝗞𝗶𝗹𝗹𝗲𝗿 ❦︎ «||J.JK||»Место, где живут истории. Откройте их для себя