. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 4 ''

1.8K 419 107
                                    

-یۆن جوون ڕۆشت هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بەڕاستی هەست بە بێزار بوون دەکەم بەم ڕوداوەی کە ڕویدا-
سەیری پیاوە شێتەکەم کرد و ڕۆشتم ئەو شتانەی کە ڕویدا کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتەکانمی کردووە
(جۆنگ کووک سەیری لی هوای دەکرد کاتی دەڕۆشت بەهێواشی بەدوای کەوت ئەو هەست بە تاوان ناکات دوای ئەوەی ئەم کارەی کرد چونکە لە قازانجی خۆیەتی،ئەوەی کردویەتی لای خۆی بە هەڵسوکەوتێکی باشی داناوە)

جۆنگ کووک دەستی لی هوای گرت بێ ئەوەی پرس بکات

لی هوا:بۆ دەستم دەگری؟

کوکی:ئاسودەم دەکات

لی هوا:خەمت نەبێت هەست بە خەمباری ناکەم بۆ جیابونەوەکە،ئەو تەنها باش بوو لەگەڵم، بەهەرحاڵ بۆ تۆ بۆ بوسان دێیت لەگەڵم؟خێزانت نیە لێرە؟تۆ پێویستە بڕۆیتە ماڵەوە ئەوان ئێستا لە خەمی تۆدان

کوکی:من خێزانم نیە،من بێ دایک و باوکم

لی هوا:ئۆو ... ببورە

کوکی:من ئەو کەسە بووم کە ئەوانم کوشت!!

-وەستام لە ڕۆشتن و خۆمم لێ دوور خستەوە-

لی هوا:یااا تۆ دەتوانی گاڵتە بکەیت بەڵام ئازاربەخش نا

کوکی:من بکوژم هەر ئەو وشانە دووبارە دەکەمەوە،بەهەرحاڵ دەزانی کە بوسان ناوچەی زۆمبی هەیە؟

لی هوا:ناو-ناوچەی زۆمبی؟یااا فلمەکان لەگەڵ ژیانی ڕاستی تێکەڵ مەکە،هیچ پێکەنیناوی نەبوو

-بەشێوەیەکی ترسناک خەندەی کرد و ڕوخساری لە هی من نزیک کردەوە-

کوکی:من کوشتنی خەڵک لەوانەوە فێر بووم،لە ڕاستیدا ئەوان زۆر بەهێزترن لە تیمساح، ئەوان چاوەکانت دەردەهێنن ٭سەیری چاوەکانمی کرد٭ لوتت ٭سەیری لوتمی کرد٭ وە ئەوان زمانی مرۆڤەکان دەردەهێنن بە یەک جار و بە یەک دەست ٭دەستی لەسەر لێوم دانا٭

-کەمێ ترسام بەڵام باوەڕیشم نەکرد-

لی هوا:کەواتە بیسەلمێنە کە زۆمبی ڕاستەقینە بوونی هەیە

کوکی:تۆ دەبەم بۆ ئەوێ کە چووین بۆ بوسان

لی هوا:باشترە ڕاستەقینە بێ دەنا من-

کوکی:ئاگاداربە زۆمبی

لی هوا:ئااا

-خێرا ڕام کرد بۆلای و قۆڵیم گرت، دوای ئەوەی کە زانیم درۆی کرد پێکەنی و دەستی لە نێوچاوانم دانا-

لی هوا:یاااا پیاوە شێتەکە!!

-لە شانی جۆنگ کوکم دا-

کوکی:ئاااخ وتم لە بوسان نەک لێرە

-دەستی کردەوە بە پێکەنین-

...............ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ...........ـــــــــ...

❦︎ 𝗣𝘀𝘆𝗰𝗵𝗼 𝗞𝗶𝗹𝗹𝗲𝗿 ❦︎ «||J.JK||»Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon