هــــەلـــاوتـــکـــایــە هـــاوڕێــیــان بــۆ ئــەوەی بــە زووی پــاڕتــی داهــاتــوو بــنوســم هــاوڕێــکــنتـان تــاگ بــکەن و هــەروەهــا ئــەم یــاســایــەش جــێــبـەجــێ بــکــەن ســپــاســتـــان دەکــەمــ👇
60 ڤــۆت + 60 کــۆمــێــنــت=پــاڕتــی داهــاتــوو.
هـــیــوادارمــــــ چـــــێـــــژیــــی لــــێ بــــبـــیــنــــن
🍭♥️🍭♥️🍭♥️🍭♥️🍭♥️🍭♥️🍭♥️
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
POV jungkook
لەگەڵ تای و یۆنگی و جین یاری باسکەمان دەکرد ماندوو بووم و جەڕەس لێدا ڕۆشتمە پۆلە نانام بینی کە خەریکی کتێبەکەی بوو بۆ ئەوەی پەڕی بابەتەکە بدۆزێتەوە بە بینینی ئەو هەموو ماندوویەتیم نەما ڕۆشتم لە تەنیشتی دانیشتم پرسیاری ئەوەی لێکردم کە لە کوێ بووم منیش پێم گووت دوای کەمێک قسە سەرم لەسەر کتێبەکەم دانا هەستم دەکرد کە ملم ئازاری هەیە بە هۆی ئەو شوتەی بە سەرم لە تۆپەکەم دا لە کاتی یاری کردن
نانا بۆ خۆشی قژی تێک یام ویستی دەستی لابات بەڵام من ڕێگریم کرد پێم گووت بەردەوام بێت ئەویش دەستی لە ناو قژم تێک دەدا و یاری پێدەکرد هەستێکی خۆشم هەبوو ئاسوودە بووم دەموویست هەر لەم ساتەدا بمێنمەوە دڵخۆشبووم بەڵام بۆ چرکەیەک دڵخۆشیم نەما زەردەخەنەی سەر لێوم ونبوو
کاتێک نانا گوتی لەمەودوا براژنم وات بۆ دەکات دڵم لە دوای ئەو قسەیە وەک بڵێیت کاتێک بومەلەرزە لە خانویەک دەدات ئاوا دەلەرزییەوە ئەو زیاتر لە هاوڕێیەک سێرم دەکات بەڵام وەک خۆشەویستێک نا هەرگیز بەڵکو وەک و برایەک تەماشام دەکات لە کاتێکدا ئەو کچەی من عاشقیم و نانا وەک براژنی بیری لێدەکاتەوە خۆیەتی
من دەتوانم نانا دڵخۆش بکەم ئەوە ڕاستە بەڵام وەک برایەک بۆ هەمیشە من هەمیشە وەک هاوڕێیەک یان برایەک بزەم خستۆتە سەر لێوەکانی هەمیشەش ئاوا دەمێنێتەوە هیوادارم گەر ڕۆژێک کەسێکی خۆش وویست وەک و منی لێ نەیەت چونکە ئەو هەرگیز ناتوانێت بەرگە بگرێت
دوای کەمێک مامۆستا هاتە ژوورەوە هەمووان سەرنجیان لەسەر ئەو بوو دوای کەمێک لە قسە دەستی بۆ سەبورەکە ڕاکێشا و گوتی
مامۆستا:کێ دەتوانێت ئەم پرسیارەم بۆ شیکار بکات؟
زۆربەی قووتابییەکان دەستیان بەرز کردوە ە ناناشەوە بەڵام من وەک هەموو کاتێک دەست بەرز ناکەمەوە چونکە موعجیزەیە گەر خۆم وەڵامی پرسیارێک بزانم مەگەر نانا پێم نەڵێت
أنت تقرأ
jk€"{عــــــاشــقـــی هـــاوڕێــــکـــەم بـــووم}"ILOVED MY FRIEND✔️
ChickLitجــیــۆنـــ جـــۆنــگــکــوکـــ& کــیــم نــانــا کــێ ئــەتـــوانێــت قــســە لــەســەر خــۆشــەویــســتــی بــکــاتــ وە بــەرگــری لــێ بــکــات؟ ئــەو کـەسـە مــنـم ،،،وە ئــەوەشـی بـەرگـری دەکـات هـەر مـنـم. کــێ دەتـــوانــێــت قــســە لـەســە...