CHAPTER <<11>>

1.6K 240 188
                                    


هـــەلــاو

چــۆنــنــ هـــاوڕێــیــانــ؟،،،هــیــوامــ بــاشــیــتــانــە.

تـــکــایـــە گـــەر دەتــانــەوێــت پــاڕتــی داهـــاتــوو زوو پــۆســت بـــکــەمــ ئــەوا هـــاوڕێــکــانــتــان تــاگ بــکــەن و ئــەمـــ یــاســایــەی خــوارەوە جــێــبــەجــێ بــکــەنــ👇

60 ڤــۆتــ+60 کــۆمــێــنــێـتــ=پــاڕتــی داهــاتــوو.

هــیـوادارمـــ چــێـــژ لــە چــیــرۆکــەکــە بــبــیــنــنـــــ

🌉💙🌉💙🌉💙🌉💙🌉💙🌉💙🌉💙

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

POV KIM NANA

دوای ئەوەی کوک منی هێنا بۆ ئێرە واتا لای پزیشکی قوتابخانەکە کوک ڕۆشت منیش خەوتم تا نزیکەی نیو کاتژمێر دواتر چاوم کردەوە کەمێک هەستم بەباشی دەکرد گەدەم لە چاو جاری پێش و ئازاری کەمتر بۆیە داوام لە پزیشکەکە کرد کە بڕۆم ئەویش قبوڵی کرد بەڵام گوتی کەوا پێویستە هێشتا ئەم کانولەیە بەدەستمەوە بێت نەوەک دووبارە باروودۆخم تێک بچێت و بۆمی ببەستنەوە هەرچییەک بێت

من ڕۆشتمە باخچەی قوتابخانە لەوێ دانیشتم کەشی دەرەوە خۆرەتاو بوو کزە هەوایەکی فێنکی زۆر خۆشی هەبوو ئەوە کەشە پەسەندەکەی منە بۆ ماوەیەک وامامەوە و زەنگی لێدا گرینگیم نەیا و چاوەکانم داخست چونکە قورس ببون و خۆشم ماندوو ببووم

جیمین:سڵاو.

چاوەکانم کردەوە سەیرم کرد جیمین لە تەنیشتم دانیشتووە بزەیەکم کرد

نانا:ئۆهـ سڵاو لە تۆش،،،کەی هاتیت من هیچ هەستم نەکرد کە لێرەیت.

جیمین:چونکە ئێستا هاتم.

نانا:ئۆو.

جیمین:تۆ باشیت؟

بە گرینگیدانەوە پرسیاری کرد منیش زەردەخەنەیەکم کرد و قژم بردە پشتگوێم سەرمبە ئەرێ شەکاند پشتم نوساند بە کورسییەکەوە

نانا:ئهم،،،ئێستا زۆر باشترم خەمت نەبێت.

جیمین:دڵنیایت؟،،،چونکە چاوەکانت ماندوو دیارن.

نانا:بەڵێ دڵنیام،،،من تەنیا کەمێک خەوم دێت.

وام ووت کاتێک باوێشکم یایەوە و دەستم لەسەر دەمم دانابوو سەیری پێشەوەم دەکرد کە چەند دارێکی لێبوو بە گوڵی پەمەیی و سپی بچوک بچوک داپۆشرا بوون زۆر ناسک سەرنجڕاکێش دیار بوون

jk€&quot;{عــــــاشــقـــی هـــاوڕێــــکـــەم بـــووم}&quot;ILOVED MY FRIEND✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن