ناچاری

448 60 77
                                    

دەکرێ خۆر بوەستێ لە دەرکەوتن ؟




*****

لەخەو هەستام بەهۆی ئازاری پشتمەوە
سەیری کاتژمێرەکەم کرد بینم کاتژمێرە دە لای داوە
دوێنێ شەو زوو هاتمە نێو جێگا و ئەم بەیانیە زوو بەئاگا نەهاتم هەر لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لەناو جێگادا ماومەتەوە پشتم ئازارێکی ناڕەحەت کەری تێدا درووست بوە .



بە بێتاقەتی لەناو جێگا هەستامەوە .



سەیری نێو ژورەکەم کرد .



بۆنی تەنهای لەنێو ژورەکە هەستی پێدەکرا .


تەنانەت لایەکەی دیکەی تەختی نوستنەکەش تێک نەچوە .



لەم ماڵە گەورەیەدا ئەم هەموو ژوری نوستنە هەیە بۆچی دەبێ من و ئەو لەهەمان ژوری نوستن بمێنینەوە .



کاتێک گەڕاینەوە ماڵەوە من پێم وابوو وەک مانگی هەنگوینیەکە لە ژوری جیادا دەخەوین بەڵام ئەوەی سەری سوڕمانم ئەوەبوو کەوا پێی وتم دەبێ لەهەمان ژوردا بمێنینەوە .


چومە گەرماو.

یەکەم شت کەبینیم لەگەرماو جلەکانی ئیان بوو لەناو سەلەی جلە پیسەکان کە دوێنی لەبەری کردبوو بۆ کار .



نازانم هۆکاری ئەم کارانەی ئەوەیە کە نایەوێ من ببینێت یان ئەترسێ لەوەی ئەگەر ڕوبەڕووم بێتەوە گفتوگۆیەک ڕوبدات .


هەرچۆنێک بێت ددانم شوشت و گەرماوێکی خێرام کرد و چومە نێو ژوری خۆگۆڕینەکەوە .



جلەکانم دەرهێنا وە هەرووەها قژم وشکەوە کرد .

کاتێک ئامێری قژ وشکردنەوەکەم گەڕاندەوە جێی خۆی چاوم بە فایلێکی زەرد کەوت لەسەر چەکمەجەکان .



هەڵمگرت و سەیرم کرد پێموایە ڕێکەوتن نامە یاخودد شتێکی لەو بابەتەیە .


زۆر گرینگیم پێنەدا .


لەوانەیە ئیان لەکاتی خۆگۆرێن لەوێ داینابێت بەڵام دواتر لەبیری چوبێت بیبات لەگەڵ خۆیدا .


تەنورەیەکی ڕەش کەتا کەمێک سەروو ئەژنۆم درێژ دەبۆوە لەگەڵ تیشێرتێکی ڕەشم لەبەر کردوو چاکەتێکی کرێمی لەسەر لەبەر کرد و هەروەها قژم چاکک کرد .

پێڵاوەکانم لەپێ کرد و فایلەکەم کردە نێو جانتاکەمەوە .


ئەمڕۆ دەچم بۆ ئۆفیسەکەی ئیان .


دەبێ قسەی لەگەڵدا بکەم .

هەروەها دەتوانم فایلەکەشی بۆ ببەم .


لەبەر ئەوەی زۆر باش دەزانم ئەگەر ئەو لەم کردار و خۆ دزینەوانە بەردەوامبێت هەم من مێشکم لەدەست دەدەم و هەمیش ئەو تەندروستی تێک دەچێت ، ئەوەنە خەریکی کاربێت و شەوان درەنگ بخەوێت پێش ئەوەی شەویش کۆتای بێت لەخەو هەڵبسێت .

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 11, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

dark side of beatiful lifeWhere stories live. Discover now