دەستـی پـێکرد بەڵام کۆتــای نەهات

792 55 17
                                    


قۆناغێکی نوێم لەژیان دەست پێ کرد بەڵام نازانم چی وشەیەک وەسفی دەکات ئایا ئەو وشەیە خۆشەویستیە یان قوربانیدان لەوانەشە خۆنەویستی یانیش گەمژایەتی .


                            (کورتە)

"بڕوام نەدەکرد ڕۆژێک لەڕۆژان بەم جلانەوە بت بینم " 


" ئای باوکە ئیستا  کاتی ئە شتانە نیە ڕۆژێکی کە  وەرە خۆت دڵتەنگبکەو وشە پڕلەهەستەکانت بڵێ لەبەر ئەوەی ئێستا ئەیخەیتە گریان و مەیکە پەکەی تێکەدەیت "  هەموو کاتەکە بەزەردەخەنەوە سەیری خوشکەکەی دەکرد 
(هەر بەڕاستی دوای ئەم هاوسەرگریە چی ڕوو دەدات، دڵخۆشی چاوەڕێمە یاخود لەوێوە وەستاوە تا ماڵئاوایم لێ بکا )  لەناو بیرکردنەوەیەکی ئەوەندە قوڵدابوو جیاوازیەکی وەهای نەبوو لە خەوبینین بەچاوی کراوەوە .

"دەی ئازیزەکەم کاتی هات"

"ئەمە هاوسەرگیریە نەک ئامادەکاری بۆ تاوان ، کەواتە ئەوەندە بیرمەکەوە دەڵێی پلانی تاوان دادەنێی ، گیانەکەم  بڕۆ خوارەوە وەک هەموو بوکەکانی کە دڵخۆشبە بەم ڕۆژە "


  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+: "چیت کردوە ؟"

-: "مەبەستت چیە چیت کردوە ؟"

+:"مەبەستم ئەوە یە هیچت وتوە یان شتێکت کردبێت ئەو کچە توڕە بکەی ؟"

-:"نا ، یانی ئەبێ من من چی بکەم تا ئەو تووڕە بکەم ؟"


 
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

-:" کاتێک بینیم پێم وابوو کەس لەو شیرینتر نیە بەڵام لەناکاو ئەو شتە شیرینە گۆڕا بۆ کەسێکــی هۆت"

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:" تۆ گەمژەی یان چییــ کچێکی وەک هاوسەرەکەی خۆتت لەماڵەوە  جێهێشتوە  بۆ ئەم کچە "

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"هەر بەڕاستی ئەم کارەی تۆ ئەیکەیت گاڵتە جاڕیە کەست بینیوە بەدەستی خۆی پیاوەکەی ڕادەستی ژنێکی دیکە بکات "

-:"ناچارم بۆ ئەو ،ئەبێ ئەم کارە بکەم"


  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

+:"برام تۆ تاوەکوو ئێستا جیاوازی نێوان یەکەم خۆشەویستی و خۆشەویستی ڕاستەقینە نازانی دڵنیابە کاتێ لە جیاوازیەکەیان تێ دەگەیت ئیتر درەنگە"

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"من کچەکەی خۆم بەتۆدا تا دڵخۆشی بکەی نەوەک وەک یاری پێ بکەی ،من هەموو کەسێکم تەنها ئەو کچەمە بەڵام لەسایەی تۆوە بونی نەما"

-:"بمبورە "

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"ئێستا ئێوە لەپەیوەندیدان؟"

-:"ئهم"

+:"ئای خواییــە ...... بڕوا ناکەی چەن دڵخۆشم خوا داهاتوویەکی دوور لە شێوازی ئەوەی منت پێشکەش بکا."


  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"گەمژایەتی تۆ لەوەدایە هەتاوەکوو ئێستا وادەزانــی کارە ڕاستەکە ئەنجام دەدەیە "

-:"تێنەگەیشتـــــم"

+:"خەمت نەبێ گیانە زۆری نەماوە تێدەگەیت  "


  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"من چیم کرد ، من چیم کرد خواێە ،ژیانی سێ کەسم تێکدا"

-:"دواکەوتی ئیتر درەنگـــە، چیتـر داوای لێبوردنیش سودی نیـە"


  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"نازانم چی گەمژەیەک کەسێکی وەک تۆی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکی ملیاردێری ئاوا داناوە کە ئەوەندە کویرە نەتوانێ هەستی نێو چاوی کچێک ببینێ ."

-:"ه..هەستی چی؟"

+:"دەزانی چی چــیتر بەلاوە گرینگ نیە چی گەمژەیەکی ......(من تەنها خوشکەکەمم دەوێتەوە )

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖


+:"دەزانم ئەم قسەیەی منــتان بەڵاوە سەیر دەبێت بەڵام ناچارم بیڵێــــم"

-:"بەڕێزم چی دەڵێی بیــڵێ خەریکە نیگەرانمان دەکەیت"

+:"بەپێی ئەنجـــامەکان ڕوداوێکی ئاسای نیە بەڵکوو تاوانە ."

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖



   چیرۆک:




باس لە کچــ وکورێکـــ دەکات کە ژیانی هاوسەرگیری پێکـ دێنن  وەکــ هەموو کەسێکی ئاسایـــی  ژیانێکی پڕ لە پرشنگ دەژین کە هەمووان بەجوانیەکەی سەرسامن   یانیش ئەمەتەنها بەرگێکە کە بە چەندەها فیلتەردا تێپەریوە تا ئەو ڕوە تاریکە بشارێتەوە کە ئێمە نایبینین.

کچێک کە ساویلکە و گەمژە نیە بەپێچەوانەوە کچێکی بەهێزە  بەدڵێکی وەک قەڵغانەوە  پارێزگاری لە کەوتنە خوارەوەی فرمێسکەکانی دەکات  لەگەڵ هەموو ئەو ڕوداوانەی کەلەدوای هاوسەرگیری بەسەریدێت  مانای ئەوە نیە کچێکی دڵڕەقوو خراپە بە پێچەوانەوە دوای کۆمەڵێکـــ ڕوداو کـــە بوە هۆی شکانی دڵی هێشتاش هەر کچە میهرەبان و ڕوو ئارامەکەیە.


کوڕێک کە زیرەکی و هۆشیاری بۆ شتەکان خەڵکی سەرسام دەکات و تێڕوانینی وردی لە چواردەور و ناسینی خەڵکدا بێوێنەیە بەڵام کاتێک تێڕوانینی بۆ کچێک  بەهەڵەیدا دەبات سەردەمیی لاوێتی داگیر کردبوو وازی لێ ناهێنێ تاوەکوو دەگاتە سەردەمیی پێگەیشتووی و هاوسەرگیریەکەی لەناو دەبات  هەڵەیەکە کە داهاتوی خۆی و ژنەکەشی نادیار دەکات .

  ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖



sat,August,29

dark side of beatiful lifeWhere stories live. Discover now