" تۆڵە سەندنەوە"

731 100 76
                                    


لەگەڵ دەنگی کردنەوەی دەرگاکە راچڵەکین....

کاتی هات بزانین کێیە یاریمان لەگەڵ دەکات....

.

.

.

هەر کە دەرگاکە کراوە هەموومان روومان کردە کەسەکەو لایتەکەم لە دەمووچاوی دا...

لیسا: چی چانیۆڵ؟؟؟!!! کەواتە ئەوە تۆی؟؟؟!!!

چانیۆڵ: بەڵێ منم لیسا چاوەرێی کێت دەکرد؟ روناکیەکە لادە کوێر بووم، بۆوا شۆک بووی تۆ بانگت کردم بۆ ئێرە

لیسا: من بانگم کردی؟ ورێنەی چی دەکەی گەمژە

چانیۆڵ: مەسجت نارد بۆم با کاتژمێر نۆ یەکتر ببینین لە خانووی دارستانەکە..منیش هاتم

لیسا : من هیچ مەسجێکم نەناردووە بۆت درۆ مەکە..راستی بڵێ کارت چییە لێرە!!!

چانیۆڵ: ئەڵا ئەڵا...کچم راستی دەڵێم مەسجت نارد هەتا جوابم دایەوە وتم باشە...ها سەیر کە گەر باوەر ناکەی

مەسجەکەم بینی راستی کرد بە رەقەمی من ئەو مەسجەی بۆ چووبو بەڵام بێگومان من نەمناردبوو

جیسو: راست دەکا لیسا ئەوە رەقەمی تۆیە!!!

لیسا: نازانم خەریکی چیت بەس من مەسج و تەرەماشم بۆت نەناردوو

چانیۆڵ: تێگەشتم....تەقەم لێ ناکەی وانیە بیهێنە خوارەوە گەر حەز دەکەی...لیسا وەرە بەتەنیا کەمێک قسە بکەین

مەبەستی رۆزی بوو کە دەمانچەکەی پێ بوو رووی لەو کردبوو*

کچەکان ووتیان مەرۆ بەڵام رۆشتم

چانیۆڵ: حیسابی ئەوەت نەکردبوو هاورێکانت دێن وایە؟ زوو خەبەرت دابام لە کاتێکی تر ئەوەمان دەکرد

لیسا: مەبەستت چیە گەمژە چیمان دەکرد لە کاتێکی تر؟؟؟!!!

چانیۆڵ: مسارەعە....هههه

لیسا: سەیرکە بێ ئەقڵی خوێری...من بانگم نەکردووی و مەسجیشم نەناردووە دەفن بە لەپێش چاوم

چانیۆڵ: باشە کاتێکی تر لە شوێنێکی هادی و خۆشتر قسە دەکەینەوە....دی بای جوانکیلە

چاوێکی داگرت و دەفن بوو*

جێنی : دەی با برۆین وا دیارە چانیۆڵی نارد بە ئەنقسەت دووبارە یاری پێ کردین

"The secret of the death"Where stories live. Discover now