" موڵکی ئەوم "

973 94 332
                                    

.

.

ئایوو: ئەی تۆ لە زیندان نەبووی چۆن دەرچووی؟

جۆنگکووک: بێگومان بینینی  من لە ناو پلانەکانت نەبوو وایە؟

ئایوو: باسی چی دەکەی هیچ تێناگەم؟

جۆنگکووک: تۆ وات کرد وانیە؟ تۆ تەڵەت بۆ جێسیکا دانا؟!

ئایوو: ورێنەی چی دەکەی ها! من بۆ وا بکەم؟!!

جۆنگکووک بەرەو رووی دەرۆیی و دەیووت چونکە تۆ کەسێکی دڵ رەشی خراپی تۆ وەحشی مرۆڤ نیت تا کەوتنە ناو رووبارەکەو یەخەی ئایووی بە قایمی گرت..

جۆنگکووک: ژیانی من و جێسیکات رەش کرد دەبێت دان بە هەموو شتێک دابنێیت لە دادگا

ئایوو: دەبێت زۆر چاوەرێ بکەیت بۆ ئەوەی دانی پێ دانێم، یەخەم بەردە دەڵێم

جۆنگکووک: یان دانی پێ دا دەنێیت یان دەتکوژم

لەگەڵ قسەکەی چاوی سور ببو ئایووی خستە ناو ئاوەکە و زەختی لێ دەکرد تا نەتوانێ بێتە دەرەوە...

دواتر بەری دا و ووتی...

جۆنگکووک: تۆ شایەنی ئەوە نیت دەستی خۆمت پێ پیس بکەم بەڵای خوا

.

.

.

جۆنگکووک  باسی ئەو شەوەی بۆ لیسا دەکرد کە ئایووی تێدا بینی ...

جۆنگکووک: سوێند دەخۆم چۆنم باس کردی ئاوا بوو من ئەوم نەکوشت، راستە وتم دەیکوژم بەڵام لە کاتی تورە بوون قسەکەم کرد و دواتر هۆشم هاتەوە سەر خۆم ، گەر باوەریشم پێ ناکەی لێت ناگرم چونکە هیچ بەڵگەم نیە بیسەلمێنم

لیسا: من باوەرت پێ دەکەم ، ئەوەی ئایووی کوشتووە دڵنیام کەسێکە وەکو خۆی باش پلانی دارشتووە و مرۆڤ نیە وە دەزانم تۆ کەسێکی ئاوا نیت و ناتوانی زیان بە کەس بگەیەنی بەڵام نەدەبا راکەی هەر بچیتە لای پۆلیس...

جۆنگکووک: ناتوانم جارێکی تر بچمەوە زیندان بۆیە رامکرد بەڵام ئاوا ئاسانیش نیە راکردن لە پۆلیس هەموو تۆمەتەکان خراونەتە سەر من و لەوەش گەرێ تەنانەت شوێنێکم نیە بۆی راکەم خۆمی تێدا حەشار دەم

زۆر بێ ئومێد بوو لە کاتێکدا ئەویش قوربانی دەستی ئایوو یە نەمتوانی بەرگە بگرم بۆیە بیرۆکەیەکم بۆ هات..

"The secret of the death"Where stories live. Discover now