"بەڵگە"

745 106 632
                                    


(Jennie pov)

دوای ئەوەی لیسا وەڵامی نەبوو چاوەرێی بووین تا مەسجێکم بۆ هات...

( زۆر درەنگە تازە لیسا ناتوانێت بێت بۆ لاتان...A)

رۆزی: جێنی بۆوا تاساوی لیسایە؟!

جێنی : نـ...نا کچینە راکەن بەدوای لیسا بگەرێین زوو

خێرا رۆشتین لەو کاتە نیکهون کەوتە بەرامبەرمان رۆزی بینی
هەر لەوەمان کەم بوو..

نیکهون: رۆزی تۆ چی دەکەی لێرە ئەی نەتووت نەخۆشم لە ماڵەوەم؟؟!!!

رۆزی: گـ..گیانەکەم بۆت روون دەکەمەوە بەڵام ئێستا کاتی نییە

نیکهون: نەخێر هەر ئێستا بۆم روون دەکەیەوە رۆزی خێرا؟؟!!

رۆزی: ناتوانم ئێستا دەبێ برۆم

رۆشتین و رۆزی لە بەردەم خۆی هەر دەیبۆڵاند...

رۆزی: چ شەوێکە بەس لەوەم کەم بوو نیکهون لە خەت بمگرێت ئۆف

لە دەرەوە بینیمان رووناکییەک لە ژووری میوزیک هەیە

چووین بۆ ناو کۆلێژ و دواتر ژووری میوزیک بەڵام کەسی لێ نەبوو...

بە راکردن بە دوای لیسا دەگەراین...

رۆزی: ششش... گوێم لە دەنگی پێی کەسێکە!!!!

جێنی: بۆستن تێل بۆ لیسا دەکەم !

تێلم کرد و گوێمان لە زەنگی مۆبایل بوو لە نزیکمان..

جیسوو: ئەوە دەنگی مۆبایلی لیسایە!!!!

راستەوخۆ رۆشتین لە مەمەرەکە کەوتبوو مۆبایلەکەی..
لە نزیک مۆبایلەکەش خوێن لەسەر عەرزەکە بوو..

لە ناکاو...

تێهیۆنگ: چی روو دەدات لێرە؟! شتێک بەسەر یەکێک هاتووە!! ئەوە خوێنی کێیە؟!

جێنی: ئێمە بە دوای لیسا دەگەراین..

رۆزی: ئەوەمان بینی..

جیسوو: وابزانم جۆنگکووک شتێکی لێ کردووە

هەر سێکمان بە هەناسە بڕکێ و ترسەوە وتمان*

زەنگی تەلەفۆنەکەی لیسا لێی داو بینیمان دایکیتی..

رۆزی: چی بکەین ئێستا چی پێ بڵێین ها؟!

"The secret of the death"Where stories live. Discover now