"خیانەت"

1K 102 144
                                    

.

.

.

جێنی: ئەرێ کای قاچم شکا هەستە بۆخۆت لە شوێنێکی تر پاڵکەوە

بە تورەیی ووتم لە کاتێک سەیری فیلمان دەکرد هەموومان*

کای: ئۆنی چیبکەم شوێن نماوە دایکم و باوکم لەولا پاڵکەوتوون

خ.سۆیۆنگ: گیانەکەم ئەوانە کەی ئاوا گەورە بوونە جێگەیان نابێتەوە؟!

لەو کاتە زەنگی فۆنەکەی ماڵەوەمان لێیدا...

جێنی: من دەچم هەڵدەگرم...ئەلوو

کەسێک: سڵاو ببورو بەم کاتە تێل دەکەم من لۆنام تێلم بۆ موبایلی دکتۆر هیۆک کرد دایخستووە کارێکی بە پەلەم هەیە پرسیاری دەرسی لێ دەکەم دەکرێ تەلەفۆنەکەی بدەیتێ؟

جێنی: ئۆکەی....باوکە کەسێکە بە ناوی لۆنا قوتابی تۆیە کارێکی بە پەلەی هەیە

باوکم رەنگی گۆڕا بە بیستنی ئەم ناوە*

ب.هیۆک: سڵاو لۆنا بەم کاتە چ کارێکە ئەوەندە گرینگە؟! ئەو ئازایەتیەت لە کوێ هێنا تێل بۆ ماڵەوە بکەن جارێکی تر دووبارەی نەکەنەوە بە هاورێکانیشت بڵێ تەنها کاتی دەوام بۆتان هەیە چ پرسیارێکتان هەبوو بێن بپرسن دەی کاتێکی خۆش

کای: ئۆی دکتۆر ترسیان!!!

جێنی: تۆ قەت وا تورە نابی دیارە قوتابیەکی بێزارکەرە

ب.هیۆک: ئاوایە.

.

< بنکەی پۆلیس >

خ.مینا: لیساااا کچەکەم چی رووی داوە!؟ بۆم باسکە

ب.جۆنگهون: کچم بۆچی نەت ووت دەچیتە ئەم خانووە ها ئەوە ئەو پیاوە شتێکی لێت کردبا ئەگەر پۆلیس زوتر نەگەشتبان...خوایە زۆر شکور

بە نیگەرانی سەیری دایک و باوکم کرد نەمزانی چۆن راستیەکە بڵێم*

لیسا: ئـ ئەو هیچی لێم نەدەکرد...چـ چونکە من ئەوم بردەوە ئەو ماڵە

خ.مینا: نەخێر بەو ڕادەیەش نا!!!!

لیسا: رێگە بەن روونی بکەمەوە...

ب.جۆنگهون: چی روون دەکەیەوە یانی چی گوێت لەو قسەیە کە کردت کچم؟!

لیسا: باوکە تێناگەن کەسێک تۆمەتەکەی خستۆتە پاڵ ئەو و بەڵگەی ساختەی فڕێ داوەتە ماڵەکەی

&quot;The secret of the death&quot;Where stories live. Discover now